عەورەتی تەنھایم....

 من عەورەتی تەنھایم داپۆشیووە/ نامەوێ کەس ڕەقبوونی تەنھایم ببینێ/ بێخەم بە ئەی گوڵ،  من بە دەم نەریتەکانی نە وەرینی ئابرومەوە  گۆرانی بۆ مەرگ ئەچڕمم/ بێخەمبە ئەی فریشتە: دڵم لێ پیسمەکە، لە لوورەی  ڕوانینینەکانم مەترسە!! ئەگەر لە چاوی گورگێکی برسی دەکات?!/ من لە مێژەوە  گورگێتی مرۆڤبوونیشم لە نێو خۆمدا ناشتووە/ من تەنھا باڵندەیەکی ئاشقم  لە نیو قەفەسەکەمەوە تەنھا دەخوێنم، نەک بۆ ئازادی، بەڵکو بۆ بێماناییەکانی فڕین/ من باڵەکانم دۆڕاندووە بە تەنھای/ تەنھایەک کە عەورەتی ڕەقی داناپۆشێ/ بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕی پێیانە/ دو دڵ مەبە، لە ڕوانیینەکانم: دودڵ مەبە لە ھەستە کانم، من زۆر لە مێژە بە ڕووتی مردووم/
لەمێژەوە تۆراوم لە ژیان بۆیە دایم لەگەڵ بادا پیاسە ئەکەم/ بۆیە  خۆم فرۆشتەوە بە وەرزی وەرین، وەرزی کابووس، وەرزی تەنھای/ بێخەمبە  تەنھایی من لە تاقە دارەکە ناچێت!!!  تەنھایم  قوڵترە  لە  خۆم/ قوڵترە  لە ھەستە پژاوەکانم.
بمبوورە ئەگەر بە گۆرانییە ئەوینیەکانم جاڕسم کردووی/ دەزانم دەنگی تەنھایم گەلێ  ناسازە، بەڵام  لە نیو زیندانێکی پڕ ئازاردا جەلادەکانیش مەنعی ھاواری ئازارەکان ناکەن/ چ جا ئازارەکانی من  کە نە خوینی لێ دەچۆڕیت! نە ھیچ، تەنھا سووتانەوەیکە کز کز داخم ئەکا... کز کز ئەم سووتێنێ...کز کز قاشم ئەکا/ بیخەمبە ئەی گوڵ، بێخەمبە فریشتە لەگەڵ ئازار ڕاھاتووم/ لەگەڵ تەنھای و وەرینمدا بووم بە برا.......... .......


توانا حەمە

Comments