Skip to main content
کۆنسێرت و کێبڕکى ى هونەرى موزیک لە نیوان بوون و نەبوون و کێشەکانیدا
هونەرى میوزیک یەکێکە لە جوانترین و سەرنج
ڕاکێشترین هونەرەکانى دونیا کە ئاسایشى زمانى نەتەوەیە و ئاستى فەرهەنگ و ڕۆشنبیرى
میللەتان دیارى دەکات ،جگەلەوەى کەهەموو جووڵیەکى گەردوون بەبێ میوزیک ناتەواو
هەژماردەکرێت ،ئەو ماناکانى جوانى و ناشرینى، خۆشى و ناخۆشى، بێ ئۆقرەى و
ئارامیەکانى مرۆڤ تەواو دەکا. بۆیە پێویستە زیاتر لە هەر هونەرێکى
تر گرنگى پێبدرێ و بەردەوام ئاڕاستەکانى ڕووەو گەشەسەندن بێ. گەرچى لەم ووڵاتەدا
ئەم هونەرە ئارەزوو مەندانى زۆر و بێ شومارە، کەچى بە پێی پێویست کارى جدى بۆ
نەکراوە هەموو کارێکى نیوە ناچڵ تەواو دەبێت و هەمیشە پەرتەوازە و بێ پلان ئاڕاستە دەکرێت.بۆیە گەر
بمانەوێت هونەرى موزیکى بگاتە ئاستێکى جیهان هەروەک چۆن زۆر نەتەوەى دى کەپێی
گەیشتوون ،کە لەوانە هێندەى کورد لە فەرهەنگ و کلتوورى و دیالێکت دەوڵەمەند نەبێ ، ئەوا پێویستەگرنگى زیاتر بەکۆنسێرتى موزیکى بدەین. ئاشکرایە چۆن سینەما بەردەوام پێویستى بە فیلم هەیە یا
نیگارکێش بە پێشانگا ،شانۆکار بە شانۆ، دارتاش بە دار.ئەوا بێ دوو دڵى موزیکیش پێویستى بەکۆنسێرتە.چون کۆنسێرت جگە لەچێژى
زیاتر وەک لەکارەکە بە تۆمارکراوى خۆى لەوەدا گرنگتر وەدەردەخا ،کە ئاستى ئەم هونەرە لە ووڵاتدا بەرە وپێشدەبات چونکە
کێبڕکى درووست دەکات،و هەموو کێبڕکێ یەکى هونەریش دەر ئەنجامەکەى بە سوودى هونەر
دەشکێتەوە نەک زیان پێگەیاندنى. گەر دوورنەکەونەوە و ووڵاتى ئێران بکەینەنموونە بۆ
ئەم باسە کە ئاستى بەرزى موزیکەکەى لاى هەمووان ئاشکرایە، نابێ واتێبگەین دیاریەکى
ئەزەلى یە بۆ ئەو نەتەوەیە ،بەڵکو هۆکارى ئەمە، پەرەپێدان و لە گرنگى موزیک
تێگەیشتنیانە وەبوونى کادر و خۆیان گووتەنى (ئوستاد)ى زۆر و باشى موزیکى و گروپى
ئەکتیڤ و کۆنسێرتى زۆر و هەمەچەشنەو کێ بڕکێی گروپ و ئوستادو موزیکى یەکانیانە،
نەک دیاریەکى خوداوەندو ئەزەلى .بەڵام بەداخەوە ئەم جووڵە هونەرى یەو ئەم
کۆنسێرت و کێبڕکێ یە لەکوردستاندا کەمتر یا هەرنایبینم.بۆیە نامەوێت خۆم بدزمەوە
لەو پرسیارگەل و ئەو هەموو بۆیەى، کە ڕوو لە بابەتەکە دەکەن و بەکورتى خۆم
لەوەڵامى هەندێکیان دەدەم وئەو هۆکارانە دەخەمە ڕوو کەوادەکەن کۆنسێرت هێندە بێنرخ
بێت کەس قرۆشێک نەدات بە بلیتەکەى، وە ئەوەى گرنگ نەبێ لەم ووڵاتەدا کۆنسێرت بێ
ئەمانەن. سەرەتا دەبێت گرنگترین هۆکارەوە دەست پێبکەین کە ئەویش ڕۆشنبیرى موزیکى
یە کە جارێ بەشێوەیەکى زانستى ى نەگەیشتۆتە زۆرێک لە تاکەکانى کۆمەڵگاى کوردى
تەنانەت زۆرێک لە موزیکى و هونەرمەندەکانمان بێ ئاگان لەم ڕۆشنبیرى یە.نموونە (لای هەندێکیان کۆکردنەوەى سیدى و ئەلبوومى
موزیکى یەو و لاى هەندێکیشان کۆکردنەوەو حەشاردانى نۆتە شاکارەموزیکى یەکانە).جگە
لەمە بەداخەوە دەسەڵاتیش کە ئاراستەکارو باوکى کۆمەڵگەیەو دەبێت بنیاتى کۆمەڵگاى
