زریاب ئەفسانەی موزیکی ڕۆژھەڵات و ڕۆژ ئاوا کورد بوو!!!؟؟



تواناحەمەعەلی ٢٦/٤/٢٠١٢



کورد وەک یە کێک لە دێرینترین نەتەوەکانی سەر زەوی ,دەستی داھێنەرانەی لەسەرجەم بوارە کانی ژیان و شارستانیەتی ئەم ھەسارەیە ھەیە , پەنجە مۆری مرۆڤی کوردیش بە نیو زۆرینەی شوێَنەوارە دێرینە کانی ناوچەکانی میزۆپۆتامیاوە بە ئاشکرا دیارە کەسیش ناتوانێت نکۆڵی یان لێ بکات ,بەڵام ھۆکارە سیاسی یەکان و بندەستەی و چەرخی میژوو کە کەمترین جار بە قازانجی ئەم نەتەوەیەدا سوڕاوە , و کەمتەرخەمی خۆشمان لە ئاست ئەو ھەموو شوینەوار و شارستانیەتەی کە کورد ھەیەتی وای کردووە کە ھەمیشە بە نەتەوەیەک ی بێ بەرھەم خۆمان وێنا بکەین ,

کە بەدڵنیا یەوە ئەمە ئەو ھەستەیە کە داگیرکەران و ھێزە ھەرێمی و دراوسیکانمانمان لە ناخماندا دروستیان کردووە , تا مرۆڤی کورد ھەمیشە خۆی بچوک ببینیت لە چاو ئەو شارستانیەتەی کە ئەوان لە ئێستادا بوونە خاوەن ی کە(کورد خاوەنی راستەقینەیەتی زۆرینەی نەبێت خاوەنی بەشیکێتی) یان زۆر جار لە

لە ئەفراندی مرۆڤی کوردە وە بەھرەیان وەرگرتووە و دواتر بۆتە بەرھەمی ئەوان.لە ھونەری موزیکدا سەدان و ھەزاران نموونەمان ھەیە کە مرۆڤی کورد خاوەنی داھێنانی چەندین ئامیری موزیکن یاخود داھێنانیان لە ئامێردا کردووە ئەمە بەپێ ی بەڵگە شوێنەواریەکان و ئەو سەرچاوە زانستی یانەی کە بیانی و گەریدە و ڕۆژھەڵات ناسانەکان کە لەسەر کورد لێکۆڵینەوەیان ئەنجامداوە یا لە سەر سەرجەم بوارەکانی ژیان و کەلتوور و ھونەری کوردیان نووسیووە.

لێرەدا یەکێک لە و کەسانەی کە لە بواری موزیکدا بە ئەفسانەی ڕۆژھەڵات و ڕۆژ ئاوا ناو دەبرێت (زریابی کوردە)کە یەکێکە لە و موزیک زانانەی کە کاریگەری گەورەی دروست کردووە لەسەر موزیک ڕۆژھەڵات و ڕۆژ ئاوا بە پردی گەیاندنی

کەلتووری موزیکی ڕۆژھەڵات بۆ ڕۆژ ئاوا ناودەبرێت.

لە بەر ئەوەی کەمترین کورد و ھاونشتیمانی زریاب ئەم کەڵە ھونەرمەندە ئەناسن و کورد بوونی دەزانن یاخود بەگومانن لە ڕاستی کورد بوونی ,

پێویستە سەرگوزشتەی زریاب و باس بکەین بیناسێنین بە پێ ی ئەو سەرچاوانەی لەسەر ئەم موزیکزانە ھەن .

١( زریاب ناوی زریاب حەسەن عەلی نافیعە ) لەساڵی( ٧٧٧ ز) لە شاری موسڵ لە دایک بووە ,

