محسن نامجو موزیکژەن و گۆرانیبێژێکی یاخی


نووسینی/ توانا حەمە

محسن نامجو 
گۆرانیبێژ و سێتارژەنى ناسراو  لە ساڵی ۱۳۵۴ ھەتاوی لە شاری تربت جامی سەر بە خوراسانی گەورە لە خانەوادەیەکی ھەژار لە ووڵاتی ئیران لە دایک بووە.
 " یەکێکە لە ناسراوترین گۆرانیبێژ و موزیکژەنەکانی ئێران،   پسپۆڕە له بواری ئەدەب و شیعری کلاسیکی فارسی.

 ناسراوی نامجو بە ھۆی توانای ژەندن و دەنگ خۆشیەوە نیە، بەڵکو ئەو موزیکژەن و گۆرانیبێژێکی یاخیە، لە موزیکی باوی سونتى ئێرانی و بە دەستبردن بۆ دەقە قەدەغەکان ناسرا، کە تێکەڵیان  دەکات لەگەڵ ساتایلە موزیکیەکانی ڕۆژئاواییەکانی  وەک: جاز، بلوز، ڕۆک. ڕەنگێکی تر بەم فۆرمە موزیکیانە دەبەخشێت. 


نامجۆ لە ئێستا لە ووڵاتە یەکگرتووە ئەمریکا لە زانکۆی Stanford  سەرقاڵی توێژینەوەیە.  نامجۆ سەرەتای دەستپیکردنی بە شێواز نۆتە خویندن لەسەر ڕەدیفی ئیرانی دەست پێدەکات لەلای ئوستاد  نێراللە ناێح‌پور خویندووە. لە  دەورانی لاوێتی و قۆناغی دواناوەندیدا زیاتر ئارەزووی کاری شانۆی و سینەمای دەکرد، بەڵام دواجار ڕوو دەکاتە دوونیای موزیک و لە کۆلیجی ھونەرجوانەکانی تەھران لە ڕشتەی موزیکدا بەردەوامی بە ھونەری موزیک دەدات، بەڵام بە ھۆکاری ئەوەی دڵخۆش نەبووە بەزانکۆ بە بڕِای ئەو شوێنی داھینان نیە. واز لە خوێندنی ئەکادیمی دەھێنێت و بە شێوەیەکی نا ئەکادیمی بەردەوام ئەبێت لە ئەزمونەکانی لە دنیای موزیکدا. ئەلبوومی ئاخ ئەو ئەلبوومە بوو کە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا لەڕاستیدا ھۆکاری ناساندنی موحسین نامجۆیە بە دنیاری دەرەوە بە تایبەت ئەمریکا و ئەوروپا.


 
ئەو بەزمانی کوردییش گۆرانی دەبێژێت لةوانة: (خان باجى)، (شيرين شيرينه).

کرتکە/ 

، (شيرين شيرينة).                                                                                           


نمونەی دووکاری سەرنج ڕاکێش لە ئەلبوومی ئاخ ی کە زیاتر پێیی ناسراوە.
١. گۆرانی  «فقیە خوشگلە (gladiators)» بە شێوەکی تەنز ئامیز گفتوگۆ لەگەڵ عەلی خامەنی یەکیک لە ڕابەرە دیارەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران بە گۆرانی سازدەکات. لەم کارەیدا کە ھونەرمەندی سینەماکاری ئێرانی گولشیفتەی فەراھانی پیانۆی تێدا ژەندووە.



٢. بە ووتی  چەند ئایەتێکی قورئان بەشێوازی گۆرانی ( سورەتی شمەس)، بەشێوەیکی زۆر لە توند لە لایەن ئیران و ووڵاتانی ئیسلامی ڕەخنەی لیگیرا و بە سوکایەتی بە پیرۆزیەکان تۆمەتبار کرا دواجار  بە پێنج ساڵ زیندانی کردن لە لایەن دادگای ئیرانەوە حوکمدراوە.  گەرچی ئەم ئەلبوومە بەشێوەی نھێنی و (ژێرزەمینی) بڵاو بویەوە بەڵام دەنگدانەوەکانی گەلێک فراوان بوون و زۆر سنووری تێپەڕان و دواجار وەک ئەستێرەیەکی یاخی لە ھونەری موزیکدا ناوبانگی دەرکرد.


کرتکە له گۆرانی ( سورەتی شمەس) بگرە

http://www.youtube.com/watch?v=TLBQNGmFlro
خاوەنی پێنج ئەلبوومە
(ترنج (۲۰۰۷)، جبر جغرافیایی (۲۰۰۸)، آخ (۲۰۱۰)، بوسەھای بیھودە (۲۰۱۱)، الکی، (۲۰۱۱)۱۳/۸ (۲۰۱۲).

..............................................................................................................................................................
*روبرت ئالن زیمرمان لە  ٢٤ مای ١٩٤١ گۆانیبێژ و  شاعیر و موزیکژەن و  ئەمریکیە، کە ناسرا بوو بەسرودی بزوتنەوەی مافی ھاوڵاتیانی ئەفریقی و بزوتنەوەی دژە جەنگی ڤیتنام. کە موزیکەکانی بەشێوازی پۆپ و بلوز بوو. خاوەنی ١١ی خەڵاتی گرامافۆن و خەڵاتی ئۆسکارە..

سەرچاوە کان

Comments