قادر دیلان موزسیانێكی‌ مه‌زنی‌ له‌ یاد كراو




نووسینی/ توانا حەمە  و  دەرھێنەری سینەمای: قاسم حەول


       فۆتۆ:  دیلان،ڕزگار ڕەنجەڕۆ



 نەتەوەی کورد خاوەن گەلێک کەسایەتی گەورە و کەم وێنەیە، لەکۆی کایە و بورەکاند، نمونەی گەلێک کەسانی خودان دانایی و داھێنانمان ھەیە، بەڵام بە ھۆی نەبوونی کیانی تایبەتی خۆمان و قەت سەربەست و ئازاد نەبوونمان وون بوون نەتەوەکانی دی بوون بە خاوەنیان.لە بەر نەبوونی  مێژوونووس و سەرچاوەی مێژووی کوردی  ناتوانین ناوی ئەو کەسایەتیانە بۆ نەتەوەکەمان ساغ  بکەینەوە و بڵێین: کورد خاوەنی کۆڵەکەیەکی مەزنی شارستانیەتی دونیایەو بەڵام  نەتەوەیەک نی یە لە  سەر ئەم زەوی یە بە بون بە دەوڵەت  خاوەن کیان مان ڕازیبیبێ و پێی سەغڵەت نەبێ. ئیدی نازانم ئەمە تاکەی بەرداوام دەبێت، لەوانەیە نەفرەتێکی ئەزەلی بێت لەم نەتەوەیە کرابێت.لەھەمان کاتدا لەھونەری  گۆرانی و مۆسیقای کوردیماندا گەلیک ھونەرمەندی سەرسام کەر و خاوەن سەلیقە و بەھرمەندی ناوازەمان ھەبووە و ھەیە,کەمن لە و باوەڕەدام گەر خودان کیان و دەوڵەت بووینایە ناویان لەڕیزی ھونەرمەندە جیھانیەکاندا ئەبوو.لەگەڵ کۆی ئەمانەدانەتەوەی کورد کەمتر لە نەتەوەکانی دی ڕێزیان لە ھونەرمەند و داھینەرانی ئەم بوارەگرتووە بۆیە زۆر جار ھونەرمەندەکانی لە پێناو نەمری بەھرە و تواناکانیاندا خزمەتی ھونەری میللەتانی دی یانکردووە. ڕاستە ئەمە زۆر جار بێکیانی بووە بەڵام زۆر جاریش ئەوە بووە کە میللەتانی دی ڕێزی ھونەرەکەیان گرتون و کردوو یانن بە خاوەن زۆرێک لە خولیاکانیان و ڕێزی ھەموو ئەو خزمەتەیان کەم تا زۆر گرتوون.زۆر جار ئێمەی کورد ھێندە ی  بایەخمان  بە ھونەرمەندانی نەتەوە کانی دراوسێ داوە ئەوەندە گوێگری و سۆزمان بۆ ھونەرمەند و ھونەری  نەتەوەکەی خۆمان نەبووە و فەرامۆشمان کردوون. تەنیاکە کاتێ دەمرن ماتەمیان بۆ دەگێڕین و ماوەیەک گوێ بۆگۆرانی ھونەرەکەیان لەدوای مردن شل دەکەین باشترە ئەم پەندەبڵیم (زیندوو کوژی مردوو پەرستین).بە ھەرحاڵ ماوەیەک لەناو تۆڕی ئەنتەرنێتدا سەرقاڵی گەڕانم بەدوای ھەرچی ئەو بابەت و نووسراوانەیە، کە لەسە ر ھونەری گرانی و مۆسیقای کوردی نوسراون. ئەمە بۆ توێژینەوەی زانستی یە بەڵکو ئەمەوێ زیاتر  لەھونەری نەتەوەکەم تی َبگەم بەداخەوە ئێمەکتیبخانەکانمان لەم بوارەدا  سۆماڵیەکی رِْەش و ڕووتە ئەو شوێنەیە کەسەرچاوەی زانستیت تیدا دەستکەوێ تۆزێ رٍۆشنبیریتی پێ فروان بکەی بەھەر حاڵ لەم ڕۆژانەدا بابەتێکم بەرچاو کەوت  بەناوی ( ھەرگیز لە یاد ناکرێ) بەقەڵەمی دەرھێنەری  سینەما ی قاسم حەول دوای خوێندنەوەی چاوەکانم پڕفرمێسک بوو، شەرمەزاریەکی قوڵدای گرتم، کە من بۆ ئەم کەڵە ھونەرمەندە ھاونەتەوەو ھاوشاریەمم درەنگ ناسی کە پێوست چەند (بتھۆڤن و ناوی چواری مۆزارت... چیرۆکی ژیانی دەزانم ئاواش ئەم ھونەرمەندە بناسم سەردانیکی گۆڕەکەیم بکرایە یاپێوسیت بوو زیاتر بەدوای ھونەرەکەیدا بگەڕامایە. بۆیە دەمەوێ بڵێم دیلان بمبەخشە کە غافڵ بووم لە ھونەرە مەزنەکەی تۆ.

