ئەو زەمەنەی باوکی کەسمان ئۆتۆمبێلی نەبوو

توانا حەمە

ئەو زەمەنەی باوکی کەسمان ئۆتۆمبێلی نەبوو، ئەو زەمەنەی باوکی ھەموومان ئێواران لە مەوقیفی پاسەکاندا دوای پاس ئەکەوت بۆی زوو بگاتەوە ناومان، بۆنی ئارەقی جەستەی باوکمان لە تیکترنجانی  ناو پاسە شڕەکانی شار  زۆر خۆشتر بوو لە بۆنی عەتری ناو ماشێنە ئاخر مۆدیلەکانی ئەم ڕۆژگارە،  
 ئەو زەمەنە کەکاتێ ئێواران پێش ئەوەی دنیا تاریکبێت ئێمەی منداڵانی گەڕەک چاوەڕی باوکمان ئەکرد، تا لە سەر سووچی کۆڵانەکە دەرکەوێـت، تا  بە ڕاکردن بەرەو ڕووی بڕۆین و  بڵین: بابە بە خیر بێتەوە .......عەلەگەکانی لە دەست وەرگرین.....چەند دڵخۆشکەر بوو کە بە نیگا پڕماندوێتیەکەیەوە بزەیەکی بۆ ئەکردین و ماچی ئەکردین،ئێمە دەمانزانی بەو عەلاگە لێ وەرگرتنە ماندووبوونی ھەموو ڕۆژەکەی بیردەچێتەوە.
ئەو ئێوارە پڕ موحیبەتانە  ڕۆی،
 زەمەن قەت ئاوڕ لەو ڕۆژانە و ئەو ڕابردووە   ناداتەوە،
ئیدی ھیچ ئێوارەیەکی لەم چەشنە لە ھیچ کۆڵانێکی ئەم شارەدا دووبارە نابێتەوە..

 

Comments