گفتوگۆی من وسیسرک

  
نووسینی/ توانا حەمە 

من سیسرکم خۆش ئەوێ زۆر ئیرەی بە سیسرک ئەبەم ...ئەو ھەر کەڕۆژ ئاوا ئەبێت  ( لە دە بلیو سی ) ماڵان خۆی سەکران ئەکا و  دەس ئەکا بە گۆرانی ووتن ..ئای چەن مەستم بە دەنگی (ئێوە لەو زیکەیە تێ ناگەن) ئێوە لە ڕۆمانسی بوون و  ئەو پەڕی  مەستی بوونی ئەو تێ ناگەن . قەشە سوورە سیسرک  دەڵێت (مەستی بوون بەشێکە لە فەرھەنگی سیسرک بوون  ئەوەی مەست نەبێت سیسرک نی یە...ئەوەی گۆرانی نەڵێت  مرۆڤە).

لە ھەمووی جوانتر  کەسێکی  زۆر (خۆ بەکەم زانە ) ھەموو کونێک ڕەش یا سپی ماڵی خۆیەتی..ماڵی ھەموو کەس  بە ماڵی خۆی ئەزانێنێت ..بەڵام  مرۆڤ  بە ھەموو ناشرینی یەکانی خۆیەوە  بیزی لێ ئەکاتەوە  ئەو کڵۆڵە چ ئافاتێک ڕوو ئەدا خۆی بکات بە مەتبەخا  ....ئای سیسرکی ھاوڕێم ئەزانم لەو کاتەدا ھەرچی نەعلە ئاراستەت ئەکرێت  دوای کە گیان ئەسپێری بێ ڕەحمانە بە گسک و خۆڵڕیژ فرێت ئەدەن و لاشەی پیرۆزیشت کفن ناکەن...ئەوە زۆر ئازار بەخشە زۆر جار لاشەتم بە دەست میروولەی خویڕیەوە دیووە ئەڵی قەومی قەلەموونن  بە زۆر  ئەتکەن بە شارەکەی خۆیاندا و  زستان ئەو کەن بە شۆربا  ...لە مینۆی چیشتخانەی میروولە کاندا ئەنووسن  سووپی قالۆنچە...

سیسرک بەس  نی یە تا دوا نەفەس  تۆ  گۆرانی ئەچڕی ئەگەر مرۆڤی نا بووت بە نەعل نەو کوژێ  تۆ  ھونەرمەندێکی گەورەی ..' حەشەراتی ... تۆ زۆر دەنگت لە زۆریک لەوانەی لای ئێمە ساز ترە ..ئێوە ئەزان( سیسرک ستار) بوونی نی یە لای سیسرک ؟چون ئەوان ھەممویان  ستارن)) .من موجامەلەت ناکەم ھاوڕێ  ئیرەی بە ھونەرمەندیت و ژیانت دەبەم  ئەگەر  مرۆڤی خۆبە زل زان بیزانێ تۆ چەند تایبەت و خۆش ئەژیت دەستی لە مرۆڤ بوونی خۆی ھەڵ ئەگرت  ..چونکە مرۆڤ  جگە لە  درەندە بوون ھیچی تر نازانێ  ماڵەکەتە  (ھەموو سەرزەوی لووش یا نەوت دار  ئاسمان .......ھەموو شتێک ئەخوا و تێر نابێت ئەوەتا ئەمانەوێ  بچینە سەر مەریخ  ئەویش ویران کەن...مرۆڤ بوون مەترسیدار ترین  ئەرکە چونکە ئەبێت ھەموو تان بخۆین بۆی خۆمان بژین..سیسرک   نێر یا مێ  گۆرانی ئە بێژن   ناتوانی جیاتان کەیتەوە   (دەنگی  سی ئۆکتاف ئەولا  سۆپرانۆیە )   نیرەکانی سیسرک  وەک نێرینەی ئیمە دەنگ گڕ و عەسەبی نین , ئەوان زۆر  نیانن ...نێرەکانیی ئەوان دەستیان نا چێتە خوینی می کانیان و بیان کوژن  ..شەرەف ی  سیسرک لە ناوگەڵیدا نی یە من تا ئیستا ژنی ھیچ سیسرکێکم نەدیوە جلی لە بەرابێ  سوخمە و ستیان فۆرش بوونی نی یە ھەموو  پیاوانی سیسرک عەورەتیان  دا ناپۆشن ..(تەرەزان ) ی بەدبەخت لە بەر بێ دەر پێ ی گەڵایان بۆ دووری ...بۆیە تا ئیستا کە( یاپراخ ئەخۆم ڕیک دەرپێکەی تەڕەزانم بیردێتەوە..) ...  ...

ئەگەر بمانەوێت لە کلتتووری سیسرک وورد بیتەوە   دەبێت مرۆڤ لە خۆ بە زیاتر زانین لە سیسرک بێتە خوارەوە ...بۆیە  من زۆر  باش فەرھەنگی سیسرک ئەخوێنمەوە  چونکە لە درندەی مرۆڤ بوون  ھێدی ھێدی خۆم دا ئەماڵم و دێمە شاری سیسرکەکانەوە...زۆر جار  لە (تەوالێتدا)  لەگەڵ ھەزارن ریش سووری سیسرکدا دانیشتووم  باسی ئەو ژیانە ناوازەیە یان بۆکردووم  کە دەیبەنە سەر  کە بەدڵنیای یەوە لە مرۆڤ بووندا بوونی نی یە ...بۆنموونە ھیچ سیسرکێک مافی ئەوەی نی یە ژیان لە سیسرکێکی تر بسە نێتەوە ئەمە ئەو دەستوورەیە کە (سیسرک زانی دایبنێ  مرۆڤ تا ئیستا بیری لەم دەستوورە نەکردۆتەوە ...مرۆڤ مرۆڤ دەخوا  سیسرک ئەوە ناکا...ھیچ جوگرافیا و سنوریک نی یە شوورای دەوڵەت  ھەر لە ئەجیندایاندا نی یە   ئەوان (لە ھەر جی َ یەک بیت زەوی ھەر زەوی یە)...سەرۆک کۆما ر و ئەنجومەنی وەزیران و ئەندام پەرلەمان و ھۆز و عەشایەر و کویخا و ئاغا نی یە  ئەوان دەڵێن تەنھا  بە مەستی بژی  و گۆرانی بڵێ ھەتا نەعلی مرۆڤەکە بەرت دەکەوێ....


Comments