| توانا حهمه عهلی
ئەوەی
مرۆڤ و مرۆڤایەتی گەیاندە ئەم سەردەمە گفتوگۆ و پەیوەندی نیوان مرۆڤەكان
بوو, كە لە ڕێگای كۆنتاكت و ئاڵ و گۆڕی بیرو ڕاو ە ڕەخنە و
ڕەخنەلەخۆگرتن یان هێنایەگۆرێ ,گەر مرۆڤ بەو شیوازە كاری نەكردایە
بڕواناكەم مرۆڤایەتی بی توانیایە قۆناغی مرۆڤی سەرەتایی و نیادەرتاڵ و
ژیانی نێو ئەشكەوت تێ پەڕێنێت و ڕووەو ئەو هەموو قۆناغ و سەردەمە زێڕینە ,
بە سەركەو تووی هەنگاوەكانی بنێت. لەدواجاریشدا ئێستا مرۆڤ ژیان لە
نیوان ڕاستی و خەیاڵدا دە گوزەرێنێَ پێش كەوتن و داهێنانەكان هێندە
خێران مرۆڤ ناتوانی فریای یان بكەوێ. ئەوەی دەمەوێت لەم گوتار و
هاوكیشەی سەروەدا تیشكی بخەمە سەر چەمكی ڕەخنەیە بەتایبەت لە موزیكدا بۆ
ئەوبابەتەش پێویست بەنموونە گەلێك دەكا تا بەجدی موزیسیا ن لەگرنگی
بابەتەكە تێ بگات. بە بڕوای من ڕەخنە ڕەگەزێكی سەرەكی یە بۆبە رەو
پێشچوونی گشت كایەكان هەر بۆیە هیچ هونەرێك ناتوانێت بگاتە ترۆپك وئەو پەڕی
كامل بوون و لووتكە گەر خۆی لە چەمكی ڕەخنەو ڕەخنە لە خۆگرتن نەگلێنێ,
گەر هونەر یا هونەرمەند لە خەیاڵی خۆیدا گوزەرێكی ڕەخنەگرانە لە باشی و
نادروستی یەكانی خۆدی خۆی لە هونەرەكەی نەكردبێ (كە موزیك زانە مەزنەكان
بە _ ئینقلاب( كودەتاخودی) یەكان ناوی دێنن گەر ئەو كودەتایانە نەكرایە
ئەوا هێچ شاكارێكی مەزنی هونەری نەدەهاتە بوون دواجار هەر شاكارێكش كەدێتە بوون لە ئەنجامی كودەتا و دیالۆگ و ڕەخنە و تێبینی یە خودیەكانی رۆح ومێشك و هەستەكانە كەوا لە هونەرمەند ئەكا ئەفراندن بكات و جەنگ لەگەل تێورە موستەحیلەكان بكات و ئەوەی لەمەزەمدەی ئەقڵ دوورە بیان خوڵقێنێ.بۆ زیاتر ڕوون كردنەوەی مەبەستەكانم بە كورتە باسێك لە سیمفۆنی ژمارە یەكی لیو دڤیك ڤان بتهۆڤن دەمەوێ ڕووەو كرۆكی باسەكە هەنگاو بنێم .كاتێ سیمفۆنی ژمارە یەكی نمایش كرا كە بتهۆڤن خۆی ڕابەری ئەم سیمفۆنیەی كردووە لە كۆتای كارەكەدا كە دەیەوێ ئاو ڕووێك و سڵاویك ئاراستەی ئامادە بووانی كۆنسێرتەكەی بكات ئەوەی كە چاوەڕوانی نە بوو ئەوە بوو لە جێ ی دەست خۆشی چەپڵە ڕیزان تووشی سوكایەتی پێكردن بێت و ئەو پەڕی بێ ڕێزی پێ بكرێ بە كاریكی زۆر ناشایستەو ناجور بە ڕەخنەی زۆر توند هەڵسەنگێندرێ , كە بەداخەوە ئەوەی نەدەبوو ڕوو بدا ڕوویدا كە ئەمە یەكێكە لە