تۆریزم و کەلتوری کۆچکردن، بیرۆکەی ھاوڕێیەکم...

                                                                   ن/ توانا حەمە



سەرەتا ئەم لینکە کرتکە  بۆ ئەوەی گوێت لە  malek samo   بێت 

 http://www.youtube.com/watch?v=CCxLGvGjlKY

 

لێرەدا دەشێت ئەو ناو نیشانە جێی سەرنج بێت کە باس لە  بیرۆکەی  ھاوڕێکەم وەک ناونیشان لە باسێکی ئەتنۆموزیکۆلۆجیدا داناوە، بۆیە  بۆ ڕونکردنەوە لە سەرەتادا  پێویستە باس لەو ھاوڕییەم بکەم  کە ھەمیشە لە پۆلدا،  گۆرانی کوردی  بۆ وەردەگێڕاینە سەر زمانی ئینگلیزی  و بە کۆمیدیایەکەوە  بۆ ئەچڕین، دە بووە مایەی پیکەنینمان. من ھەرگیز چاوەڕێی ئەوە نە بووم ئەم حاڵەتە لە موزیکی کوردیدا ببینم و لە تیڤیەکەوە وەک شتێکی گرنگ باس بکرێت.
 ئەم کوڕە کوردە کرمانجە بەناوی malek samo    ھەمان حاڵەتی ئەو ھاوڕێمە و  لە کەناڵیکی ئەڵمانی، موزیکی و گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لە گەڵ ووشەی ئەڵمانی تیکەڵ کردووە یا بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە ئەو تیکستی گۆرانیەکانی وەرگێڕاوە
( translate)  بۆ زمانی ئەڵمانی و گۆرانیەکەی پێدەچڕێت.  یاخود ئەتوانین بڵێن: خۆی ووشەکانی بە ئەڵمانی داڕشتووە.

یەکێک لە باسەکانی خویندنی پارساڵی زانستی ئەتنۆموزیکۆلۆجیمدا و لە خاڵی دووەمی، وەڵامی ئەتنۆموزیکلۆجیست jennffer post بۆ ئەو کەسانەی کە بە ھەڵە پێناسانەی ئەتنۆموزیکۆلۆجی دەکەن.: باسمان لە کاریگەری *تۆریزم و کەلتوری کۆچکردن کرد، لە ھەمان گۆشە نیگایەوە باسمان لەو گۆڕانکاریانەی پرۆسەی موزیکدروستکردن کرد، کە  لە ئەنجامی کەلتوری کۆچکردن، لەو شوێنانەی کە تۆریزم یان پەناھندەی لێ نیشتەجێە دروستدەبن.

    بە بڕوای من ئەم نمونەیە ئەشێت یەکێک بێت لەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئەنجامی تۆریزم و کەلتوری کۆچکردن لە پرۆسەی موزیکردنی کوردیدا دروست بووە. لێرەدا دەبینین چۆن کۆچکردن کە سێک یان ھونەرمەندێک ناچار دەکات کە بۆ ئەوەی لێی تیبگەن زمانی دایکی خۆی فەرامۆش دەکات و بە زمانی ئەوان گۆرانی دەچڕێت!! بەڵام لە ھەمانکاتدا دەبینین بە ھەمان زمانی موزیکی دایکی دەدوێ و، ئامێر و میلۆدیەکی میللی یان فۆلکلۆری نەتەوەکەی خۆی پەخش دەکات.
    ئەم تیکەڵکردنە نامۆیە  لە ڕوانگەی *ئەنترۆپۆلۆجی و ئەتنۆموزیکۆلۆجیەوە ئەبێت چ پەیامێکی تری ھەبێت؟  ئایا ئەم گەنجە دەیەوێت بەم جۆرە پەیامێکی تایبەتی خۆی بگەیەنێت!؟ یان پەیامێکی ناسیۆنالستی؟ یان پەیامێکی کەلتوریە و دەیەوێ لەم سۆنگەیەوە کەلتوری خۆی بە نیشتمانە نوێیەکەی بناسێنێ؟؟؟؟؟
گەرچی بە ھۆکاری ئەوەی کە زمانی ئەڵمانی ھاوکار نییە بۆ ئەوەی لەگەڵ موزیکی کوردیدا لێکی (mix) بدەیت، بەمەش چێژێکی زۆری وەک موزیک لە دەستداوە، کەچی سەرەڕای ئەوە، ئەو  گویناداتە ئەو چێژە و  تەنھا دەیەوێـت پەیامەکەی
خۆی بگەیەنێت.


*tourism /   گەشتیار
*anthropology/  زانستی مرۆڤناسی 


ئەم لینکە کرتکە  بۆ ئەوەی گوێت لە 
malek samo   بێت 

http://www.youtube.com/watch?v=CCxLGvGjlKY


 

Comments