سامڤێل یەرڤينیان زیاتر بناسە

 

 وەرگێرانی لە فارسیەوە / توانا حەمە

Samvel Yervinyan
ڤایولین ژەنی بە توانا و ناسراو  لە ٢٥ ژەنیوەری ١٩٦٦ لەیەریڤانی ئەرمینیا لەدایک بووە.ھەر لەمنداڵیەوە پەیوەندی ھەبووە بە دنیای موزیکەوە زۆر ئامێری جیاوازی ژەندووە،گەرچی توانای خویندنەوەی نۆتەی موزیکی نەبووە، بەڵام بە باشی دەیتوانی چەند ئامێریکی موزیکی بژەنێت.

لەتەمەنی حەوت ساڵیدا باوکی زیاتر ھەست بە تواناکانی و پەیوەندیە بەھیزەکەی بە موزیکەوە دەکات،ھەر بۆیە ھەوڵ ئەدات تواناکانی بۆ بە موزسیانە گەورە ئەرمەنیەکانی نیشان بدات و بینیرێتە بەرخویندنی موزیک.

سامڤیل لە ماوەیەکی کورتدا توانی سەرنجی مامۆستاکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشێ و ھەر لە سەرەتایی دەسپێکیەوە بەشداری لە زۆرێک لە پێشبڕکێ موزیکیەکاندا کردووە و لە زۆرینەیاندا پلەی یەکەم یان پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە. گەرچی ئەو زۆرینەی ئامێرەکانی بەباشی دەژەند، بەڵام لە کۆتایدا ئامێری ڤایۆلینی وەک ئامَیری سەرەکی خۆی  دەستنیشان کرد.

لە ساڵی ١٩٨٠ دا لە  ڕشتەی موزیکدانان  و ڤایۆلین ژەنیدا لە کۆنسەرفاتواری چایکۆفسکی دەستی بە خویندنی باڵای موزیک کردووە.دواجار بە ھۆی  نووسینی  کۆنسێرتۆی ژمارە ٢ ی تواناکانی زیاتر دەرکەوتوو، وەک موزیکدانەرێک لەلایەن  لە لایەن ئەکادیمیستەکان و موزسیانەوە پێشوازیەکی گەرمی لێکراو،ھەر لە ھەمان کۆنسەرفاتوار لە ژیر دەستی ڕابەری ناسراو

 ( ادوارد دایان )  بەردەوام بوو.

تا سەر ئەنجام سامڤێل بووە مایەی شانازی مامۆستاکانی و بە گەورەترین ڤایۆلین ژەنی ئایندە ناویان دەبرد.

لە ساڵی ١٩٩٣دا توانی  بڕوانامەی دکتۆرای لە کۆنسەرفاتواری موزیکی گۆمیتاس لە یەریڤانی  کۆماری ئەرمەنستان بەدەست بھێنێ. جگە لەو پەیوەندیە پتەوەی کە بە موزیکی ئیرانیەوە ھەیەتی ھەر ئەمە وای کردووە گەشت بەتەواوی شارەکانی  ئیراندا بکات.

لە ئیستادا ئەلبومە موزیکیەکانی سامڤیل بە  پڕفرۆشترین ئەلبومە موزیکیەکان دا دەنرێت لە ئەرمەنستاندا، لە دوای ساڵی ٢٠٠٢_٢٠٠٣  و کۆنسێرتەکانی لەگەڵ (یانی) دا زیاتر ناوبانگی دەرکرد و وەک موزسیانێکی ناسراو تەنھا  لە سنووری ئەرمەنستان نەمایەوە لە تەواوی دنیادا ناسرا و ھەر بۆیە تا ئیستاش  بە بەردەوامی لە کۆنسێرتەکانی موزسیانی ناسراو  یانیدا دەردەکەوێت بە توانا سەرسوڕھێنەرەکانی لە ژەندنی ڤایۆلیندا کۆنسێرتەکان پڕ جۆش و خرۆش دەکات. 

  یەکیک لە کارەکانی

http://www.youtube.com/watch?v=7OQwyghOgo0

سەرچاوە
http://www.samvelyervinyan.com/about/biography.html
fa.wikipedia.org/wiki 
 

Comments