له‌ یاداشته‌کانی سوڵتان جاویدی قەمبەریی ھەشتەمه‌وه‌

  •  له‌ یاداشته‌کانی سوڵتان جاویدی قەمبەریی ھەشتەمه‌وه‌




ده‌سپێک....


من ناوم: سوڵتان جاویدی قەمبەری ھەشتەمە


ووڵاتەکەم: ناوی مۆتەکەیە...

ئاڵاکەم: ڕەشی قەقنەسی... ڕۆژانی شەممە بە جڕت لێدان ھەڵی دەدەن و پێنج شەممان بە جڕت و چەقەنەدایدەگرن...

خەڵکەکەم: گیتارستی قەرەجی پێپەتین، بە خۆیان دەڵین: قەمبەری...

ژێرخانی ئابوری: کێڵگەی بەرینی پڕ نا ئومێدی.

خاکەکەم : لیتەی ڕەش داری قاقای تێدا سەوزنابێت.

ڕیژەی سەوزایی: % ٠- .

ڕیژەی بارانی بەخت: ھەمیشە ووشکە ساڵی.

ئایین: قەمبەری.

زمان: قۆشمەچی.

ئارەزوو: گویگرتن لە موزیکی کوشندە، خەیاڵکردن تا ئەو ڕادەیەی دەبێـتە ڕاستی.

کۆشکەکەم: گەورە نیە، ھەر ھێندەیە کە خۆم بە تڕەتڕ جێی خۆم تێدا کردۆتەوە،

نە مەیگێڕ، نە سەماکەر، نە پاسەوان، نە وەزیر و تڕو تەشقەڵەی تیدایە، بەڵی تەنھا 


خۆمم لە سەر کورسییەکی ڕەق و تەق دانیشتووم. بەڵام زۆر مورتاحم لەوەی کە کەسم 


لەگەڵ نیە.

نازناو: خەڵکەکەم لە خۆشەویستیدا پێم دەڵین: قەمبەری دڵ پەشمەک... قەمبەری ڕەشبین، قەمبەری پڕ جەفا... ھتد.


ماوییەتی

Comments