ووشەی زریاب بە ووشەکانی (زێڕئاو ,زێڕئاڤ, ئاڤ زیڕ) دێت کە ووشەیەکی ئاریا ی یا کوردی یە بە مانای (ئەوکەسەی زێڕ ئە دۆزیتەوە ) یاخود (ئاوی زێڕ) دێت .ھەربەگەنجێتی دەچێتە بە غداد لە سەر دەستی (ابراھیم ئسحاق موێلی ) کە یەکێکە لە ناودارترین گۆرانی بێژانی سەردەمی عەباسی (کە کوردێکی یەھودی بووە و دواتر بووە بەئیسلام ) فێری ئامێری عود و گۆرانی وتن دەبێت.بەڕێکەوت (ھارونە ڕەشید) دوا لە ئیسحاق ئەکا کە کەسێکی تر بھێنێتە کۆشکەوە کە خاوەن دەنگێکی ناوازە بێت , ئەویش (زریاب) کە یەکێکە لە سەرنج ڕاکیشترین فێرخوازی , دەباتە دیوەخانی ھارونە ڕەشید و لە یەکەم گۆرانی پێدا ھەڵدان ی (زریاب) بەسەر ھاروندا وا دەکات زۆر پێ ی سەرسام بێت و زۆر ڕێزی لێ بنێت و داواش لەئیسحاق ئەکا زۆر ئاگاداری بێت پەرە بە تواناکانی بدات ئیدی دەچێتە( دیوەخانی ھارون ) ە وە ,ئەمە وادەکات کە

نازناوێکی زۆر پەیدا بکات ,بەڵام بەد بەختی( زریاب ) ,(ئسحاقی) مامۆستای ئیرەی پێببات دەست ئە داتە دوژمنایەتی لە گەڵ زریابدا و

ماوەیەکی پێدەدا

کە بغداد جێ بھێڵیت

, ئەگەر نا ئیسحاق لە ناوی دەبات و دەیکوژێت بۆیە (زریاب) بە ناچاری و بێ ھیوا بەغداد جێ دەھێڵیت ڕوو دەکاتە ( قرگبە ی ئەمەوی یەکان) و لە

(ئەندەلس).لەوێ چاوی بە (عبدولرەحمان خەلیفەی دووەم ) دەکەوێت و ئەویش چەشنی (ھارون) سەرسامی دەبێت لە سەرداواکاری (زریاب) یەکەمین ئامۆژگای ئامێری عود و گۆرانی ووتن دەکاتەوە , کە ھەر لەو ئامۆژگایەیدا (ژێ ی پێنجەمی )ئامێری عود زیاد دەکات و بە یەکەم کەسیش دادەنرێت کە (موەشەحاتی ) ئەندەلوسی داناوە ,

(دواجاریش زۆرینەی میژوو نوسان بە خاوەنی موزیکی فلامینکۆی دەزانن و وەکاریگەری لە سەر موزیکی و ئیسپانیا و فەرەنسیش ھە بووە ,یاخود کاریگەری تەواوی لەسەر زۆر فۆڕم و ستایل ی موزیکی ھە بووە و زۆر ێک لە میژوو نووسانیش ئامێری عود بە سەرەتایەک بۆ ئامێری گیتار دەزانن, کە دواجار لە لایەن ئەوروپیەکانەوە پەرەی پێدراوە تا گەیشتۆتە ئەم شێوازەی ئیستا).فەرھەنگی زریاب بە ھۆی نزیکی لە

(عبدالرحمن ی دووەمی )شازادەوە زۆر بە زووی بڵاو بۆ تەوە و

چەندین میتودی فێربوونی گۆرانی داناوە . جگە لەوەش شیوازی جل و

بەرگی ئەندەنوسی یەکانی گۆڕی بە پێ ی وەرزەکانی ساڵ ,زۆرن ئەو سەرچاوانەی گەواھی دەدەن و داھێنانەکانی

بە زۆرینەی زمان و لە پەرتوکە جیھانی یە کاندا باس کراون و

لەساڵی ٨٥٤ زاینی کۆچی دوای کردووە.

ئەوەی جێ ی تێڕامانە ئەم کەڵە ھونەرمەندە کوردە (عەرەب بە تایبەتی و فارس و ئەوروپا ) شانازی پیوە دەکەن ھەریەکەیان خۆی بە خاوەنی ڕاستە قینەی ئەزانن لە گەڵ ئەوەی کە بەڵگە کان گەواھی دەری تەواو نینن خۆشیان بە گومانن لە عەرەب بوونی یا فارس بوونی بەڵام زۆرینەی سەرچاوەکان کۆکن لە کورد بوونی

* لەوانە ڕۆژھەڵات ناسی گەورە ئەلمانی

(Dr.Sigrid Hunke(

کە خیزانی ڕۆژھەڵات ناسی گەورە ( د.شولتزا)

لە ھاوینی ساڵی ١٩٦١( دا)

