ئێرە ماڵی من نییە، ماڵی ئێوەیە سەرۆک....

  توانا حەمە

 
 
ماوەیەکە بە تەواوەتی ھەست بە غەریبی ئەکەم، بڕوا بە خۆم ناکەم ئەم نیشتمانە ماڵی من بێت!!!
 لە کورد بوونم پەشیمانم بەڵام دەڵین: خودا فرۆشراو وەر ناگرێتەوە، ئەگینا بێ دوو دڵی ئەم گەڕانەوە بۆی یاخود سەودایەکم لە گەڵ دەکرد. 
ئێرە ماڵی من نیە ئەگەر ڕۆژێک ڕۆشتم قەت وەک (ئیتی) ئاسا پەنجەی ئاماژەم ڕوو ناکەمە ئەم دەڤەرەو بڵێم (my home). ئێرە شوێنی من نییە من غەریبەم، شوێنەکەم ئەگۆڕمەوە بە قەرەجێکی پی پەتی ڕۆخی دەریایەکی ھەژارترین وولاتی دنیا. ئەگەر بڕۆم من میز ئەکەم بە نەوتدا، بە گومرگی ئیبراھیم خەلیلیدا، بە ھەموو سەرکردەکاندا باجگرەکانی ئێرەدا. بۆ ئەوەی قەت نەوێرم بگەڕیمەوە، ( من لە جنسی ئەو سەگەم نامەوێ لە قەسابخانەدا بمرم)،
من بە بۆنی گۆشت قەڵسم..قەڵس، ئێرە قەسابخانەیەکی بێ ساحیبە. سۆزانیخانەیەکی بێ گەوادەیە، کەلەچی خانەیەکی پڕ کەللەیە.. جاڕسم، جاڕس، وەڕسم، وەڕس، ئێرە ماڵی من نیە. ماڵی تۆیە سەرۆک، پاشا، وەزیر، بەڕیوبەر، نەقیب، دز، جەردە... ئێرە ماڵی من نیە. ئێرە ماڵی من نیە.
ئێرە ماڵی من نییە، ماڵی ئێوەیە سەرۆک..


 

Comments