تا چاو
بڕکا دڵ تەنگم
دڵتەنگم، دڵتەنگ
دڵتەنگییەک ھێندە قوڵە
نە بنی ھەیە، نە کۆتا..
دڵتەنگم
دڵتەنگ تر لە فریشتەیەکی
باڵشکاوی
ماڵی خودا...
دڵتەنگیم لێ ئەچۆڕێت،
دڵتەنگیم لێ ئەتکێت،
دڵتەنگیم لەبەر دەڕوا،،،
دڵتەنگیم بووە بە خوویەکی بەد
ھەموو پایزێک لە نێو دڵمدا
ھەوار ھەڵدەدا...
دڵتەنگم دڵتەنگ
ھەر وەک دڵتەنگی عاشقیکی
بێ ھیوا،
کپ و بێدەنگ ھەر وەک،
گۆڕستانیکی لاتەریک
کە ڕیبواری لا ڕێی تەنھا نەسیمێکە
یاخود ڕەشەبا..
دڵتەنگم، دڵتەنگ
وەک بێ ئومێدی
منداڵێکی
کلنکس فرۆش و
پێپەتی،،
پێخاوستر لە
شەقامێکی چۆڵ
پڕ لە بێ دەنگی
دڵتەنگم دڵتەنگ.
دڵتەنگیەکی قوڵ
کە نە بنی ھەیە، نە کۆتا
دڵ تەنگم دڵتەنگ .......
بڕکا دڵ تەنگم
دڵتەنگم، دڵتەنگ
دڵتەنگییەک ھێندە قوڵە
نە بنی ھەیە، نە کۆتا..
دڵتەنگم
دڵتەنگ تر لە فریشتەیەکی
باڵشکاوی
ماڵی خودا...
دڵتەنگیم لێ ئەچۆڕێت،
دڵتەنگیم لێ ئەتکێت،
دڵتەنگیم لەبەر دەڕوا،،،
دڵتەنگیم بووە بە خوویەکی بەد
ھەموو پایزێک لە نێو دڵمدا
ھەوار ھەڵدەدا...
دڵتەنگم دڵتەنگ
ھەر وەک دڵتەنگی عاشقیکی
بێ ھیوا،
کپ و بێدەنگ ھەر وەک،
گۆڕستانیکی لاتەریک
کە ڕیبواری لا ڕێی تەنھا نەسیمێکە
یاخود ڕەشەبا..
دڵتەنگم، دڵتەنگ
وەک بێ ئومێدی
منداڵێکی
کلنکس فرۆش و
پێپەتی،،
پێخاوستر لە
شەقامێکی چۆڵ
پڕ لە بێ دەنگی
دڵتەنگم دڵتەنگ.
دڵتەنگیەکی قوڵ
کە نە بنی ھەیە، نە کۆتا
دڵ تەنگم دڵتەنگ .......
14.10.2013
توانا حەمە
Twtw Gyan dastakant xosh bet alet rek bo mnt nwiwa am wsha jwanana!!!
ReplyDeleteazizi yara gian ba hiwam wak mn dll tang nabe
ReplyDelete