بە مەبەستی ڕزلینانیان بۆ ئەو ھەوڵە زانستیانەی کە لە بواری نووسین دا لە سەر عیراق داویانە , لە لایەن حکومەتی بەغداد ی ئەوکاتەوە بانگێشت کراون,ئەویش لە لاپەڕە ٤٨٨ ی کتێبەکەیدا دەڵێت(کوڕێکی کورد بە ناوی زریاب کە خوێندکاری (ئسحاق موێلی بووە ,یە کێک بووە لە دیاترین خوێنکارەکانی کە توانای سەر سوڕ ھێنەری ھەبووە لە موسیقدا) ,ئەم بەڵگە زانستی یە ئەگەر ( بە موزسیانێکی عەرەب بڵییت بێ دودڵی بەرەنگارت دەبێتەوە چەندین سەرچاوەی دروست کراوی خۆیانت ئەسەپێنێ بە سەردا لە وانەیە ھەر زوو پەرچەمی ئاشتی ھەڵدەیت و چونکە سەرچاوە دروست کراوەکانیان زۆرە و بە پێ چەوانەوە بە ھۆکاری ئەوەی کە ئیمە گوێ بە کلتوور و شارستانیەتی دێرینی خۆمان نادەین بۆیە فەرھەنگی موزیکی زریاب لە میللەتێکی بندەستە کە خاوەنێتی دەگوڕیت بۆ نەتەوەیەکی داگیر کار و خۆسەپێن.

دواجار دەزانم بێ بیرکردنەوە زۆرێک لەوانەی کە ئەم ووتارە دەخوێننەوە دەڵێن ئەی چی بۆ موزیکی کوردی کرد؟ئەو بەس خزمەتی بێگانەی کردووە !! بێ بەزەیانە ئێمەش ھەڵدەکوتینە سەری و نەک شانازی پێوە ناکەین بەڵکوو بەشێکمان خۆمانی لێ بێبەری بکەین و لەو سەردەمە ڕانامێنن کە زریابی

تێدا ژیاوە , کە سەردەمێکە قەوارەی نەتەوەی بوونی نە بووە و ھەموو نەتەوەکانی

ژێردەستەی خەلافەتی عەباس ی و ئەمەوی و ئاینی ئیسلام بوون و خزمەتی کلتوور ی عەرەب و ئاینی ئیسلامیان کردووە, شتێک بوونی نە بووە بە ناوی کوردایەتی و فارسایەتی و تورکچێتی !!! بۆیە بە بڕوای من چونکە داھینانەکانی خزمەتی مرۆڤایەتی کردووە , ھەر بۆیە دەبێت بەر لە ھەر میللەتێ فەرھەنگی (زریاب)

بە کورد و داھێنانی مرۆڤی کوردی بزانین و ڕێز لە تیشکی داھینەرانی کورد بگرین کە ڕوەو ڕۆژھەڵات و ڕۆژ ئاوا ڕۆشتووە ,ئیدی پێویستە ئەو ھەستە سەر بەرزانە یە لای خۆمان درووست کەین کە ئێمەش کۆڵەکەیەکی گرنگی شارستانیەتەکانی دنیاین بەر لە ھەر نەتەوەیەکی دی ڕەگ و ڕیشەمان بە ناخی زەویدا ڕۆچووە بۆ یە پێویستە ئەو کوردەی کە لە نێو ھەرخاکێک بە ھۆی ھەر ھۆکارێک پەڕاگەندە بوو بێت پیویستە شانازی پیوە بکرێت ھەر وەک تەرمی ئەنفالەکان بگەڕتەوە زیدی خۆی و بێتە مەدالیای مللی ھەر تاکێک , بۆ یە پیویستە ئامیری عود و فەرھەنگی ( زریاب )یش ببێتە مەدالیای مللی ھەموو موزیک زانێکی کورد لە ھەرچوارپارچەی کوردستان .



بۆڕەواندنەوەی گومانەکان لە کورد بوونی پشتم بەم سەرچاوانە بەستووە

سەرچاوەکان :میژووی موزیکی کوردی د.فرھاد پیربال

زریاب الکردی خدم الاندلس تراتە فی اوروپا علی سیرینی

*(عناێر الڕغانی الفلکلوریە الکردیە فی العراق) رسالە ماجستیر عبداللە جمال سەگرمە لاپەڕە ١٢

زریاب ڕسگورە الغرب والمشرق فنان ێبحی دمر

زریاب الموسیقار کردی اێیل الباحپ الموسیقی مھیمن إبراھیم الجز راوی ماجستیر علوم موسیقیە

Comments