سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و ھونەر ... پەرلەمانی کوردستان :ھونەرەکە تان چی لێ کرد؟

 توانا حمه

دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی دواجار پەرلەمانی کوردستان بڕیاری بە پایتەخت ناساندنی شاری سلێمانی دا , بەڵام تەنھا وەک  ناو: ( ناوی   پایتەختی ڕۆشنبیری )پێ بەخشی .ئاشکرایە  ئەم ناوە زۆر لە مێژە پیێ بەخشراوە خێر پێکردنی پەرلەمانی کوردستان نە بووە ,بەڵام بینیمان پەرلەمانەخەمخۆرەکەمان بەمەشەوە نەوەستاو زۆر  بە لە خۆ ڕازی بوونەوە  یاساکەی پەسەند کرد  و دواجاریش  پیرۆزبای یەکی گەرمی ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی  شارەکە کرد .دواجاریش( خەلکی شارەکەش یەک چەپڵەی خۆشحاڵی بۆ یاساکە لێ نەدا ),چونکە ئەو یاسایە  زۆر بێ بکانە ھیچ  بودجە یەکی تایبەتی بۆ بوژانەوەی ژێرخانی کەلتوور و چالاکی یە جۆراو جۆرە ڕۆشنبیری و فەرھەنگ ی وھونەر یەکانی  ئەم شارە دەست نیشان نەکرد. لەگەڵ ئەوە شدا تایبەتمەندیەکی لە شارەکە سەندەوە کە ئەویش (پاشگری  ھونەرە) کە لە پێشتردا بە ( پایتەختی ڕۆشنبیری و ھونەر )  ناسرا بوو..دەمەوێت لێرەدا ئەوە ڕوونکەمەوە کە نابێت  ئەم پاشگرە بە کەم بزانین چونکە ئەو تایبەتمەندی یەکی کەم نی یە  دڵنیام  کە پەرلەمان دەتوانێت ئەم نازناوە بە شارێکی تری ببەخشێت, چونکە ناو بەخشینەوە ی بێَ کردار ھیچی تێناچێت تەنھا دەست بەرز کردنەوەیەکە و ((خێرا یاساکە تێپەڕێنە برسیمانە یەک و ھیچی تر)).
پرسیار لێرەدا ئەوە یە ؟ ئایا ئەم نازناوە لەپێشدا لە خۆڕا پێ ی بەخشراوە ؟ نەخێر چون سلێمانی  لەگەڵ دروست بوونیەوە ھونەر یەکیک بووە لە خەسەڵتەکانی ,میری بابانەکان وویستوویەتی وەک شارێکی ناسراو لە دنیادا بیناسێنێت بۆ یە بوونی چالاکی ھونەری لە سەرەتای دروست بوونیەوە دەست پێدەکات (بڕوانە گەشتی میستەر ڕیچ) کە لە گەیشتنی بۆ ناو شارەکە لە یادەشتەکانیدا چ باسە .دواترلە سەردەمی شێخ مەحمودی نەمردا لە کارێکی ناوازەدا
( گروپێکی مامۆستای موزیک پەیمانگای ھونەرەجوانەکان لە بەغداوە بە فەرمانی وەزارەتی مەعاریف  دێنە سلێمانی لە ساڵی ١٩٤٧ کە
 (قادر دیلان و شەماڵ سایب و بھجت سعاتچی و عبدللە جاف.. )کە ئامۆژگای ھونەرە جوانەکانی پێ ی ھەڵسابوون کە جمیل بەشیروغانم حداد و حنا بتروس و  ھاوڕیانی مامۆستایانی ئەم خولەبوون. ھەر لە دوای ئەمە سلێمانی زۆر بەخێرای پەلی بۆ مۆزیک ی ھاوچەرخی ھاوێشت و مۆزیکی بە شَوەیەکی زاستی لە کوردستاندا بنیات نا و دواتر تیشکی داھێنانەکانی بە سەرجەم شارەکاندا بڵاو کردەوە, ئەویش دوای ئەوەی کە کۆمەلێک لاوی تری ئەم شارە لەساڵی ١٩٥٠ڕویان کردە بەغداد بۆ خوێندنی زانستی مۆسیقا لە بەغداد لەوانە(ولیەم یوحنا,جلال عزیز,لەتیف احمد,احمد گولشەن,علی لاوە,سلێمان مجید......) .لە یاداشتەکانی (باسم حنابەترۆس  )دا  باس لە دانیشتنێک دەکات کە شیخی نەمر (ھاوشانیان گۆرانی باران بارانەی ووتووە)*. لە ساڵی ١٩٥٤ یەکەم گروپی موزیک (بە ناوی مەولەوی) لەسەردەستی (قادر دیلان)دامەزارا  چەندین چالاکی ھونەری موزیک و شانۆ یان ئەنجامدا کە سەرەتایەک بوو بۆ بەرەو ئەکادیمی بوونی ھونەر ,کە لەم ساتە وەختەدا لە تەواوی کوردستان ھونەر کارێکی نەخوازراو بوو بەڵام ئەوە سلێمانی بوو ھونەری بردە رادیۆ و دواتر تیڤی یە ڕەش و سپی یەکان . گرووپی مەولەوی کە یەکەم گروپی موزیکی یە لە کوردستانی باشووردا ھاوشانی ئەم گروپە کۆمەڵیک لاو ی بە توانا لە سەرجەم کۆنسێرتەکانیاندا(شانۆیەک نمایش دەکەن و دواتر دەبیتە کلتور یک ھەموو دوای نمایشی  شانۆیەک  کۆنسێرتێک ئەنجام بدرێت کە ھونەرمەندی گەورەی کورد (ڕەفیق چالاک) تەواوی کارەکانی ڕیک دەخست. دواتر ئەم ڕەوتە لە تیپی موزیکی سلمانی  بە بەردەوامی لەگەشە سەندندا بوو ئاشکرایە  گەنجینەیەک لە ھونەری موزیکی ڕەسەن لەو ساڵانەدایە لە سەردەستی م.