بیرەوەریە هەرە سەخت و دژورەكانی ناو ژیانی دانەرێكی مەزن . بەڵام هەر ئەو ڕەخنەو بێ ڕێزیە بوو كە بتهۆڤنێكی مەزن تری خوڵقاند هەر بۆیە لە سیمفۆنی ژمارە سێ دا لە سەردەمی كلاسیكەوە یەكەم هەنگاو بۆ سەردەمی ڕۆمانتیك بنێت (بتهۆڤن) سەردەمیكی نوێ بخوڵقێنێت ,هەر ئەو ڕووداوەی كە لە سیمفۆنی یەكدا لێ ی ڕوویدا لە سیمفۆنی ژمارە نۆدا كە دوا كارێتی بە نا بیستەی (كەڕێتی) و بە بوونی هاوكارێك لە پشت خۆیەوە كە نمایشی كرد لە كۆتای كارەكەدا نەی دەویرا ئاو ڕووبداتەوە گەرچی ئەم جارەیان پێچەوانی جاری پێشوو بوو هۆڵەكە لە ئاپۆرای چەپڵە ڕزاندا غەرق ببوو بەداخەوەبە هۆی لەدەستدانی توانای بیستنەیەوە لە دوا سیمفۆنیدا ئەو نەیتوانی گوێ بیستی ئەو پیشوازیە گەرمەبێت بۆیە بتهۆڤن جگە لە وەی وەك دانەریكی مەزن ئەستیرەیەكی دراوشاوەی لە ئاسمانی موزیك بەڵكو وەك بیرمەندیكی گەورەی موزیكیش تا ئیستا ئەرزشی زۆر بۆ كەسایەتی و شاكارەكانی دەكرێت بۆیە هەر ئەو ڕوداوە وای كرد كە تەنها نۆ سیمفۆنی بنووسێت ...ببوور پێوێستە بازێك لەو چیرۆكەی بتهۆڤنەوە بدەین و بگەڕیینەوە كوردستانی باشوور كەجگە لەوەی بێ ئومێدم چیرۆكی وا لەووڵاتی مندا ڕوو بدا بەڵام دەمەوێت بەم چیرۆكە پرسی گوتاری ڕەخنەی و گفتوو گۆ و ئاستەكانی ئاسانتر بوروژێنم لە گەڵ ئەوەی ڕەخنە لە هونەرەكاندا هەم وەك چەمك هەم وەك گوتار و هەم ووشەیەكیش جارێ جێ ی بایەخ نی یەو و زۆر لەقە بەڵام نموونەیەكی دڵخۆشكەر بوونی هەبوو كە بەردەوام جێ ی تیبینی من بووە ئەوەیە لەژیانی خویندكاریمدا دوور لە بەشەكەی خۆم كە بەشی كە موزیك بوو لە بەشی شانۆدا تێبینیم دەكرد ( دانیشنی ڕەخنەی )(جلسە نقدی) دەگیرا لە قۆناغی چوارەمدا بە بڕوای من بوونی ئەم وانەیە زۆر گرنگ بوو بۆ سەرجەم بەشەكانی دی بە تایبەت بەشی موزیك بەداخەوە تائیستاش بوونی نی یە بە بڕوای من هەر ئەمە هۆكاریكی تەواو وگرنگە كە بزووتنەوەی شانۆی كوردی لەم بوارەدا لە پێشەوەی سەرجەم هونەرەكانی دیدا بێت شانۆ و شانۆكار زیاتر لەهەر هونەرێكی دی لە كوردستاندا لە گرنگی گفتوگۆی هونەری و ڕەخنە تێ بگەن ئەم ئاڵ و گۆڕی و ڕەخنەیە لە ڕێگای ئەكادیمی یەكانەوە بەردەوام گواستراوەتەوە بۆ ئەوكەسانەش كە لەم بوارەدا كار دەكەن و ئەكادیمیش نین.