قەیرانى سکۆر و نۆتەى موزیک و گۆرانى کوردی (شاکارەکانى خالقى و ئەلبومەکانى ئەمڕۆ) بە نمونە. ‌


                                                                                                                                                  

لە کیشوەرى ئەوروپادا ئاستى زانستى موزیک ئەو ساتە بەشێوەیەکى تەواو پێ گەیشت و توانى فۆڕم و شوناسی زانستى خۆى وەرگرێت ، کە  لە گرنگى  بوارى نۆتاندن و ستاتیکاى  نووسینەوەى نۆتەى موزیک بە باشى گەیشتن ،بۆیە دواجاریش  توانیان لە ڕێگاى سکۆر و نۆتەى موزیکەوە  شێوازە زانستى یەکەى ئەم هونەرە لە ناو  هونەرەکانى تردا و زانستەکانى دیدا بسەپێنن.بەتایبەت لەو سەردەمەیدا کە بە  (باروک ) ناو دەبرێت لێرە بەدواوە  چى دى ئاوازەکان  لەگەڵ مردنى ئاواز  دانەرەکاندا نەدەمردن، بەڵکۆ نۆتەو سکۆرى کارەکان لە  پاشیان بەجى دەما و هەر ئەمەش بوو نەک نەمرى بەخشیە دانەرەکانى ، بەلکو ئاستى موزیکى جیهانیشى ڕۆژ بە ڕۆژ و سەدە بە سەدە گەشەی پێ کرد ، هەر سەردەمێکى موزیکى ، لە پاش خۆى سەردەمێکى ترى موزیکى دەست  پێ دەکرد. تا گەیشتە ئەو زانستە کرنگە هەنووکەیى یەى لە سەرجەم دانیشگاکانى دونیادا وەک زانستێک بخوێندرێت. هەرچەندە مێژووى موزیک و گۆرانى کوردى لە گەڵ دروست بوونى مرۆڤى کورد و ژیانى  شارستانیەتى جیهاندا بەرەو پێشچوون و گۆران کارى و پێشکەوتنى بەرچاوى بە خۆیەوە دیوە و تارادەیەکیش هەنگاوى باشى ناوە ،کەچى تا ئێستا لە قەیرانى نۆتاند و نە بوونى سکۆرى موزیک وگۆرانى یە کانمانداین و ،نەمان توانیوە نەک سکۆرى تەواوى کارە موزیکى یە کان بەڵکو. نەمان توانیووە  سکێچى هەزاران دێڕ لە نۆتەى گۆرانیەکانیشمان بە نۆتە بکێشین و پەخشى بکەین .ئەم خەم ساردیەى هونەرمەندانمان واى کردووە هەزاران میلۆدیمان لە بەین بچێت لە نێوتەپوتۆزى مێژوودا وون بێت، کە سەرمایەکى گرنگى نەتەوەی هونەرى موزیکمانە .بەدیویکى تریشدا کاریگەریەکانى ئەم قەیرانە هێندە نەرێنی بووە، ڕێگر بووە بۆ زیاتر بەرەو پیش چوونى ڕەوتى زانستى موزیکى کوردى ،چونکە ژەنیارانى کورد بەردەوام لەنیو دەریایەک لە نۆتە و سکۆرى  شاکارى موزیکى جیهانى بوون ،نەشتوانراوە لە نێو ئەم شەپۆلى موزیکى  دراوسێ و بێگانەدا شوناسێک  بۆ موزیکى کوردى دەر بهێنین باشترە بڵیم هونەرى موزیکى کوردى تا ئیستاش زیاتر  بە گوێ واتە (سەماعى) کار و مامەلەَى لەگەل دەکرێت . ئەوەتا لەم سەدەیدا ، کە ئەوپەرى پیشکەوتنى زانستى و تەکنە لۆجى و بەرەوە پیچشچوون لە سەرجەم کایەکاندا هەیە هەرێمى کوردستانیش لەگەل هەنگاوەکانى جیهانى ئەمڕۆدا دە یەوێ ڕێبکا ،کەچى لە چەند کتێبێکى موزیکى کە بەپەنجەى دەست ئەبژێردرێن ،لە کتێًبخانەى گشتى و ماڵەمانماندا زیاتر بەدى ناکرێت.