ئەنوەر قەراغی و ھاوڕیکانی پیشکەشکران .بۆیە دەبینین مێژووی ھونەری ھاوچەرخ ی کوردی  لە ھونەردا سەرجەمیان لە سلیمانیدا پێکەوە ڕێدەکەن  و دەبینین گروپە ھونەریەکانی ئەم شارەچەندین جار  پلەیی یەکەمی چەندین ڤیستیڤاڵی بەغدادیان بە دەست دەھێنا.ئەوەی پیویستە بووترێت لەو ساتە وەختانەدا شارەکانی دی ھونەر و ھونەرمەندیان ھە بووە بەڵام لە چاو شاری سلێمانی دا ھونەر بەگشتی زۆر لە ئاستێکی لاواز بووە .دواتر بە ھۆی  دامەزارندنی یەکەم زانکۆ لە کوردستان کە(زانکۆی سلێمانی لەسەر دەستی شەماڵ شائیب و قادر کوردی،چالاکی یە جۆراو جۆرەکانیان و ھونەر گەیشتە ئاستێکی زۆر  باش بە ھۆی ئەوەی ھونەر کە ھەستی نەتەوایەتی یەکانی جۆش دەدا ھەر بۆیە زانکۆکە گواسترایەوە و سلێمانی لە بوونی زانکۆ بێ بەشکرا ئەمە بەڵکەیە کە سلێمانی سووتماکی ھەموو سەردەمەکان بووە. دواتر لە ساڵی ١٩٨٣_١٩٨٤  کرانەوەی دایکی  پەیمانگاکانی ھونەرەجوانەکان ,خەرمانی ھونەری کوردی لەسەرجەم بوارەکاندا پڕ بەرەکەت کرد تا ئیستاش بەرھەمی ئەو ساتە وەختانەیە  شانازیان پێوە دەکەین. لێرەدا بۆیە تیشک زیاتر دەخەمە سەر موزیک چون بوارەکەی خۆمە بەڵام ئاشکرایە لە ھونەری دراما و شانۆشدا ئەم شارە خاوەنی چەندین کەسایەتی یە کە ھاوشێوەیان لە ناوچەکانی دیکەدا کەمە…ئەگەر ناوی ھونەرمەندانی ئەم شارە ڕیز بەندی کەم و باس لە مێژووی ھونەر و سی ڤی ھونەرمەندان بکەم پێویستی بە نویسنی (کتێبێک ھەیە قەبارەکەی ھێندەی ھەموو بەند و خاڵ و یاساکانی ھەموو خولەکانی پەرلەمان) بێت. بۆ یە بە ھیوام ئەم چەند دێڕە بەس بێت بۆ بیر ھینانەوە و ئەو یاسایەش بە خەبەر بێنمەوە کە لە ئاست ناوی سلێمانیدا چەند لاوازە .زۆر سەیرە پەرلەمان  بە سەرجەم لیستەکانەوە  درکیان بە ئەو بێ ڕزیکردنە ,نەکرد کە بەرامبەری ئەم شارەیان کردووە.(( بە ھەڵکڕوزاندنی یاسایەک دەیانەوێت موجامەلەی ئەو شارە بکەن نازانن یاساکە (پاشگرێکی وەک داھاتی ئەم ووڵاتە ئاودیوو کراوە) .بەداخەوە ئۆپۆزسیون کە ھەموو کیشەکانیان لە  سلێمانیدا ساغ دەکەنەوە نەیان توانی تۆزێک تەپڵ بۆ ئەم یاسایە لێ بدەن  وەک شەڕە دەبە و بایکۆت لە سەر کۆمەلێک بابەتی تر دەیان کرد خۆ  سلێمانی بارتەقای ھەموو یاساکان سەنگینە و خوینی ڕشتتوە بۆ ئەو پەرلەمانەی کەلیستێک نە بوو  داکۆکی لێ بکا..برینەکانی ئەم شارە بە یاسایەکی لەم شێوەیە ساڕێژ نابێت .بۆیەمن   داوا لەسەرجەم ھونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی و سەندیکا ھونەری و ڕۆشنبیری یەکان ئەم شارە نا کەم ئەم یاسا و ئەم دیاری یە بگێڕنەوە بۆ پەرلەمان, بەڵکو پیویستە  لە سەر حکومەت ئیدی  سەرجەم چالاکی و کۆنگرەی نێودەوڵەتی و سەرجەم چالاکی یە گەورە جۆراو جۆرە کان کە تایبەتە بە رۆشنبیری و ھونەرە لە سلیمانی ساز بدرێت  تا بەجدی ئەم شارە ببیتە پایتەختەکە ی کە ناوتان ناوە . ئەگەر بەم شێوە یە یاساکە جی بەجی نەکرێت .بە بروای سلیمانی و خەڵکەکەی مافیان ھەیە کە  لە پای  بردنی پاشگری (ھونەر)ە کەی  پەرلەمانی کوردستان بداتە دادگا و بیخاتە ژێر لیپرسراوی میژووی  یەوە و یاساکەس پێشەکەشی پەرلەمان کاتەوە  چونکە ئەو نازناوە نازناوێکی میژووی یە نەک دیاری دەستی حکومەت و پەرلەمانی  خۆماڵی کوردی.










Comments