بەسە .... کام تراک..... تواناحەمەعلی

                                                                                   

یەکەم ووتاری بڵاو کراوەم...بۆ یەکەم جار لە ریکەوتی    ١٨_١٢_٢٠٠٩   ئەم ووتارەم نووسی دوای دوو ڕۆژ لە ڕۆژنامەی ئاسۆ بڵاو کرایەوە ...  دوای یەک مانگ لە بڵاو کردنەوەی ئەم ووتارەم ئەو بەرنامەیە ڕاگیرا...ھەر ئەم ووتارە ھانیدام لە مەجالی موزیکدا بنووسم 
                                                                                         


ھونەری میوزیک وگۆرانی  کوردی بەســـــەرجەم فۆرم وو بەشەکانیەوە لەھەمان کێشەو قەیرانی نەتەوەکەیدایە ,ئەگەر بڕوانینە نەتەوەی کورد خاوەن شارستانیەتێکی دێرین وخاوەن خاک و جوگرافیایەکی فراوان  وپرسامانی سرووشتی و ھەمووئەوانەی ترکەھەرتاکێک دەیزانێ ودرکی پێدەکا , لەناو ھەموو  ئەمانەشدا.. داگیرکراو,ستەم لێکراو, مێژوو و خاک کلتوری  دزراوە.ئەبێت  لەناو  ئەم ھەموودەردی سەریانەدا  میوزیکەکەی چی لێ ھاتبێ؟  بڕواناکەم  بارو گوزەرانی ی لە نەتەوەکەی باشتربێت, بۆیەچاترە بڵێم داگیرکراوترین ھونەری جیھانە وھیچ نەتەوەیەک ھێندەی ھونەری  میوزیک و گۆرانی کوردی فشاری  میللەتانی تریان لەسەرنەبووە, بەتایبەت  ئەودراوسێ یانەی کەبوونەتەی ھۆی سەرجەم نەھامەتی یە کانی,ئەگەر سەیری میوزیک و گۆرانی کوردی  بکەین  بەھەمان شێوەی  نەتەوەکەی ئەویش دەوڵەمەندوھەمەجۆرو   پڕلەفۆرم و ستاتیکای ھونەری جوان وناوازە یە کە لەچەندین جوگرافیاو دیالیکَتدا خۆی وێنا کردووە.کەچی ئەویش لەچوارلاوە گورزی  توندی وەبەردەکەوێت ئەویش وەک نەتەوەکەی کۆلنەدەرەو ھێشتا لە ھەناسەدان بەردەوامە وئەم ھونەرەتائێستا لە گۆ نەکەوتووە  .من ھەمیشەئەوانەی کە دوژمن پێ ی کردووە لەتەرازووی  دوژمنایەتیدا دایدەنێم  بەڵام  نازانم  ئەوانەی کە  خۆمان  پێی دەکەین لەچ پێوەرێکادابنێم ؟


بۆیە وێرای  دەسخۆشی وحورمەتم  بۆسەرجەم ئەو ھەولانەی لە کەدەیانەوێت ئەم ھونەرەپێشکەویت و  لەنیەتێکی   باشە وە زۆرجار ئامانجەکە بەپێچەوانەوە دەپێکن ,یا زۆرجار لەپێناو بەرژەوەندی یە کەسی یەکاندا نایانەوێت   ئامانجەکانبپێکن , لە بەرئەوە زۆر راستگۆیانەو ڕاشکاوانە دەمەوێت پیان بڵێم تکا یەئیتربەسە ...بەس ..


بۆیەبە چەنددێرەێک دەمەوێت باس لەبەرنامەی کام تراکی تەلەفزیۆنی کۆرەک بکەم کەبەرنامەیەکی باشە بەستیلێکی تورکی زۆر  جوان (خۆزگە ئەو ستافە بیانتوانیانە بیان کورد دانایە),دیارە ئەو بەرنامەیە ھەوڵکی زۆرنایاب بوو کە


کۆمەڵێک میوزیکی کوردی رەسەن لەلایەن کۆمەڵک ژەنیاری بەتواناوەزیندوو بکرێنەوە لەگوێ ی  بینەرو بیسەری کوردا .  تائیرەشۆرشێکی ناوازەی ھونەری یە بەلام کۆمەڵێ راستی ھەیەکەناتوانم ھەروەک میوزیک زانێک ,ھەم  وەک کوردێک ,ھەم وەک گوێگرێک, خۆمی لێ بێ دەنگ بکەم وەک ئەمانەی خوارەوە کە ئاماژەیان پێدەکەم...


