| توانا حه‌مه عه‌لی |
موزیك
یه‌كێكه له له توخمه سه‌ره‌كی وكاراكانی هه‌ر كارێك كه‌ناوی لێبنێن
هونه‌ر,بۆیه هه‌ر هونه‌رێك ئه‌م ماتریاڵه‌ی لێده‌ربهێنین بێ دوو دڵی
له‌نگ و ناته‌واو خۆی نمایش ده‌كات. ئه‌و كاریگه‌رترین هونه‌ره له سه‌ر
هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤ جا كه‌سێك هونه‌رپیشه بێت ئه بێت زۆر باشتر په‌ی
به قوڵایه‌كانی موزیك و فیگه‌ره ئاڵۆز‌و هه‌ست بزوێنه‌كانی ببات تا
سه‌رجه‌م ئه‌و بۆشایانه‌ی كه موزیك ده‌بێت پڕیان بكاته‌وه پڕاو پڕ
له‌گه‌ڵ فیگه‌ركانی كاره هونه‌ره‌یه‌كه‌ی خۆیدا ئاوێته بكات.گه‌ر
ڕوونتر بدوێین تۆ هه‌رگیز سه‌ردانی پێشانگایه‌كت نه‌كردووه كه موزیك له
بڵندگۆكانی گه‌له‌ری یه‌كه‌وه نه‌بوبێته باك گراوندی تابلۆكان و بێ
له‌ده‌رگادان ئاوێته‌ی هه‌ست ونه‌ستی تۆی بینه‌رو ڕۆحی هونه‌ری تا
بلۆكان نه‌بووبێت!!به‌لام ئه‌وموزیكه زیاتر له‌سه‌ر حه‌زی
خولیاوسه‌لیقه‌ی خاوه‌ن پرۆژه‌كه‌وه داده‌نرێت ده‌كرێته باكگراوندی
كاره‌كه, به‌ڵام له هونه‌ری سینه‌مادا كاره‌كه‌زۆر سه‌خت و
دژوارته‌واوده‌بێت چونكه ته‌نها ده‌ق وڕوداو و سیناریۆو ده‌رناهێنرێت
به‌ڵكو ده‌بێت كاری ده‌رهێنانی موزیكه‌كه‌ش له‌لایه‌ن دانه‌رێكه‌وه بۆ
بكرێت و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چركه سات و ڕیتمی فلیمه‌كه‌دا ڕۆڵ بگێڕێت.
چاكترین نموونه فلیمه‌كانی چارلی چاپلنی سه‌ده‌ی ڕابردووه كه
به‌هه‌موومان ئاشنایه‌و به‌ڵام یه‌كێك نیه له ئێمه ته‌نها ووشه‌یه‌كی
بیستبێت له كۆی فلیمه‌كانی دا كه‌چی موزیك توانویه‌تی جێ ی زمان و
ووشه‌كان بگرتۆته‌وه و ڕووداوه‌كانمان تێ‌گه‌یه‌نێ كه سه‌رجه‌م كاری
موزیكه‌كانی چاپلن خۆی دایناون.نامه‌وێت باس له سینه‌ما بكه‌م چونكه
لێره بوونی نی یه زۆرینه‌ی سینه‌ما كاره‌كانمان ته‌نها كاری كورته
فلیم به كامیرای دیجیتاڵ ئه‌كه‌ن بۆیه دراما كه تاڕاده‌یه‌ك بوونی
باشتره ده‌بێت زیاتری له‌سه‌ری هه‌ڵوه‌سته‌بكه‌ین .دراما به‌هه‌مان
شێوه‌ی سینه‌ما كاری تاقه‌ت پرۆكێنی موزیكی ده‌وێت ئێستا هێنده‌ی
ڕۆژانه دراما ده‌بینین كه متر خه‌ڵكی تامه‌زرۆی‌فلیمه‌كانن زۆریشمان
زۆرێك له‌و درامایانه‌ی كه زیاتر(توركی عه‌ربی و فارسی)ین ڕۆژانه
بینه‌ریانین و زۆرێك له موزیكه‌كانیان بوونه‌ته زه‌نگی موبایله‌كانمان
ئه‌مه چونه ناوباسه‌كامان بۆ ئاسان ده‌كات كه موزیك چه‌ند كارگه‌ری
هه‌یه كاركردن بۆ موزیك له‌ووڵاتانی دی چۆن ده‌كرێت و لای ئێمه
چۆنه؟! لێره‌داپرسیارزۆره له‌وانه؟ئایا موزیكی كوردی له‌دراماكانماندا
كاری جدی بۆكراوه وهێنده‌كاریگه‌رین له سه‌ر بینه‌ر؟ده‌رهێنه‌ر تا
چه‌ند په‌ی به‌گرنگی ئه‌م بابه‌ته‌كردووه تا سه‌رنجی بینه‌ر به‌موزیك
ئاوێته‌ی ڕووداو‌و سیناریۆكانی بكات؟به‌بڕوای من ده‌رهێنه‌ره
دێرینه‌كانمان تاڕاده‌یه‌كی زۆر باشتر كاریان بۆكردووه وبه‌گرنگیان
زانیووه موزیك‌و كاره‌كانیان كاریگربوون سه‌لماندنی ئه‌مه موزیكی
درامای ژاڵه زیندووترین موزیكه كه تا ئێستا له یاده‌وه‌ری
زۆرینه‌ماندا یه كه هونه‌رمه‌ند سه‌ڵاح رئوف له‌وسه‌رده‌می بێ ستۆدیۆی
ونه‌داری ته‌كنیكی‌دا دایناوه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ده‌رهێنه‌ری دی كه
كه‌م تازۆر كاری موزیكی هه‌ست بزوێن له دراماكانیاندابووه
له‌وانه‌دراماكانی حسێن میسری و درامای گه‌ردلوول جه‌لیل زه‌نگه‌نه
كه كاره‌كانی پڕاو پڕ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانیدا ڕێی ده‌كرد كه‌ع.ج
سه‌رگرمه كاری بۆكردبوو. به‌ڵام مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌م ساڵ كه
به‌داخه‌وه زیاتر له‌م مانگه‌دا درامای كوردی ده‌بینین(نازانم بۆ!
