Skip to main content
کە لێرە نیت ،
لەگەڵ بادا گوزەر دەکەم
لەگەڵ جگەرەیەکدا پیاسە
کە لێرەنیت
پڕم لەکەسەر
پڕم لە ئاھی ساردی ھەناسە....
کە لێرەنیت
ھەناسە سواری لێرەیە..
دڵتەنگی سەمام لەم لەگەڵ دەکا
کە لێرەنیت
تاریکی لێرەیە
مۆمی ژوورەکەشم جانتا ئەکاتە کۆڵی و
سەفەر ئەکا..
کە لێرە نیت
تەنھای ھانام بۆ دێنێ
دەستم دەگرێت و پەلکێشی
کوچەی دڵتەنگیم ئەکا
کە لێرە نیت
منیش نیم و عومرم
چرکە چرکە
بە فیڕۆ دەڕوا و
گەنجێتیم ھێدی ھێدی
ماڵئاوایم لێ دەکا,,,
کە لێرە نیت
ھیچ شتێک ڕەنگی خۆی نیە
لە جێی باران خۆڵبارین ڕووم تێدەکا
کە لێرەنیت
ھیچ شتێک
لەجێی خۆی نیە
زۆر سەختە بۆم
ھەروەک ھەبوو نەبوو
یەکم
کە لێرەنیت
ھەمیشە ئەوە بزانە
من ھەر نەبووم بەڵکو تەنھا درۆیەک بووم
کە لێرەنیت
کە لێرەنیت کە لێرەنیت
توانا حەمە
تکایە سوپاس دەکەین
ئەگەر تیکستەکەت کۆپی کرد ناوی نووسەرەکەشی لەگەڵدا کۆپی کە .
Comments
Post a Comment