بۆنی بنباڵی تەنھایم


        توانا حە مە

کە لە باوەشی دایکم دا بووم ھەر تەنھا بووم

کە لە باوەشی یاریشدام ھەر تەنھام

کە کۆرپەکەم ئەگرمە ئامیز ئەو کاتیش ھەر تەنھام
لەم ووڵاتەی خۆشمدا دایم ھەست ئەکەم غەریبەیەکی لا تەریک و تەنھام

ئەم مەلەکەتە تەنھای تا بینە قاقات دێنێ

ناشھێڵێ بڕِشێیتەوە ...

زۆر حەز ئەکەم برشێمەوە کەچی ناتوانم ....دووێنی حاجی کاکۆڵی تەنھا ووتی مەعز بۆ رەبل عالەمین نەرشێیتەوە ئەگەر تۆ برشێمەوە ئەشێت ئەم ووڵاتە پیوویستی بە درووست کردنی کەشتی یەکەی نوح بێت تا ھەندێک نیر و مێ رزگاریان بێت لە لافاوی رشانەوەی تەنھای تۆ..

بۆیە قوڵپی رشانەوە کانم راگرتووە...ماوەیەکە

ھەستی تەنھایم ھێندە زیادی کردووە بۆنی دەمی دێت ..بنباخەڵی تەنھایم توکن ئەڵی کەری تیا تۆپیوە...ناوگەڵی تەنھایشم ھەر لە ڕووم نایە باسی کەم...ئەوە ھەر ئافاتێکە مەپرسە ...

تەنھایم وەزعی تەندرووستی ھێندە خراپە میز ئەکا بە خۆیا زۆر جار خۆی راناگرێت ئەگاتە بەردەمی( دەبلیو. سی)


شیڕە ئەکا...ببوورن ئەزانم ئێوە تەنھای بۆگەنتان نەدیووە...

ئەو تەنھایی یەی من ... کۆڵانەکەمانی ھەراسان کردووە دوینی ھەستم پێکرد خەریکن ھەموو ماڵەکان بار ئەکەن ناویان ناووم کونە پەپوو ی تەنھای ئەگەر ڕۆژی دوو جار بێمە کۆڵان ئاوی گەڕەک ئەبڕێت درەختەکان زەرد ئەبن مناڵانی کۆڵان لەو پەڕی ھەڵ بەز و دا بەزدا ...ئەڵین یەڵە ماڵەوەیە ماڵەوەیە ...

ناشرین ترین تەنھای ئەوەی منە ... کاتێ لە ئاھەنگیشدام سەما ئەکەم تەنھایم لەگەڵدایە پیما نووساوە بە ڕووت و قووتی بە حسابی خۆی زۆر سیکسیە خۆیم تێ ھەڵ ئەسویێ تەڵاقی (حاجی کاکۆڵی تەنھای ) کەوتتبێ سیسرک نەزەری لێ ناکا ... ھەر زۆر نابووتە ..مەمکی تەنھایم ئەڵی میزەڵانی فو تێنەکراوە ..سمتی تەنھایم پووچ وەک سمتی پیاوێکی بەساڵاچووی مردوو کە ئەتوانی بە چرچەکانی خۆت دا پۆشی... من زیاتر لە ١٠٠٠٠ جار داوای تەڵاقم لە تەنھای کردووە کەچی ئەلێت واز ناھێنم وابزانم مانگی ١٤ ئاخر دانیشتنی دادگامانە من و تەنھای بە ئومێدم ئەو پارێزە نابووتە دوای نەخا...

ئەگەر لە تەنھای جیاببمەوە ئەم جارەیان سمتی بکا (بە کیم کارداشیان) تووخنی ناکەوم ...

ئای تەنھایی ئەو تەنھایی یەی کە کەس وەک من نایبینێ ئیوە ھەمووتان لەمن تەنھا ترن خۆزگەم بە خۆتان چاوتان نووقانووە و لەگەڵیا ھەڵ ئەکەن ..ئەگەر سەیری ناوگەڵی تەنھای ئیوەش بکەم وەزعی زۆر بەدترە ...سوچی ئێوە نی یە ئێمە خەڵکی تەنھایستانین ...

ئێمە بەر نەفرەتی تەنھای کەووتووین ...کەسیش نی یە ئەوە بدۆزێتەوە کە نەفرەتەکەی لێکردووین جادووی تەنھایمان بەتاڵ کاتەوە ...

ئەو جادوو گەرەی تەنھای لە بەرۆکی ھەموو مان داوە ..تەنھای لە ڕۆحماندا کردووە بە خاوەن ماڵ ..

کەس نییە ئەو جادووگەرە بدۆزێتەوە تا میز بکەین بە دەموو چاویا بە بۆنی تەنھایمان جادووکەی بەتاڵ بێتەوە .....کەس نی یە بزانی ئەو جادووکەرە کێ یە ئایا ئەو نیشتمانە یا خۆمانین خۆمانین ئەم جادووی تەنھایە مان کردۆَتە بەرمان

.....ئیتر بە عیلم و فەن


Comments