کوردى بەشێوازى شارستاى مۆدێرن بنێت، کە هونەر بەگشتى و موزیک لە کەوانیەکدا
بەتایبەتى یەکێکە لە پایە گرنگەکانى (کۆمەڵگاى مۆدێرن)،
کەچى تا ئێستا، لە هونەرى موزیک وەک لایەنى کەیف و سەفاى بۆنەکان و
یانەى شەوانە لێى دەڕوانێت ،هێندە بێ پلانە ،موزیکزان هونەرمەند تەریق ئەبێتەوە
،کە حکومەتەکەى هێندە کاڵ بیرو ناڕۆشنبیرە و بێ پلانەلە ئاست ئەم هونەرە گرنگە
.جگە لەم هۆکارە ئەوەى کە کۆنسێرتى بێنرخ تر کردووە و کە س قرۆشێک بە بلیتەکەى
نادات ئەوەیە موزیک قۆرغ کراوە بۆچەند کەسێک ، زۆرینەى ئەم موزیک ژەنانە لە
هەموو گروپەکانى ئەم ووڵاتەدا ئەندامن ،باوەڕکە حەپولکى کەس نادەن . لە دنیادا (هونەر پیشە) کەمتر دەردەکەون هاندەرانیان
بە بینینیان گەشکە دەیان گرێت،کەچى لەووڵاتى ئێمەدا پێچەوانەیە و زۆریکیان زیاتر لەبێژەرى هەواڵەکانى کەناڵکانى ڕاگەیاندن و تى ڤى یەکان
دەر ئەکەون. کاتێکیش دەڕۆتە کۆنسێرتێکەوە هەر هەمان کۆمەلەَیە. لەوەش گەڕێین ئەوا ناتوانین ئەوە نەدرکێنین کە
میتۆدى خزمە خزمە و هاوڕێیەتى کەسابەتى هونەرى نەک کۆنسێرت، بەڵکو مۆزیکى ئەم
نەتەوەیەى خنکاندووە. ئەوەى لە هەمووى سەیرترە نەبوونى هۆڵى تایبەتە بە کۆنسێرت
لەم ووڵاتەدا، بۆیە زۆرجار لێرە دڵت کەف دەکا ،بۆ کۆنسێرتێکى مۆزیکى دەستت ناکەوێ ، کە دەبێت و نمایش دەکرێت ،کەم و
کوڕى یەکان هێندە زۆرن ئەو چێژەى کە لە موزیک و کۆنسێرتەکە،وەرتگرتووە بە زیادەوە لێ دەسەنێتەوە بۆنموونە هوڵى (ئۆرکێستراى ژێدارى
سلێمانى سى.دى.ئۆ )و (کتێبخانەى سلێمانى)، کە بووە بەنەریت کۆسێرتى موزیکى تیا ئەنجام دەدرێت کەهیچ تایبە مەندى
یەکى کۆنسێرتى نى یەو لەڕووى ئەکۆستیکى(ئەندازە) دەنگەوە وێرانەیە و حەمامى سورەت
یا بەرخى زۆر باشترە لەو هۆڵە لەڕووى دەنگەوە چونکە(موزیک دەنگە کاتێکیش دەنگیش
تەواو نەبێت موزیکەکەش ناتەواو خۆى وێنا دەکات ).
لە ئەمانە خراپتر ئەم هۆڵانە ژمارەیەکى کەم ئامادەبوو لە خۆ دەگرێت دەگرێت لە
هەموو شتێ کۆمیدى تر لە کۆنسێرەکاندا تەنها پشتەملى ئامادەبووان دەبینى وەک لە
ژەنیارەکان وئامادەکارانى کۆنسێرتەکە ، چونکە مەنەسەیان نى یە .ئەم گرفتانەى کە باسم کرد دڵۆپێکن لە
دەریاى پڕکێشەى هونەرى موزیکى کوردى بەتایبەت کۆنسێرتەکانمان بەڵام سەیر لەوەدایە
موزیکى یەک هەڵوەستەناکات و ناڵێت بۆ؟!بۆیە ئەم گرفت و فاکتەرانە واى لە موزسیان
کردووە بەردەوام ئەوخەونەنانەى کە دەیەوێت لاپەڕەکانى تەمەنى هونەرى پێ جوان بکات هەر زوو کاڵ دەبنەوە. بۆیە دەبێت یا لە چاوەڕوانى
گۆدۆدا ژیانى هونەریمان بەسەر بەرین ،یا چاوەڕوانى فریاد ڕەسێکدا بین ،تا جارێکى دى قەبارەى خەونە هونەریەکانمان گەورەو تۆخ کاتەوە،و لە سەردەمى دەستکورتى و هەژارى موزیکى
ڕزگارمانکا و لە جێ ى میللەتى ستەم دیدە ،بە نەتەوەیەکى هونەرمەند و هونەر
پەروەر دا بناسرێینەوە
Comments
Post a Comment