توانا حەمە
ڕیگەم ئەدەیت؟
? بە خەیاڵ قردیلە سوورەکانی منداڵی بدەمەوە
لە سەرت
..ھیچ نەبیت لەخەونیشدا بێت
گۆرەوی و پێڵاوەکانی
مناڵیت
بکەمە پێت ,
کڵاوە سوورەکەت
بکەمەسەرت و باوەشێکی گەرمت پیاکەم
تا گەرمی جەستەم ھەموو گیانت
بتەنەوێ
ئەم زستانە
بۆ یەک چرکەش.. ..
سەر مات نەبێت؟؟؟
ڕیگەم ئەدەیت یا نادەیت؟؟؟؟
شتێک بڵێ
ئەی لە ئاو روونتر,
ئەی
لە رۆحێکی سپی و نادیار پاکتر...
ڕیگەم ئەدەیت ..؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
خۆمن ئەمەوێت تەنھا
ووشەکانمت بۆ را بخەم .
.یا ھەر ھیچ نەبێت
سۆزەکانم بکەمە چەرچەفێکی تەنکتر لە
ئاو يا
شەوت بسپیرم بە رەنگەکانی باڵی پەپوولە....يا
ھەر ھیچ نەبێت
کە سپێدان چاوت کردەوە
پێش ڕۆشنای ڕۆژ
.. من پێت بلێم بەیانیت باش ...
دڵم دەرھات شتێ بڵێ
ڕێگەم ئەدەیت؟؟
ڕێگەم ئەدەیت؟؟
Comments
Post a Comment