Skip to main content
لە غرو بێکدا
بمکە بە گۆرانی و لە گۆڕستانێکدا
بمچڕە...
ھەر ساتَی کە بێزار بووی نۆتەکانم بسووتێنە و
بە جێم بھێڵە..........
لە بەڕ گڕی مۆمێکدا
بمکە بە شیعر و
بە گوێی عاشقێکی بێداردا بمچرپێنە
ھەر ساتَێ کە وویستت بنوویت
حەرفەکانم بسوتێنە و
بە جێم بھێڵە..........
لە کڵیسایەکدا بمکە
بەلاھوتێکی مەسیح و
بەدەنگێکی بەرز بمخوێنە،،
ھەر ساتَی وویستت بڕِۆی
بمکە بە خاچێکدا و ھەنگێ
دڵ ڕەقانە
بەجێم بھێلەَ
لە شەوێکی تۆف و کڕِێوەدا
ڕِووتم کەوە و بە دیارمەوە ڕا بمێنە
تا ھێدی ھێدی دەتەزم و
دەبمە شەختە و ئەو سا بێ ماڵئاوا twana hama 2006
جێم بھێڵە
ئەزانی بۆ؟؟
چونکە تۆ فێری لە نەھامەتیدا بەجێم دێڵی..
ئیستاش بەر لەوەی بڵێی:
بە جێت دێڵم
بە جێمبێڵە...................
Comments
Post a Comment