چیم دی ژمارە ١؟
دیسانەوە ( ئەی نیشتمانی بێ شەرەفان من کە بە گۆرانی دەمرم بۆ بەخنجەر
دەکوژیت)؟؟ بەختیار عەلی
فلاش باکێک بۆ مناڵیم
ساڵی: ١٩٨٩
گەڕەک: گەڕکێکی میللی شار سلێمانی
کۆڵان:
بێژمارە و وەک ھەموو کۆڵانەکانی تر پڕ کوێرەوەری
یادەوەریم: تەڵخ و ڕەش و سپی..
من لە ساڵی ١٩٨٩ شتم بیردێت من ........
بۆیە لە تەمەنی پێنج ساڵیمەوە دەست پێدەکەم، چونکە ئیدی لەو ساتە وەخەتەوە یادەوریم باشتر ئەجوڵیت و لەو تەمەنەمدا ئیدی ئەقڵم
بەشتەکان باشتر دەەشکا زیاتر درکم بە دەور و بەرم دەکرد.
بەوەدا ئەزانم لە ماڵە باجێنەدا حەزم لە کچێکی دراوسێمان کرد ئەو کات
تەمەنم تەنھا پێنج ساڵ بوو،
ھەر ئەو ساڵە یەکەم ئازاری عەشقم چەشت کاتێک کە زانیم ئەو کچە ساڵێک لە
من گەورەترە، ئەمە یەکەم تراژیدیای ژیانمە و ھەست ئەکەم یەکەم کۆمیدیایە لە ژیانمە ...
بیرمە شەوێک عەلە لووت ماسی ھاتە گەڕەکەکەمان و
تەقەی کرد، بوو بەھەڵا، من ئەو شەوە ئارامم
لێ بڕا،ھەر دەمگووت: ئەو گوڵەم بەرنەکەوێت... ئەوەشم بیرە کە ھەر ئەوشەوە ماڵی دراوسێکەمانم
بینی لوول کران، باوکم بە چپە بە دایکمە ووت: لە سەر کورەکەیان پێشمەرگە بوو ... بە ھەرحاڵ خەونی گەیشتن بەو کچە چوار ساڵی خایاند، من چومە
پۆلی یەک ئەو لە پۆلی دوو بوو، چومە ٢ ،ئە و لە ٣، چومە پۆلی ٣ ئەو چوە چوار، ماڵ ویرانی
و بەدبەختی نزاکانم گیرا نەدەبوو ساڵێک ( لە
دوو وانەدا نەکەوت و بمینێتەوە ، ئەو کچی ئاسنانە
زۆر زیرەک بوو. گەرچی لە یەک مەکتەبیشدا بووین، زۆر کەم دەمدیت، چونکە پشووەکانی قوتابخانە ھەر وەک ئیستا زۆر کورت
بوون، تا دەچووم ئاوێکم ئەخوارد و شتێکم ئەکری جەرەس لی ئەدا، بە خوا وابزانم لە مەکتەب
ھەر نەم بینیوە ٥ دەقیقەی تەڕەماش بەشی چی ئەکا ؟ بەشی بنیشتکڕینی نە ئەکرد؟ چ جا عەشقێکی
تیا کەی ؟؟.....
ئیتر دوا ی ئەوە ھیچ ساڵیکم بیر نی یە بە ناوی
١٩٩٠ بێت.
ساڵی ١٩٩١ ڕاپەرین ڕوودا بیرم دێت لە و فەرھود بازیەدا دوو لەفافی برین
پێچانم دەستکەو ..ئای چەند خەوم بینی من تفەنگێکم لەو راپەرینەدا دەست کەوتایە، بەڵام بیریشم
لای ئەوە بوو کە باوکم بەشەق لیم ئەسەنێ ناھێلی بیکەمە شانم .. ئێستا زۆر خۆشحاڵم کە
ئەو خەونەم نەھاتەدی تفەنگ لە شانکەم ... ئیدی زۆری نەبرد ڕژێم گەڕایەوە. شەوی کۆڕەوەکەشم لە یادە
چونکە یەکەم فیشەکم تەمەنم تەقاند، ئەویش دوای ئەوەی بە سوڕێک پاسکیل فیشەکێکی
بڕنەوم وەرگرت و بە عەزەی پورزام ووت: : من دا ئەنیشم بە چوار مشقی رووی برنەوەکە ئەکەینە
ئاسمان و تۆش دانیشە پێکەوە پەنجەی پیا دەنین. ئیدی لە گەڵ ( زمەی بڕنەو) باوکم بەلەقە
کەوتە سەرم، گەرەک ئەونەی تر شڵۆق بوو، خەڵکی گەرەک زیاتر کەوتنە پەلە و دەست برد و
خۆ کۆکردنەوە. ئەوە بوو ئەو شەوە کاتژمێر ١٢ ی وەک دوا ماڵی گەڕەک ئێمەش شارمان چۆڵکرد.
بەشی دووەم ماویەتی..
سەر بوردەی کۆڕەوەکە
ن/ توانا حەمە
Comments
Post a Comment