له‌وانه‌یه هاوكات بێت له‌گه‌ڵ ساڵیادی دروست بوونی درامای كوردی
بۆیه له‌م كاته‌دا په‌خش ده‌كرێن) له ئه‌زمه‌ی موزیكی كوردیدا بووین
گه‌ر دوو دراما بكه‌ینه نموونه له‌درامای گه‌مه‌ی باڵنده‌كان
له‌تایتڵدا موزیكێكی گه‌رمكراوه به‌هه‌مان ته‌كنیكی موزیكی سه‌ده‌ی
ڕابردوو به‌ڵام ناو دراما پڕ له موزیكی ئه‌ره‌بێسك وهاوچه‌رخی توركی
كه‌نه‌ك گونجاو به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی هه‌موو فیگه‌ره‌كانی بوو چونكه
موزیكه‌كه هه‌ڵقوڵانی ژیانی توركیا بوون نه‌ك كوردستان.(لالۆ ناكرێت
هه‌موموزیكێك كه خه‌مناك بوو بیكه‌ی به‌به‌ری دیمه‌نێكی
خه‌مناكدا).ئه‌مه به‌لایه‌ك به‌لام له‌لایه‌ك دی له درامای (ئه‌شره‌ف)
پێچه‌وانه‌ی گه‌مه‌ی باڵنده‌كان ده‌ق و چیرۆك ئه‌ده‌بیاتی توركی
وه‌رگیراو له‌چیرۆكی( برایم زه‌بۆك) عه‌زیز نه‌سین موزیكی ئه‌م درامایه
تایتل نیوه كوردی ناو ڕووداوه‌كان (موه‌شه‌حات)ی توركی عوسمانلی له
هه‌موو سه‌یرتر به‌رگ, وێنه‌كان,شوێن كوردستان ,ئه‌كته‌ر, نواندن, كوردی
به‌ڵام نه‌توانرابوو موزیكه‌كه بكرێت به‌كوردی!!. زیاتری ناوێت ئه‌مه
ئه‌و زه‌نگه مه‌ترسی داره‌یه ئیدی كه‌دراماكانیشمان موزیكی توركی
داگیری ده‌كات موزیك ئه‌و توخمه كارا‌و به‌نرخ گرنگه نی یه‌كه
ده‌رهێنه‌ری كورد خۆی پێوه ماندوو بكات (هسنو .موراد ساكاریالی..)هه‌ن
موزیكیان تۆمار كردووه‌و له‌كاتی مونتاژدا ته‌نها ده‌یخه‌نه سه‌ر
ڕووداوه‌كان ئاسانترین كاره له كاری ده‌رهێنانی درامای كوردی نوێ
دا.نازانم چی به ئاوازه‌كانی نیشتمانی دایكم بڵێم كاتێ ده‌رهێنه‌رێ
ده‌توانێ ماف و موزیكی هونه‌رمه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی بخوات!؟
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باجه‌كه‌ی به‌م میلله‌ته‌بدا هاوڕێ ئاسان
نی‌یه مافی میلله‌تێ بخۆیت ئێستا داگیركاری له‌ڕێگه‌ی چه‌ك و
جه‌نگه‌وه ناكرێت به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی سه‌پاندنی كلتوور‌و ڕۆشنبیری و
ئابووری میلله‌تێكه‌وه به‌سه‌ر میلله‌تێكی دی‌دا ده‌كرێت ئێوه
كاره‌كه‌تان زۆر بۆ ئاسان كردوون پێویست به سه‌پاندن ناكات. له‌كۆتایدا
هێنده به‌سه بڵێم پێویسته هونه‌رمه‌نده نوێكان به‌دیدی نوێ و
به‌بیری قوڵ كاربكه‌ن و میتۆدی كه‌سابه‌تی هونه‌ری نه‌كه‌نه
په‌یڕه‌وی كاره‌كانیان میژووی هونه‌ری هاوچه‌رخی كوردی به‌ده‌ق و
موزیكی بیانی نابرێت به‌ڕێوه.
Comments
Post a Comment