گەرچى لەم چەند ساڵەى دوایدا لەڕێگەى ئەنستویتى کەلەپورى کورد و چەند گۆڤارێک و چەند کەسانێکى هونەرمەندەوە بەشێکى کەم لە موزیک و گۆرانیە فۆلکلۆر و ڕەسەنەکانمان  دە نۆتێندرا، بەڵام ئەم کارە هێندە سانا نى یە تا بەتەنها کە س و لایەنێک یا  دەزگایەک ئەنجام بدرێت ،من ئەمە هەروەک ئەوە دەبینم کە بە سرنج ئاو لە دەریا دەربهێنین، چونکە ئەم جۆرە کارە پێوویستى بە پاڵ پشتى حکومەت و پلانى درێژ خایەن و ئامادەکارى تەواو هەیە کە ئەویش  پێویستى بە دروست کردنى چەندین تیمى مەیدانى و شارەزا و ڕاهێنراو ى  بوارى موزیک هەیە  تا سەرجەم شارو شارۆچکە و گوند بە گوند بەدواى سەرجەم ئەومیلۆدیانە بگەڕێن کە ئێمە خاوەنیان کە بە  برواى من( زۆرینەشیان  دورە لە خەوش و کارگەرى موزیکى بێگانە) ،دواتر لەڕێگەى تۆمار کردنى دەنگى یا ئامێرى ئەو دەنگ  بیژ و بە ساڵا چوانەى کە لە هەر سنۆریکى جوگرافى کوردستاندان تا  لە دواجار دا  بیان نۆتێنن بە شێوازى شى کردنەوەى ئەنپوموزیکولوجى یەوە کارى لە سەر بکرێت.کە بە بڕواى من گەر یەکەم هەنگاو دەست پێ بکەین بەم شێوازە ئەوا کارێکى هێندە گران نى یە، چونکە لە  ئێستادا هەزاران دەرچووى پەیمانگا و کۆلیجى موزیکى یەکان لەم ووڵاتەدا هەن گەرساڵانە لەڕێگەى گەشتى زانستى یەوە خوێندکارەکانیان لەڕێ ى هاوکارى حکومەت و لایەنە پەیوەندى دارەکانەوە ئەم جۆرە گەڕانە مەیدانیانەیان پێبکرێت لەماوەى چەند ساڵێکدا هەم هونەرمەندى بەسەلیقە و گەڕیدەت بۆدروست دەبێت لەهەمان کاتدا هەزاران میلۆدیت بۆ بە نۆتەئەکرێت.گەر بەلایەنە رامیاریەکەشدا  لەم بابەتە  ورد  بینەوە  هەرێمێک ى وەک هەرێمى کوردستان  بیەوى هەنگاوەکانى بەرەو  سەر بەخۆى نەتەوەى  خیرابکات پێویستە گرنگى بدات بە لایەنە کلتورى و فەرهەنگى و ڕۆشنبیریە نەتەوەى یەکانى بدا کە( هونەرى موزیک و گۆرانى بە  شێکى گرنگى ئەم کایانە یە ) لەکۆتایدا یشدا هەر ئەمانەیە وا دەکەن کە  لە نەتەوەیەکى دى  جیا بکرێینەوە  تا بۆ  دواجار بتوارنرێت وەک نەتەوەیەکى جیاواز لە نیو قەوارەکى نەتەوە ى سەربەخۆ و دەوڵەتێکدا هەنگاوەکانى پیشکەوتنى  ژیانى   تیدا  فراوان کەین .