تاعونەکەی ئێرەت لە بەردایە

ئێرە تفت و تاڵ و
ئاواییەکی دڵ ڕەقە...!!
ئێرە دوورە دەست و
ئاوەدانیەکی پڕ گەمژەو مرۆڤی ئەحمەقە..
ئێرە ئەو نیشتمانیەیە
کە ووشەکانیان لە بەرد دەتاشن و
خۆشەویستیان خەنجەر بەکەمەرە...
لە ڕوودا زەردەخەنە بەخش و لە پشتەوە
چەقۆیەک لە گازەری پشت و سەرە،
ئێرە ،،،...
ئەو ئاواییە کە نە ئاواییەو،
نە ئاوەدانی!!!!
ئێرە مردنێکی لە سەرخۆی پێیە و،
ژیانێکی سۆزانی کە دەرپێ و ستیانێکی
سووری لەبەرە ..
ئەوەی لێرە لە دایک بووبێت،
ئەگەر لە ھەر جێگایەکی تری دونیا بێت،
تاعونەکەی ئێرەی لە بەردایە
ھەموو ژیانی پڕ ئازار و کەسەرە...

توانا حەمە

Comments