بەداخەوە لە نیو ودنیای موزیكی كوردیدا نەك ڕەخنە بەڵكو ساناترین گفتوگۆ و ئاڵ وگۆری بیر و ڕاكان لەمەڕ ئەم هونەرە هەستی پێ ناكرێ و كاركتەری موزیك تەنها بۆ جەو خۆشكردن و تەنها وەسیلەیەكە بۆ پڕكردنەوەی بۆ شایی نیو هونەرەكانی تر هەمیشە كەسایەتی یەكی دورەپەرێزە و گوێ شلكەرەلە نیو سەر جەم گفتوگۆ وكایە ساسی و فەرهەنگی یەكانیشدا شەرمن خۆی ووێنا دەكا هەمیشە بەكاردەهێنرێت نەك خاوەن كار بێت ,بەڵام لەدنیادا كارەكتەری موزیكی پچەوانەی ئەمەیە,بۆیە گەر بتەوێ
ر ِەخنەیەك ئاراستەی نزیك ترین هاوڕێت موزیكیت بە دێًوە درووستكەرەكەیدا بگریت ئەنجامەكەی جەنگێكی بێ مانا دەخوڵقیًَت و لە جی َی دروست كردنی بازنەی گفتوگۆ ی ئەقلانی بە زۆر گوتارە ڕەخنەیەكە بە دێویكی نا ئەقلانی دا دەبەن و ڕەخنە گریش ڕووخساری لەكەسیكی خەمخۆرە و دۆستەوە دەگۆڕێ بۆ كەسێكی نەخوازراو جگە لەوەش ڕوو بە رووی چەندین ووشەی جاڕسكەری وەك جوڵێنرا و نا پسپۆر هیچ نەزان نا موزیسیان,,,ناوزەند دەكرێت..هۆكاری ئەمەش ئەو پەڕی نەخویندەواری و نا ڕۆشنبیری موزیكی و نا ڕۆشنبیری گشتی یە خودی یەكانی بەشێك لە موزیسیانەكانەوە سەرچاوەدەگرێت بەداخەوە زۆرینەی ئەكادیمی یەكانیشمان چونكە لە پەیمانگا و كۆلیژەكاندا وانەی گفتووگۆ و ڕەخنە بوونی نە بووە خۆشیان كەمتەر خەمن و لە ڕووی ڕۆشنبیری موزیكی یەوە كەمترین بەدوا چوونیان هەیە لەوەی كەچی دەژەنن بۆ دەژەنین ؟چۆن و بەچی نەتەوەكانی دراوسێ و جیهان بە ڕۆژگارە زێرینەكانی موزیك گەیشتوون؟ كاتێ كە سەرقاڵی شاكاریكی موزیكین بیر لەوە ناكەنەوە چ ئایدیاو فەلسەفەیەك باكگراوندی ئەو شاكارەیەو چی وای لەدانەر كردووە بگاتە ئەوەی كە پێی گەیشتووە كاتێ موزیكزان نەیتوانی خەیاڵ و دیدگاكانی فراوان بكا قەت چاوەروانی ئەفراندنی لێ ناكرێ, بۆیە تا كۆتای تەمەنی دەبێت خەریكی كۆپی كردن و لاسایی و كارە ئامادەكراوەكان بێت.لە بەر ئەو هۆكارگەلە بەداخەوە ئەكادیمیەكانیشمان خراپترن بە سانا ترین ووشە دەهری دەبن گۆمی جەنگەكە لە كەسانی تر قولتر دەكەنەوە زۆر جار هەزاران موزیسیان خەونە موزیكی یەكانیان لەناو چووە لە نیوەندی ئەم جەنگانەدا , بۆیە لە هەموو نمایش و كۆنسێرتیكدا بۆ ئەوەی ڕووە و جەنگیكی نا ئەقلانی هەڵنەخلیسكیی دە بێت زوو هەڵسیتە سەر پێ و بە تووندی چەپڵ لێبدەی باوەش بكەی بە ژەنیارەكاندا بڵێ ی ئەرە بۆ خاتری خوا ئێووە چیتان كرد!!!؟؟؟ دەستان خۆش ئیتر گەر ئاستی كۆنسیرتەكە باش بوو یا خراپ ئەوە دوو تەقەڵ بدە لەزمانت بۆی تووشی گێچەڵت نەكا,,,پێ ئەچێ باسێكی تەنز ئامیز بێ بەڵام ئەوەڕاستیە ڕەق و تالەكەیە كە نەك موزیكی لەم هەریمەدا بەڵكو دۆستی موزیكیش هەست بە راستی و درووستی بابەتەكە دەكات و بەڵام چونكە باسێكە مەترسی بۆ ئاستی كەسابی موزیكی دەكات خۆی بێ دەنگ دەكا ,ئەمە ئەو ژەهرەكوشندەیەیە كە تێكەڵ خوێنی موزیك بووە خۆ بە عەبقەری زانینمان و نەخۆشیە دەرونیەكانمان كە لە ئەنجامی مل ملانی بۆ ماوەی یەكان كە گیانماندا خول ئەخوا موزیكی میللەتیكی هەرزان فرۆش و بێ ئەرزش كردووە ,بەداخەوەم بۆ ئەو تەشەنوج و هەڵچوونانەی كە لەدوای كۆنسێرتەكان ڕوو دەدەن كە زۆرینەی ئەو جەنگانەی لە ئەنجامی كۆنسێرتی موزیكە كلاسیكی جیهانی درووست دەبن خۆزگە لە سەر بە ئەكادیمی كردنی موزیكی كوردی و درووست كردنی فۆرمی تازەی موزیكی كوردی بوایە گەر هەموو مان لە سەر بەر و پێش بردنی موزیكی كوردی لە مل ملانیدا بووی نایە بە بروای من ئێستا موزیكی كوردی باڵانس و پایەیەكی گرنگ تری ئە بوو ئەو گەنجینانەی كە بەجێ ماوون هەرزان فرۆش نەدەكران و تا ئیستاش دوودڵ نە دەبووین لەوەی كە ئێمە خاوەنی چ جۆرە ئاواز و میلۆدی یەكین,,لە گەڵ بوونی ئەم باسەدا هیشتا بێ هیوانیم چونكە چەندین گەنجی بە توانا و ئەكادیمی هێدی هێدی دێنە گۆرە پانەكەو بە دنیا بینی یەكی تر لە موزیك دەروانن گەر باند و بازرگانی سەریان لێ نەشیووێنن چەمكی ڕەخنە بە گرنگ دەزانن بۆ بەرو پێشچوونی توانا ئەكادیمی و زانستی یە كانیان, پێوویستە گفتوو گۆو ڕەخنە بە شیووەیەكی باشتر جێ ی خۆی لە موزیك لە كوردستاندا بكاتەوە هەموومان لەم بابەتە گرنگتر لە هەر شتیكی تر بڕوانین چونكە رەخنە ڕەگەزەسەرەكی یەكەی بەر و پێشچوونی موزیكە نەك موجامەلە كردنی یەكتر و پیا هەڵدان چەپڵە ڕیزانی بێ هۆشیاری و ڕۆشنبیری موزیكی جێ ی ئەم بابەتە بگریتەوە گەر دەرگای ڕەخنەكان بۆ یەكدی ئاوەڵاكەین بێ گومانم ئەم سەردەمە نادڵ خۆشكەرەی موزیكی كوردی تێدەپەڕین و هاوكیشەی موزیك.رەخنە .جەنگ دەگۆڕن بۆ موزیك_ڕەخنە _خۆشەویستی و داهێنان و سەردەمێكی نوێ لە نیو دنیای موزیكی كوردیدا دەخوڵقێنین.

Comments
Post a Comment