سەندریلا

سەندریلا

......

وەک سەندریلا

دڵ تەنگ ...

چاوەکانی تەڕتەڕ ,

قوڵ و مەنگ ...

....

ئەو

ھەمیشە

پیکەنینێکی تۆراو

لە سەر ڕووی ڕا دەکشێ

کە چی ھیشتا ئەیەوێت

بڵێ نا

من دڵ تەنگ نیم..

.....

ئەوی ئێوارێ

دیتم

خەندەکانی کۆدەکردەوە

تا بەھاوڕێیەکی

بیبەخشێ ...

......

کەچی ئەو...

ھەمیشە خۆی لە ناخیدا

دەگری

بێ ئەوەی

کەس تەڕی

چاوەکانی ببینێ ..

.....

ئەو ھەموو شەوێ

بە ئەسپایی

بە ڕۆحی

فرمیسکەکانی چاوی

ئەسڕێ...

توانا حەمە

١٦/٤/٢٠١٣

Comments