(ئەمەوازلێدێنم چونکەبی َئومێدم  لەوەى کێ گوێ لە خەمى من ئەگرێ ). لیرەدا پێویستە بە پرسیاریک و چەند تەوەرێک ڕووە و کرۆکى بابەتەکە هەنگاو بنێم کە ئاشکرایە لە سەددەى ڕابردوودا هەنگاوى باش و پرشنگدار هەیە لە نێو دنیاى موزیکى  پارچەکانى کوردستاندا بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا ئەو گۆرانیانەى لە سەدەى رابردودا تۆمار کراون  سکۆرو نۆتەی گۆرانى یەکە بوونیان  هەیە ؟یاخود دەبێت لە  ناو چوبن   یاخود بۆچى  هەڵگیرابن،؟ کە ئاشکرایە زۆرینەیان لە ڕادیۆو ئیستگەى تاران و بەغدا و کەرکوک یا ستۆدیۆ کەسی یەکانى سلیمانى و هەولیر  و دهۆک تۆمار کراون؟ بۆیە گەر سەیرى ناودارترین موزیک زانە مەزنەکانى وەک (بتهۆڤن و مۆزارت وباخ و هایدن و هاندل ...)تەنها سکۆر ونۆتەى کارەکانیانە واى کردووە نەمر بن و بەردەاوم کارەکانیان دیراسەى لە سەر بکرێت و بەردەوام کۆنسێرت و ڤیستڤاڵیان بۆبکرێت سەدان هەزار خویندکار نامەى دکتۆرا وماستەریان لە سەر وەربگرێت بەراوردێک بۆ ئەمە هونەرمەندەکانى ئیمەش  بە ناودار ترینیانەوە یەک لێکۆلینەوەى جدى لە سەریان نەکراوە ،ئەوەى کەواى کردووە بمێننەوە تەنها تۆمارە دەنگى یەکانە نەک سکۆرى کارەکانیانیان.لە هەمووى پەژارەتر لە ئێستا لە  نێو وەزارەت و  سایەى سەندیکا و  بەرێوە بەرایەتى و چەندین پەیمانگا وکۆلیج دا کە لەم هەرێمەدا هەن ، ناتوانین خاوەنى نۆتەى ئەوگۆرانیانەبین کە دوێنێ یا سبەینێ لە ئەلبومێکدا بڵاو دەبنەوە ؟بە نموونەیەکى زۆر باش سەدەى ڕابردوو دەخەیتە پێش چاو کە هێندە نزیکە لەمیژوودا واتە ( دوێنێ )، کە بە جوانترین و  ناوازەترین کارى گۆرانى موزیکى کورد ى هەژمار دەکرێت و بکەینە نموونە، کە کورد بۆ هەمیشە دەبێت شانازى بە و کارانە بکات، کە کارەکانى بەشێکى زۆریان ئۆرکسترالین و ئەتوانین بڵێن بەشێوازیکى زانستى و ئەکادیمى  موزیکى کوردیى تیایدا داڕیژراوەتەوە ، کە ئەویش کارەکانى هونەر مەندى مەزن (مەزهەرى خالقى) یە کەبەبرواى من تاکە کارى موزیک وگۆرانى کوردیە لە ناوەراستى ئەو سەدە یەدا کە ئۆرکسترایەک لەخزمەت دەنگێگى کوریدا بەئەو  پەڕى تواناى تەکنیکى وزانستى ولە ڕووى تێکەڵاوى دەنگ و هارمۆنى موزیک و دەنگ و دابەشکردنەوە کارى فرە پرۆفشنالى بۆ کرا بێت، کە دەتوانم بڵێم ئەستەمە لەم سەردەمەشدا کاری بەو ئەندازە یە پڕ هەست و سۆزى کوردەواریانە بکرێت بۆ باشترین دەنگ بێژى ئەمڕۆمان،
