سارد سارد بوومەتەوە
لە ھەموو شتێکی ئەم ووڵاتە،
خەریکە  ڕەق ئەبمەوە و سەرم بەستوێتی،
خاکی ئەم ووڵاتە بەھیچ شتێک بەختەوەری تیدا سەوز نابێت...
ھەموو ھەوڵەکانت لە کۆتایدا ئەتبەنەوە سەر کۆڵانی ژمارە ١٣ ی بەدبەختەی...
بەختت لێرە وەک مرۆڤیکی ئەفریقایە،تەنھا ددانی سپیە ئیرە پڕە لە ڕەشبینی ...ڕەشتر لەشەوە زەنگێکی دوای جەنگ...
چ ئافاتێکە ئیرە .???..چ دۆزەخێکی سارد و سڕە.....ھاوڕێ ڕەق بوومەوە ئاگرێک لە ناخمدا پێکە...
یان نێرگەلەیەک  داگرسێنە تاوێ بڕوانە ...ئاوابوونی خۆری ھیوام...ئیرە چ دۆزەخێکی ساردو سڕە??? سەرم بەستی ڕۆحم تەزی .....................
توانا حەمە

Comments