بە دوای مردنێکی ئاساندا دەگەڕێم
نامەوێ
خوێنم لێبێت...
نامەوێ
پەلە قاژە بکەم خۆم بخنکێنم
نامەوێ ژەھر بخۆم
و
بڕشێمەوە،
ماڵەکەم پیسکەم
و
ئینجا بمرم...
بە دوایی مردنێکی ئاساندا ئەگەڕیم
حەزم
لە جەڵتەی دڵ و دەماغ نیە
ئەگەر بەوە بمرم
وا ھەستەکەم
نامەوێ
خوێنم لێبێت...
نامەوێ
پەلە قاژە بکەم خۆم بخنکێنم
نامەوێ ژەھر بخۆم
و
بڕشێمەوە،
ماڵەکەم پیسکەم
و
ئینجا بمرم...
بە دوایی مردنێکی ئاساندا ئەگەڕیم
حەزم
لە جەڵتەی دڵ و دەماغ نیە
ئەگەر بەوە بمرم
وا ھەستەکەم
زۆر بە پیری مردووم...
من
من
ئەمەوێ
زۆر بە جوانی بمرم،
جیاواز
لەوەی کە زۆر بە ناشرین ژیاوم...
کەس مردنێکی
چۆڵ شک نابات؟ بە نرخێکی ھەرزان؟
زۆر بە جوانی بمرم،
جیاواز
لەوەی کە زۆر بە ناشرین ژیاوم...
کەس مردنێکی
چۆڵ شک نابات؟ بە نرخێکی ھەرزان؟
توانا حەمە
Comments
Post a Comment