توانا حەمە
عەزیزە مستەفازادە ( Əzizə Mustafazadə) گۆرانی بێژ و پیانۆژەن و موزیکدانەری جاز
لە ساڵی ١٩٦٩ لە ئازەربایجان لەدایک بووە.
لەتەمەنی سێ ساڵیەوە دەستی بەخوێندنی موزیک کردووە، سەرەتا بە خوێندنی ئامێری پیانۆ و موزیکی کلاسیک دەستی پێکردووە.
ئەو لەمنداڵیەوە تا ھەڵکشانی تەمەنی لەلای باوکی دەست بە فێربوون و ژەندنی ئامێری پیانۆ دەکات و بە ھاوکاری باوگی ئاشنا بە موزیک جاز و بنەماکان و سیستەمی مقامی ئازەربایجان دەبێت.
ئەو کچی ڤاگیف مستەفا زادەیە (vagif Mustafa zada) كه پیانۆژەن و گۆرانی بێژ و ئاوازدانەری جاز بوو، ئەو بە داھێنەری تیکەڵکردنی مقام لەگەڵ موزیکی جاز دادەنرێت. باوکی عەزیزەی بە (جازیزە _Jazziza)، کە تیکەڵکردنێک بوو لە ووشەی (جاز) و(عزیزە) ناودێرکردبوو.
ھەربۆیە عەزیزە لە ساڵی ١٩٩٧ دا پێنجەمین ئەلبومی موزیکی خۆی بە ھەمان ئەو نازناوەی کە باوکی لێنابوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا زۆر یادی باوکی کردووە.
لە ئێستادا ئەو لەگەڵ دایکیدا ( ئلیزا) کە گۆرانی بێژی موزیکی کلاسیکە لە ووڵاتی ئەڵمانیا دەژی.
موزیکی ئەویش بەھەمان شێوەی باوکی تیکەڵکردنێکە لە موزیکی جاز و موزیکی مقامی ئازەربایجان" (عزيزة، ئةنتةرنيَت).
لە کۆتایدا ئەتوانیم بڵیم عەزیزە مستەفازادە دەنگ و ڕەنگێکی زۆر جیاوازە، تیکەلەَیەکە لە موزیکی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا بەڵام ئەو ھەمیشە ڕۆحە ڕۆژھەڵاتیەکەی لە نێو کارەکانیدا بزر ناکات، ھەر بۆیە بەیەکێک لە ناسراوترین ھونەرمەندانی ئازەربایجان دا دەنرێت، کە توانیویتی سنوورە لۆکاڵیەکان ببەزێنێت وەک ھونەرمەندێکی جیھانی بناسرێت، ھەر بۆیە دەبینین عەزیزە لە زۆرینەی کۆنسێرت و ئەو ڤێستڤاڵانەی کە بەشداری لە ساتی بانگکردنیدا بۆ سەر شانۆ بە شازادەی جاز ( امیرە جاز) ناودەبرێت.
کرتکە/ بۆ گویگرتن لەکارێکی
کرتکە/ بۆ گویگرتن لەکارێکی vagif Mustafa zada باوكى
عەزیزە و باوکی
ئەلبومەکانی
• Aziza Mustafa Zadeh ١٩٩١
• Always ١٩٩٣
• Dance of Fire ١٩٩٦
• Seventh Truth ١٩٩٦
• Jazziza ١٩٩٦
• Inspiration - Colors & Reflections ٢٠٠٠
• Şamans ٢٠٠٢
• Contrasts ٢٠٠٦
• Contrasts ٢ Opera Jazz ٢٠٠٧
سەرچاوە/ ویبسایتی فەرمی عەزیزە موستەقا زادە
http://www.azizamustafazadeh.de/
لە فارسیەوە: توانا حەمە
Comments
Post a Comment