راڤی شانکار کێیە؟
شانکار لە ٧ ئەپرێلی ١٩٢٠ لە شاری واراناسی ھندستان دایک بووە، ئەو گۆرانیبێژ و ئامێرژەنێکی گەلێ بە توانای ئامێری سيتاری ھندی بوو.
- لە تەمەنی دەساڵیدا بە ھۆی پەیوەست بوون بە گروپێکی سەما کردن، سەفەر بۆ ووڵاتی فەرەنسا دەکات، ئیدی دواتر ھەمو ژیانی سەرقاڵی گەشتکردنی ھونەری دەبێت بە نێو وولاتانی دنیادا.
شانکار بە دەرکەوتن لەگەڵ ڤایۆلینستی گەورەی سەدە ١یەھودی مەنوھین و فلیم سازی گەورە ھندی ساتیا جیت ری و گروپی The Beatles ئینگلیزی و ٢ جۆرج ھریسون لە تەواوی جیھاندا ناوبانگی پەیداکرد.
ئەو باوکی ئانوشکا شانکاری سيتار ژەنی بەناوبانگ و
٣ نورا جونز گۆرانیی بێژ و پیانۆژەنی ناسراوی جازە مۆدێرنه. راڤی شانکار بە یەکێک لە ناسراوترین ژەنیار و گۆرانی بێژە جيهانيه ناسراوەکانی ھندستانی سەدەی ڕابردوودا دادەنرێت، چونکە ڕۆڵیکی گرنگی گێڕا لە ناساندنی فەرھەنگی موزیکی ھندیدا و، توانیویەتی زۆر بە باشی سەرنجی ھەوادارنی موزیکی جاز و ڕاک و کلاسیک بەلای خۆیدا ڕا بکێشێت.
(جۆرج ھریسون)
شانکار خاوەنی خەڵاتی گرامی (گرامافۆن) Grammy Awards ی جیھانیە، بەشداری کردن لە کۆنسێرتەکانی گروپی ئەفسانەی بیتلز و ھاوڕێیتی لەگەڵ جۆرج ھریسون گیتارژەن لە ساڵانی ١٩٦٠ دا ھۆکاریک بوو بۆ زیاتر دەرکەوتنی لە سەر تەختی گەورەترین ھۆڵە جیھانیەکاندا. شانکار لە ساڵانی ١٩٦٠ بە ھۆی میکس کردن و کۆک کردنی ئاوازی و ئامێری سیتار ھندی لەگەڵ موزیکی ڕۆکدا و نیشاندانی وەک ڕەنگێکی تر و ستایڵیکی نوێی موزیکی، توانی ھەوادارێکی زۆری بەلای ئەم شێوازەدا نوێیه ى موزيكدا ڕابکێشێت.
لە کۆتایی تەمەنیدا دواین کار و کۆنسیرتی لەگەڵ ئاشونکا ی کچیدا لە چواری نۆڤەمبەرکالیفۆرنیانمایش دةكات و دواجار لە ڕۆژی سێشمەمە ١١ دیسمبەری ٢٠١٢ لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا بۆ ئەبەد چاوەکانی لێکدەنێت و ماڵ ئاوای لە دنیای موزیک دەکات. مردنی شانکار بووە جێی باسی تەواوی مێدیاکانی جیھان و ماڵپەری فەرمی خۆیی دەربارەی مردنەکەشی بەم جۆرە باس لە مردنەکەی کردووە و دەڵێت: ڕاڤی شانکار لە ماڵەکەی خۆیدا لە سەنتیاگۆ لە وولایەتی کالیفۆرنیا، لە کەناری ھاوسەرەکەی و کچە بچووکەکەی، بە ھۆکاری ھەناسە سواری و نەخۆشی دڵ کە پێشتر جاریک نەشتەرگەری بۆ کراوە گیانی سپاردووە.
(مانموھان سینگ )ی سەرۆک وەزیرانی ھندستان لە ووتەیەکیدا بۆ بیستنی ھەواڵی مەرگی لە و شانکاردا بە( گەنجینەیەکی میلی) ناودەبات. ھەروەھا کەسە نزیکەکانی و ئەوانەی لە ھونەری شانکار نزیکن سە بارەت بە مەرگی ووتوویانە: "بە مەرگی شانکار جیھان گەورەترین موزسیانی خۆی لە دەستدا".
١. Yehudi Menuhin
٢. George Harrison
Geethali Norah Jones Shankar٣
دیاترین کارەکانی
لینکی یەکەم_ شانكار و يهود (http://www.youtube.com/watch?v=3XN8AiDvnZI
لینکی دووەم_ شانكار و هريسون ( http://www.youtube.com/watch?v=Ah2AIWy7pfA
لینکی سێیەم_ شانكار و باكو دى لوسيا (http://www.youtube.com/watch?v=eBHIE__7E-8
لینکی یەکەم_ شانكار و يهود (http://www.youtube.com/watch?v=3XN8AiDvnZI
لینکی دووەم_ شانكار و هريسون ( http://www.youtube.com/watch?v=Ah2AIWy7pfA
لینکی سێیەم_ شانكار و باكو دى لوسيا (http://www.youtube.com/watch?v=eBHIE__7E-8
سەرچاوە کان
بۆ زیاتر زانیاری سەردانی ئەم لینکانە بکە
بۆ زیاتر زانیاری سەردانی ئەم لینکانە بکە
Comments
Post a Comment