کاتێک خۆی ھەڵدەخات
لە بەر خۆردا...
نەرمتری لەو نەسیمەی
کە بە عیشوەوە
خۆی لە تاڵەکانی پرچت دەسوێ
تەڕترە لە شەراب لێوت...
ناسکترە لە تیشکی ڕۆژ،
کەدەمەو بەیان خۆی دەردەخا و
خۆی دەنوێنێ...
ئەشێت!!
تۆ کچی مانگی چواردە شەوە بیت
یا خونـــــــــــــــاو..
یا دڵۆپێ شەونم!!!
خۆزگەم بە باد،
خۆزگەم بە نەسیم
کە ھەمووساتێ خۆیت لێدەخشێنێ...
توانا حەمە
٢٩ ی ٣ی ٢٠١٢
Comments
Post a Comment