1
جاریکیان
پڕ بە دڵ و بە دەنگەوە ده گریام ...
کەسێک نە بوو ژیرم کاتەوە, ...
لە ناکاو باوکم خۆی کرد
بە ژووردا ووتی
دە بۆڕە بۆڕ ...خۆ تۆ پیاوێکی........
جارێکى تریان
2
ھێندە تەنھا بووم
تاسەی تەنھایم نا بە تەنھایەکەوە
کەچی ووتی
بڕۆ ئەو لاوە بۆ نی ده مى
تەنھایت کوشتمی
3
جارێکی تریان
ماچێکم ڕاگرت
بۆ گوڵیک
کەچی گوڵه’
ژاکا و ھەڵوەری.....
لەو ڕۆژەوە گوڵ بە من قەلسە و
باخی ماڵەکەم ھیچ گوڵیکی تیدا ناڕوێ.
4
جارێکی تریان
دەستی
نزام بەرزکردەوە بۆ خودا
کە خودا تۆم بێ ببەخشێ
کەچی ھەر ئەو رۆژە
خودا کۆچی دوای کرد....
5
جاریکی تریان
بە بچووکی لە ديوارى
ماڵیکم نووسی
..
بە حەقی ھەرچی خودایە ..
کچەکەتانم خۆش ئەوێ
...
پاش کەمێ بۆ وەڵام به لاى ماڵەکەدا
رۆشتم بینم........
بە پەمپێكی رەش .. و بە گەورەی نوسرا بوو
ئەوەی
شت لەم دیوارە ئە نووسیت
ه.... کە......ر.............
6
دواجار بڕیارم دا
ھەرچی خۆشەویستیمە
بیکەمە تەنەکەخۆڵی بەردەمی ماليان ...
بەڵکو کە سەیارەی خۆڵەکە ھات
ھەرچی خۆشەویستیەکەمە
بیکاتە پشتی پڕ زبڵی و
لە قەراغ شار بۆم توڕدا
ببوورەن لەو جارەوە
کەسم خۆشناوێ..............
توانا حه مه
2013.1.5
Comments
Post a Comment