ئیدی وا ناکەم...
ئیدی بە خەیاڵ دەستەکانت ناگرم و
لە ھیچ کوچەیەکی خەیاڵمدا
پیاسەت لەگەڵ ناکەم
ئیدی شەوان
بەحەسرەتی باوەشت نانووم و
سەحەریش بەسرووەی بۆنی ھەناسەت
لەخەو ھەڵناسم...
ئیدی ھیچ شەوێکی ھەنگوینی
لە ڤینسیا و میلانۆ
لە ناو بەلەمێکی چارۆگەداری خەیاڵیدا،
بە سەر نابەم
ئیدی ..ئیدی...ئیدی
ڕەبی لاڵ بم کە وا دەلێم ...
ئیدی ..
ئیدی ...
منیش وەک تۆ ئەبم و
ئیدی
قەت ب.ی.ر.ت.ن.ا.ک.ە.م
توانا حەمە
٢٣.٥.٢٠١٣
پێشکەشە بە دیار (دیدۆ خۆزگە) ی برام
https://www.facebook.com/sewand
Comments
Post a Comment