مرۆڤەکان ............................... وەرگێڕان: توانا حەمە

 مرۆڤەکان       (ادما)
 مرۆڤەکان لە مرۆڤەکان زوو تێر ئەبن
مرۆڤەکان لە عەشقیش دڵگیر ئەبن
مرۆڤەکان پێ بەسەر عەشقیشدا دەنێن 
مرۆڤەکان، مرۆڤ تەنھا جێ ئەھێڵن..
ئیتر منت نــــــــاوێ چاک دەزانم 
لە نێو کتێبی دڵتدا ئەوە ئەخوێنم...
 بیرتە ئەو عیشقە رسوایەت، لە بیرە؟؟؟
ئەو ھەموو شێتێتیەت، لە بیرە؟؟؟
تۆ ئەت ووت: کە گوناح موقەدەسە
سەرەتا و کۆتایی عەشق ھه‌ر بۆ هه‌وەسە!!!
مرۆڤەکان، ئاخ مرۆڤەکانی ڕۆژگار 
چی ئەمێنێ لە ئێوەوە یادگار ؟؟؟؟
ئیتر بە من مەڵێ ماندوو بووم
منم لەو دڵە درۆزنەت ماندبووم
ناتەوێ بمێنیتەوە لەم ماڵـــــــــــــە
چاوی تۆ بە دوای چاوی ئەودا وێڵە..
ئەم ھەموو ووشانەی تۆ یەک بەھایــــە
ئەو جەھەنەمەی کە ئەڵێن: ئەم ماڵەیە..


 
وەرگێڕان:
توانا حەمە 
ترانە سرا: پرویز وکیلی
ووتنی: گووگوش
٢٠١٤
گۆرانیەکە کرتکە:
https://www.youtube.com/watch?v=zET7JjM37B0&feature=youtu.be

Comments