دیلان وەک زۆرێک لە ھونەرمەندانی تر لەبیرکراوە نەزانراوە، کە ئەم دیلانە چی بووە ئەو ھونەمەندێک ئاسای نەبووە بەڵکو زانایەکی موزیکی بووە بەڵام نە من نە تۆ لە بەر ئەو ھۆکارانەی کە باسم کرد نازانین رۆڵەیەکی ئەم نەتەوەیە لای مللەتانی تر چۆن سەربەرزی کردووین بەو داھێنانەی کە کردوێتی و کەسمان  نازانین ئەو داھێنانەی لای کێ یە تا زیندوویان کەینەوە ھیچ نەبی لە گۆڕەکەیدا ڕۆحی بە مۆزیکە دانراوەکانی خۆی شادکەین.  ئەمەی خوارەوە  دەقی ئەو بابەتە یە لە ماڵپەڕی السباح  عەرەبی وەرمگێراوەتە سەرزمانی کوردی. زۆرم لەلا سەیر بوو قەڵەمێکی عەرەبی وا لەسەر ھونەرمەندێکی میوزیکژەن و گۆرانی بێژێکی کورد بنووسێ، ھەر بۆیە حەزم کرد خوێنەرانی کورد بەم بابەتە تۆزێ زیاتر لە جاران دیلان بناسن و ھەرچی دەربارەی موزیک و  دانراوەکانی ھەیە وەک وەفایەک  بۆ دیلان پەخشی بکەین

بەتایبەت خانەوادەکەی کە ئەوان زۆرزانیاری باش و دانراوەکانیان وەک یادەوەری لا ماوە کە تکام وایە ئیدی لەلان دیلی نەکەن و پەخشی بکەن .

 ئەمەش  تێڕوانینی ھونەرمەندی بەڕێز( قاسم حول)ە:

(ھەرگیز لەیاد ناکرێ)

  (بۆیەکەم جار چاوم کەوت بە مۆزسیانێکی کورد کە ناوی قادردیلان بوو لە کۆنگرەی (یەکگرتووی پەرتووک و ڕۆژنام نوسان و ھونەرمەندانی دیموکراتی)لەسالی1985  لە دیمەشق

کە قادردیلان یەکێک بوو لەئامادە بوانی کۆنگرەکە

قادر دیلان

زۆر ھێمن,ئەکەوتە بەر دیدەو زۆر تایبەتمەند و شەفاف بوو لە دانیشتنەکانی کۆنگرەکەدا زیاتر گوێگرێکی باش بوو وەک لەوەی قسەکەرێک بێت.چاویلکەکەی چاوی لایەکیان بۆ خوێندنەوە ولایەکیان بۆسەیرکردن بوو.بەژنێکی ڕێک,  شێوەیەکی زۆر ڕوونی ھەبوو ,لەدەنگیدا لەرینەوەەکی کەم وبەڵام شێوەزارێکی کوردی زۆر جوان دەدوا, لەکاتێکدا کە بە عەرەبی دەدوا بە ئاشکرا ھەستت بەوە دەکرد کە کوردە .

ھاوشێوەی  عبدالکریم قاسم بەڕێدا دەڕۆیشت بەڵام ھەرگیز ھەستت بەوەنە ئەکرد بەسەر زویدا ڕێدەکات بەڵکو وەک فریشتەیەک بوو کاتێک بەسەرھەورێکدا ھەنگاو دەنێ.ئەو ڕۆژەی کە چاوم پێی کەوت پانتۆڵکی ڕەشی و کراسێکی سپی کەھێڵی درێژی سوری تێدا بوو لەبەردا بوو ,لەژووری میوان خانەکەمدا دانیشتین لەسەر کاسێتیک گوێمان گرت لە پارچەمۆزیکێکی دانراوی دیلانکە مۆزیکێکی زۆر شاز و کەشێوازێکی سیمفۆنی ھەبوو ھاتنە ناوەو جوڵەی ئامێرەکان لەو پارچەمۆزیکەدا بەرەو دونیایەکی دووری ئەبردی کە پڕبوو لە ھەوای نیشتمان و ژیانی کوردایەتی و شاخ و پڕبوو لە ڕۆحی ھیواو ئاوات  وەک ئەوە وا بوو نەتەوەی کورد بفڕێنێ بۆ خۆشبەختی یەکی  چاوەڕوانکراو.

