وانەیەک دەربارەی موزيكى جاز

       بەشی یەکەم

نووسین و ئامادەکردنی: توانا حەمە

پێشەکی:
دوای دۆزینەوەی کیشوەری ئەمریکا، لە ساڵی ١٤٩٢ز لە سەردەستی کەشتیوانی ئیتالی کریستۆڤەر کۆلۆمبوس و سەد و بیست کەشتیوانی ھاوڕێی،ھەر پاش ئەم دۆزینەوەیە، بە لێشواو خەلکی لە ئەوروپاوە کۆچیان بۆ ئەو نیشتمانە نوێیە دەکرد. 



کریستۆڤەر کۆلۆمبوس 
ئەو  ئەوروپیانەی کە ھاتنە نیشتمانە نوێکەیان، لەژێر پاساوی ئاین دەستیان کرد بە ڕەشەکوژی (ھندیە سوورەکان)، کە  خەڵکی ڕەسەن و خاوەنی کیشوەرەکە بوون. بە ھۆکاری  ئەم داگیرکاری و ڕەشە کوژیە،  پانتاییەکی فراوان لە زەوی بۆ کۆچەرە ئەوروپیەکان مایەوە، ھەر خانەوادەیەکیشیان لە یەک ساتدا خاوەنی دەیان ھەزار مەتر زەوی کشتوکاڵی بوون. ھەر ئەمە وایکرد  تەنیا خانەوادەیەک ئەو ھەموو کیڵگە کشتوکاڵی و زەویە فراوانەی کە ھەیەتی بۆیان بەڕێوە نەبرێت. ھەر بۆیە سەدان ھەزار کۆیلە لە ئەفریقاوە بە ڕێگای دەریایدا بگوێزنەوە بۆ کیشوەری ئەوروپا و لەوێشەوە بۆ ئەمریکا. بە ھۆی نالەباری و دژواری ڕێگا و توشبوون بە پەتای تاعون ھەزارانیان لێدەمردن و فڕیدەدرانە نیو قوڵای دەریاوە. بە پێی ھەندێک ئامار لە کۆی ٦٠ ملیون ڕەشپێست تەنھا ١٢  دوازدە ملیونیان گەیشتوونەتە کیشوەری ئەمریکا. دوای ئەوەی لە ساڵی ١٧٨٣ دا سەربەخۆبوونی  ئەمریکا ڕاگەیاندرا بەڵام ئەم کۆیلە ڕەشپێستانە تا ساڵی  ١٨٦٣ بە کۆیلایەتی مانەوە،  دواتر لە ھەمان ساڵدا یاسای یاساغکردنی کۆیلایتی دەرکرا و لە ساڵی ١٨٦٥ کۆتای بە جەنگی ناوخۆی (حرب الاھلی) ئەمریکا  ھات و بە تەواوەتی ئازادکران. ھەر  بۆیە ڕەشپێستە ئازادەکان بە تەواوی ئەمریکادا بڵاو بوونەوە، ھەر ئەمە وایکرد کە کەلتور و گۆرانیە باوەکانی خۆیان بدەن بە گوێی کۆمەڵگای ئەمریکیدا کە بەشێک لە گۆرانی یەکانیان بریتی بوون لە گۆرانی کار و  ئاینی. گەرچی موزيكيانپەیڕەو کردنی سیستەمی پەیژەی موزیکی پنتاتۆنیک و مۆنۆ فۆنیک ( تاک دەنگی) کە لە ڕووی گوزارشتی موزیکی ئەوروپیەوە خاڵی بوو لە ھارمۆنی و پۆلیفۆنی، کەچی ھەر ئەم شێوازە و ڕیتمی ئاڵۆز و تایبەت و سەرنج ڕاکێشەی ڕشپێستەکان بوونە ھۆکاریک بۆ بەربڵاو بوونەوەی کەلتوری موزیکی ڕەشپێستەکان و سەرەتایەک بۆ سەرھەڵدانی موزیکی جاز.

........................................................................................


                  سەرەتایەک بۆ سەر ھەڵدانی موزیکی جاز

 

موزیکی جاز لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا لە وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو لە شاری
  New Orleans سەری ھەڵداوە.

 



گۆڕەپانی کانگۆ
لە ڕۆژانی یەکشەمەدا، سەرجەم کۆیلە ئەفریقیەکان لە گۆڕپانی کانگۆی شاری New Orleans کۆدەکرانەوە لەویدا سەما، گۆرانی و موزیکی میللی و ڕیتمی تایبەت تایبەت و نامۆی نەتەوکانی ئەفریقا نمایش دەکرا، ئەم مەیدانە بە یەکیک لە شوێنە گرنگەکان و ھۆکار و سەرەتای دروست بوونی موزیکی جاز ھەژمار ئەکرێت.