لەبەرنامەی کام تراکدا ھیچ پەیوەندی یەک نابینم  لە نیوان ناوی بەرنامەکەو ڕەسەنایەتی میوزیکی کوردی وەک ئەوەی بووە  بەدرووشمی بەرنامەکەتان ,نازانم لەم ھەمو ووشەکوردیەدا کام تراک بۆ؟  یاخود  ستایلی دانیشتن و گرتنی  ئامێرەکانتان و ھەم جلوبەرگتان کە ئەگەریەکیکی بیانی سەیرتان بکا قەت ھەست ناکاکەئێوە لەکوردستانن و لەپایتەختی وولاتەکەم دان, بەڵکو وا دەتان بینێ کەئێوە گروپێک لەئیبۆ شۆویا ھەربەرنامەیەکی تری تورک ی  یاخود ئێوە لەئەستەمبولدان  . یاکاتێ ئێوە کە باس لەڕەسەنایەتی ئەکەن گەر  جل و بەرگەکەتان بەرگێکی کوردی بوایە خۆ ڕەونەق و جوانی خۆتان میوزکەکەتان کاڵ  نەئەبووە  منیش ئیستا لە خەمی ئەوەدا نەئەبووم کە کەسێکی بیانی بینەری بەرنامەکەتان بێت,وە یائەوانە  وازلێ دێنم و پیتان ئەڵێم گوناھێکی زۆرمەزنە ئەومیلۆدی یەنەمرانەمان بەتورکی ئەژەنن ولەجێ ی زیندوو کردنەوە ئەیا ن مرێنن,   بۆئێوە  نازانن ھەربەنامەیەکتان چەند خزمەت بە فەرھەنگ و میوزیکی ئەو ووڵاتە ئەکەن ,و یەک زەڕە خزمەتی ھونەری نەتەوەکەی خۆتان ناکەن  ؟  یازۆرخۆشحال ئەتانبینم کەبەو جۆرەئامێرەکانتان لەباوەشگرتووەوادەزانن ئێوەنوێگەریتان کردووە؟   ئەمەش  بەھەرحاڵ بەس دەست وپەنجەکانتان ماچ ئەکەم وازلەوئاوازانەبێنن کە پیانگەورەبووم ,بەسە ئیدی واز لەحەسەن زیرەک وخالەتایەر وعلی مردان و ماملێ وکریم


کابا ن قادرکابان و ھەمووئەوھونەرمەندەگەورانەی تر بێنن کەبەرشاڵاوی کامتراکەکەتان  کەوتوون یاخودشتێک کەلێ ی تێناگەم بۆواریتمی ئەوگۆرانیانەیان خێرادەکەن بۆئەوەی فریای ھەمووئەومیلۆدیانەی تریش بکەون؟, ,, دە توخوا بەسە وازلە میلۆدی یە فۆلکلۆریەکانم بێنن, بۆنازانن  فۆلکلۆر وەک توحفەکی مۆزەخانەوایە نابێت دەستی لێبدەین .,.؟ئەی ئەگەرڕەنگیان کەین  و مۆرکەکانیان بسڕینەوە بیاندەینە


نەتەوەیەکی دی..؟؟ئێوە برۆن ھەمووئەوکارانەی کە خۆتان داتان ناون بژەنن من یەک ووشەناڵێم بەڵام من نازانم بۆ ئەوھەموو بەھرەو توانا جوانانەتان بەوانە ئەبەخشن کەتائیستا بەمرۆڤمان نازانن ئەوانەی کەزمانی میوزیک وزمانی ئاخافتنی  چەندملێونێک کوردیان بەستووە ,کەنابێ بەزمانە کرمانجی یە شیرینەکانیان بئاخفن؟بۆرەسەنایتیمان ئەبەخشنەئەوانەی ئەحمەد کایایا ن دەربەدەرودواتر بەپلانێک ژەھرخواردکرد,یائەوانەی ھەزارانی وەک پەروەرەکەمیان  دەربەدەری کرد ؟؟کامتراک من ناتوانم وەکوئەوھونەرمەندانەی پێش بەرنامە کەپەیوەندیان پێوەئەکەن بۆی لەسەربەرنامەکەتان بدوێن و دەخۆشی ومجامەلەتانکەم و بڵێم ئێوە ھونەری گۆرانی ومیوزیکی کوردی پێش ئەخەن  ,ئێوەشۆرشتان بەپاکردووە, لەجێ ی دەستخۆشیم بۆتان پێویستە من پێتان بڵێم  ئەم ئەرەبێسک وژەندنە تورکیە ئیدی بەس.. بەسە ...بەس...


ھاوڕیانی کامتراک .. ئیدی..بەسەبەس.


 

Comments