کاتێ لەساڵانی حەفتاکاندا لەشاری ئەسینا لە ووڵاتی یونان دەژیام ئەوکاتە سەرقاڵی فلیمێ بووم بەناوی ( لیلی العامریە) بڕیارمدا   قادر دیلان دانەری مۆزیکی فلیمەکەم بێت ,دوای ئەوەی کە فلیمەکەی بینی و تێبینیەکانی پێڕاگەیاندم و گەڕایەوە

 بۆ ( براغ ) و دەستی بەنوسینی مۆسیقاکەی کرد ئەوکاتەی کەکارەکەی تەواو کرد بانگێشتی کردم بۆ (براغ) کە گوێ لەکارەکە بگرم.گەشتم کرد بۆ براغ و چوومە ماڵەکەیەو کەئەوکات لەگەڵ کوڕە گەورەکەیدا دەژیا, لە ھۆڵی دانیشتنی ماڵەکەی دانیشتم وێنەیەکی گەورەم بینی کە گروپێکی سیمفۆنی بوو لەکاتی نمایشدا,لەژێری دا بەگەورەی بە رووسی نوسرا بوو (دیلان) وامزانی ئەوە  ئاھەنگێکی تایبەتە  کە لەیەکێتی سۆڤیەت پێشکەشی کردووە بەڵام پێی ووتم ئەمەگروپێکی مۆسیقی ڕووسی یە وەک سەرسام بون و ڕێزلێنانێک لەمۆسیقا و کارەکانی دیلان ناوی گرووپەکەیان ناوە دیلان.زۆر پێ ی سەرسام بووم لەبەر ئەوەی رووس بە چێژ ی مۆسیقای بالیە ناسراون ئاسان نی یە ناوی گرووپەکەیان بنێن (دیلان) جگە لەوەی کە مۆسیقارێک لایان گەیشتبێتە لوتکە لە موزیکدا .دواتر گەڕاین بەداوی گروپێکی مۆسیقی دا کە کارەکە بە ئاستێکی بەرز بژەنن ئەو پێی ڕاگەیاندم کە (سیستەمی شوعیەت)کەوتووە و مۆسیقی یەکانی چیک بیکارن و (ماڵی ئۆپرای چیکی ) فەرمۆشکراوە ئێمەدەتوانین پەیوەندیان پێوە کەین بۆ ژەندنی مۆسیقای فلیمی ناوبراو ,پیشنیارکەی زۆر باش بوو وە سەرکەتوو بووین لە پەیوەندیمان لەگەڵ ماڵی ئۆپرای چیک ھەستاین بە تۆمارکردنی کارەکە لە ستۆدیۆی ماڵی ئۆپرای چیک  لە براغ.

مۆزیکەکەمان بەشێوەو ڕۆحیەتێکی وا بەرجەستەکرد کە ھەڵقوڵاوی ناخی شەرق بوو پاش تەواو بوونی کارەکە پێکەوە دانیشتین بەڵام دیلان زۆر غەمبار بوو لێم پرسی چیتە دیلان؟پێی ووتم ھەموو کاتێک لەکارێک تەواو دەبم غەمبار ئەبم ووتم بۆ؟پێی ووتم چونکە( ھەمیشە ئەوکارەی کەدەمەوێت بۆم نایەتەدی من زۆر دەنووسم بەڵام زۆر سەختە کە مۆسیقاکانم تۆماربکەم) مۆسیقا ھەروەک سینەما پێویستی بە پارەیە, ھەمیشە ئەو مۆسیقایانەی کە دەینوسم تەنھا لەسەر کاغەز  ئەمێنێتەوە.ووتم تەمەنت چەندە  ووتی لە شەستەکاندام خۆزگە لە پەنجاکان یا شەست و پێنج ساڵی دا ئە بووم چونکە من تەنھا پێویستم بە یەک ساڵە تەنھا یەک ساڵ فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس ماو بەڵام نەیھێشت بێتە خوارەوە .دوای چەند ساڵێک دیلان بەبێدەنگیەکی گەورەو بێ ماڵئاوای جێ ی ھێشتین .نەتەوەکان داھێنانەکانی لە یاد ناکەن بۆیە لێرەدا  بە پێویستی دەزانم کەلەپور وھەرچی  ئەو نوسینانەی کە لەسەر مۆسیقا نووسیونی و وە  ئەو نۆتەو ئاوازانەی کەدایناون و ژەندووینی کۆبکرێنەوە.

کاتێ کە نەتەوەی کورد بەکۆچەکەی زانی ,زانیم و دڵنیا بووم کە قادردیلان  ھەرگیز لە یاد ناکرێ.
 .

Comments