    " بلــــــــــــــــــــــــــوز blues

میژووی دەرکەوتنی ھونەری موزیکی بلوز  بۆ ساڵی  ١٨٧٠  دەگەڕێتەوە. ووشەی بلوز یەکێکە لەو زاراوە میللیانەی کە لە ئەمریکا بە مانای (دڵتەنگبوون- محزون) بوون  بەکار براوە. ئەم ووشەیە بە ھۆکاری شێوازی تۆنالیتەی تایبەت و یان ئاوازە غەمەنگیزەکانی بلوز بەکار نە براوە،بەڵکو پەیوەندی ھەیە بە ژیان و باری کۆمەڵایەتی ئەو کۆیلانەی کە ھینرابوونە ئەمریکاوە، زادەی بیر وئەندیشەی تایبەتی ئەوان بووە. موزیکی بلوز زیاتر بۆ گوزارشتکردن و دەرخستنی ھەستە دەرونیەکان بەکاردەبرا و زیاتر لایەنێکی غەمگینی ھەیە. بلوز بەرھەمی گۆرانی کار و گۆرانیە ڕۆحانییەکانە و ھاوار و ناڵەی جوتیارانە یە کە لە ڕێگای   ئاوازی سادە، گوزارشتیان لە خۆیان کردووە ڕەگ و ڕیشەی ئەو میلۆدیانەش  ڕیشەیان  بۆ ئەفریقا دەگەڕێتەوە.
ئەم جۆرە موزیکە کاریگەری ھەبوو لە سەر سەرھەڵدانی زۆریک لە فۆرمە موزیکیەکانی کە دوای بلوز لە ئەمریکا سەریان ھەڵداوە. وەک: ڕیگتایم   و  جاز   و  بیک باند  و ریتم ئەند بلوز و موزیک کانتری...ھتد کە سەرچاوەی زۆرینەیان بۆ موزیکی بلوز دەگەڕێتەوە. جگە لەوەش دەیان جۆری دیکە لە خودی موزیکی بلوز جیا بۆتەوە وەک:
Country blues
Delta blues
Detroit blues
Gospel blues
Jazz blues
Jump blues
Kansas City blues
Louisiana blues
Memphis blues
Piano blues
Piedmont blues
Soul blues
St. Louis blues
Swamp blues
Texas blues
West Coast blues

گرنگترنیان بۆ ئەم باسە  جاز بلوزە.

جاز بلوز چییە؟؟ Jazz blues

لە شێوە و گوزارشتدا موزیکی جاز و بلوز پیکەوە گرێدراون (mix)  بە ھۆی میلۆدیەکانیانەوە وا بەستە کراون بە ١٢ پلە ستانداردکراوەکەی پلە بەندی کۆردەکانی بلوزە وە، سوود وەرگیراوە لە ھارمۆنی و میلۆدیەکانی میللییەکان. فۆڕمی دوازدە پلەی لە جاز بلوزدا  زیاتر لە  سی بیمۆڵەوە دەست پێدەکات
 بەمشێوەیە ڕیزبەندی دەکرێن.
Bb٧-Eb٧-Bb٧-Bb٧-Eb٧-Edim٧-Bb٧-Dm٧-G٧- Cm٧-
F٧-Dm٧-G٧-Cm٧-F٧   کرتکە..."

http://www.youtube.com/watch?v=YSUgoPU١mCA
  دەربارەی بلوز بڕوانە  :( کالبد گشایی ژانرھای موسیقی،پوریا مفتون، لاپەڕە  ٣٦،٣٧موزیکی ڕەشپیستانی ئەمریکا

Ragtime  یەکێکە لە جۆرەکانی گۆرانیە (باوەکان) بۆ نموونە  واڵتز. بەڵام بە شێوە و ستایلێکی تایبەت دەژەنرا. ئەم جۆرە موزیکە زیاتر لە ساڵانی ١٨٩٣ تا بەرپابوونی جەنگی جیھانی یەکەم گوێگرانێکی زۆری ھەبوو، لە ناسراوترین موزیک دانەری ئەم فۆڕمە موزییکە  Scott Joplin ی ڕەش پێست بوو. کە بۆ یەکەمجار کارێکی بە ناوی ‘rags’  لە ساڵی  ١٨٩٩ بڵاو کردۆتەوە.

Scott Joplin http://www.youtube.com/watch?v=fPmruHc4S9Q

 
...  ئەستێرەکانی جاز
بادی بۆڵدن
بە یەکەمین ڕابەری گروپی جاز ھەژمار دەکرێت تا کۆتای تەمەنی یەکیک بووە لە ئەستێرە دیارەکانی موزیکی جاز، ئەو ترامپێتژەنیکی زۆر بە توانا بوو ھەر بۆیە، نازناوی پاشا (king) لە خۆی ناوە. لە ساڵانی  '١٨٩٥ تا ١٩٠٧ لە شاری  New Orleans خاوەنی دیاریاترین گروپ بوو. یەکیک لە تایبەتمەندییە دیارەکان و ھۆکاری بەناوبانگی بۆڵدن، دەنگ بەرزییەکەی بوو، بەڵام  دوای ئەوەی دوچاری نەخۆشی شیزۆفرونیا دەبێت، بە تەواوەتی  لە چالاکی یە موزیکیەکانی جاز دور دەکەوێـتەوە. دواتر لە ساڵی ١٩٠٧ بە تەواوەتی نێردرایە ژێر چاودیری دەرونی، بەڵام  تا کۆتایی تەمەنی ناوبانگی خۆی لەدەست نەدا، دواجار لە ساڵی ١٩٣١ لە شاری New Orleans کۆچی دوای دەکات.

 کرتکە بۆ گویگرتن لە موزیکی جاز

Buddy Bolden

 http://www.youtube.com/watch?v=P5k9E717QVM 
 

Comments