Skip to main content
ناشرینتر دەبم.........................توانا حەمە
ئەمەوێ ناشرینترم بم لە ئێستام
ھەست بە ھیچ جوانی یەک نەکەم
ئەو ساتەی کە جوانیش بووم
بە ختەوەریان پێ نەبەخشیوو م
وەرن سەیری چرچە تازەکانی
بەرو پیریم کەن
بەئاسانی دێڕەکانی ئەخوێننەوە
دەزانن
بۆ مەیلی بەد ڕووخساری ئەکەم....
بەڵام
سەیرتر لەم ھەستە
من لە ھەموو ساتەکانی نا ئومیدم
لە جوانی....
جوانی یەک ھەیە
ھەستی پێ ئەکەم و
حەزی لێ ئەکەم
ئەویش تەنھا نیگاکانی تۆیە
بەڵام ئەفسووس !!!
کە قەت پێ یان ناگەم......
Comments
Post a Comment