با من بمرم

 با من بمرم

 با من بمرم
  جا دەزانی کە من چی بووم
من فریشتەی
 باڵ شکاوی لانەوازەی
 ماڵەکەت بووم،

با من بمرم
جا دەزانی
ماندووترین
 مامە پیرەی
شارەکەت بووم،

با من بمرم
جا دەزانی، غەمگینترین
ئاوازی زەوی  و ئاسمان
ھەر من بووم

با من بمرم
جادەزانی، من ئەوینێکی
ڕاستەقینەی نێو خەونەکانی
 مناڵیت بووم

با من بمرم
جا دەزانی، من بارانی ساڵی نەھات و
ووشەکەساڵی نێو دڵت بووم

با من بمرم
جا دەزانی، من پشکۆی سووری
نێو سەھۆڵبەندانی دڵت بووم

با من بمرم
ھەر خۆم تەنیا، بە بێ کفن
بە بێ ناوی سەر کیلی گۆڕ
با بمخوا چەڵ و داڵ
بسوتێم بە گەرمی خۆر

با من بمرم
یادەکانم بۆ ئاخر کوچەی
جەھەنمێکی دوور،
ئەوینەکەم ببێ بە سووتوو
بن بە دوکەڵی
ئاسمانێکی سوور

بامن بمرم
جا دەزانی، کە من چی بووم..........

توانا حەمە
١٧.١.٢٠١٤



Comments