جگە لە (گروپى کامگارەکان ). بەڵام بەداخەوە گەرچى ئەو هونەرمەندە مەزنە هیشتا لەژیاندایە کەچى کەسمان نازانین سکۆرو نۆتەى گۆرانیەکانى لە کوێن ؟!! گەر نەماون خۆ دەزگایەک تایبەت بەم بوارەى هەیە بۆ کاریک ناکرێت جاریکى دى بیان نۆتینیتەوەو بەچەند  بەرگیک پەخشیان  بکات؟!!! گەرچى ئەو گۆرانى یانە بەرهەمى خالقین بەڵام ئیستا نەتەوەیەک خاوەنى خالقى و دەنگ و کارە موزیکیەکانیەتى . گەر ئەوسکۆرانە لەبەین نەچوون ئەوا پێویستە لەدوتوێى پەرتوکێکا پەخش بکرێنەوە گەر ئەمە لە  رابردوودا  بکرایە کاریگەریەکانى  هیندە زۆر ئەبوو هیچ ژەنیاریکى کورد پێوویستى بەوە  نەدەبوو بەردەوام خۆى بە ژەندنى موزیکى تورکى عەرەبى و فارسی و کلاسیکى جیهانى یەوە خەریک بکات،  دواجار  ئەم شاکارانەى دەبوونە بناغەیەک بۆ شوناسی  موزیکى زانستى کوردى. گەر سکۆرى (پەپوولەى ئازادى) بخەینە بەردیدە چ شاکاریکە؟!!! چى لە موزیکى جیهانى و نەتەوەکانى دى کەمترە !!؟وا ناخرێتە بەردەم ژەنیار و فێرخوازى بوارى موزیکى ئەم گەلە؟! !!بۆیە بە بڕواى من بەم کارە ى گەر لە ئایندەشدا بیکات باشترین خزمەت و بە جوانترین قەرە بووى دەبینم بۆ ئەو چەند ساڵەى کە بێ دەنگە لە بوارى گۆرانى و  موزیکدا.بۆیە گەر بڵێن وازبێنە ئەمە ڕابردوە من دەڵِێم (موزیک بەردەوام دەبێتە رابردوو)، گەر بتوانین بەشێک لە ڕابردوو بگەڕێنینەوە یا خود یادى بکەینەوە  ئەوا ،کاریکى زۆر چاک ئەنجام ئەدەین تا ڕووە و ئایندەیەکى باشتر هەنگاو بنێین ... لەگەل ئەوەشدا من کارکردن بۆ ئایندە لە ڕا بردوو  زۆر  ئاسانتر و بێکیشە تر دەبینم ،چونکە گەر هە ر هونەرمەندێک لەگەڵ ئەلبومەکانیاندا بەتیراژێکى کەمیش بێت سکۆرو نۆتەى کارەکانیان و لەگەڵ تیکستى گۆرانیەکاندا چاپ کەن،لە ڕووى ماددى یە و   هونەرمەندەکان  سوود  مەند ئەبن و لە هەمان کاتیشدا ئایندەیەکى زۆر  گەش چاوەروانى موزیکى کوردى  ئەکا ، لە دواجاریشدا  دەتوانرێت کۆى ئەلبومەکە هەلسەنگاندن  و شیکردنەوەى زانستى   بۆ بکرێت و تەواوى کارەکانیشى ، بەردەوام لەنێوپەنجەى ژەنیارەکاندا بە هەمانکوالێتى نێو ئەلبومەکانیان بژەنرێتەوە و هەم چى تر مافى دانەران و دابەشکەرانى بوارى موزیک نا خورێت ،گەر سەیرى دیووە  مەعنەوى یە کەشى بکەین  بۆ  هونەرمەندەکانمان ئەرشیفێکى میژوو یى باش و خەرمانى هونەریان خۆیانى پڕ بەخشش و دەوڵە مەند تر دەکەن ،ئەمە زۆر ئاسان دەکرێت بە بێ ئەوەى چاوەڕوانى دەستى چروک و بێ مەرحەمەتى هیچ لایەنیکى پەیوەندى دارى ئەم هونەرەش بکەن.

Comments