سەفەرنامە..... 1


بەشێک لە ڕۆژی دووەم:


چۆن خۆم ماڵویران کرد!!!!؟ من خۆم دەمزانی بەکەڵکی سەفەرکردن نایەم، پێویستی نەدەکرد ئەو دیوو سنووری دۆزەخ ببینم، دەبوو ھەر لێرە بم تا ئەو ڕۆژەی دەمرم ھەر لەم دۆزەخەدا بژیم و کاتەکانم بەڕێبکەم. ئاخر من بە خۆشبەختی ڕانەھاتبووم، ئیستا چ بکەم چۆن پارە کۆبکەمەوە تا چەند ڕۆژێکی تر لەم دۆزەخە مۆڵەت وەرگرم؟ ئەبێت چەندی تر کاتی بوێت؟ ئەبێت چەندی تر کاربکەم، تا یەک حەفتە لێرە ھەڵێم؟ چی بکەم بیری ھەوایی پاک و شەپۆلی دەریا دەکەم، لێمگەڕێن ئەمەوێ باسی گەشتی ناودەریاتان بۆ  بکەم. 
بەیانی زوو بەخاوەنی ئوتێلکەم ووت: ئەمەوێ بڕۆمە دورگەی ئەمیران چۆن بڕۆم؟ 
ووتی: ئاسانە بڕۆ بۆ ویستگەی میترۆکە و لەوێ لە دوا ویستگە دا بەزە ناوی (کەبەتاش)ە، بە پەلە  ڕۆشتم و سواری میترۆ بووم و  بە چەند دەقیقەیەک گەیشتمە ئەوێ دابەزیم و سەدان پاپۆڕم لە دوورەوە دیت، بە پەلە خۆم گەیاندە بلیت بڕەکە، زۆر ھەرزان بوو تەنیا شەش لیرە، بۆ گەشتێکی یەک کاتژمیری بەناو دەریادا، بیرم لەوە ئەکردەوە (ئەگەر لای خۆمان پاپۆڕ ھەبوایە دەبوو بمتوانیایە سواری بم؟ چونکە ناوی پا پـــــــــــــــــــــــــۆڕە ئیتر زۆر گراندەکەوت لە سەرمان) لای ئێمە بازرگانەکان ھەمووشتی  بۆ گرفان تاڵانکردن دەھێنن، نەک بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک, بە ھەر حاڵ سواری پاپۆڕەکە بووم، پاش چاوەڕوانیەکی کورت، کەوتە ڕێ لە خۆشیدا میروللەکی ئەکرد ڕۆح و دڵم، ھەر کە تۆزیک دور کەوتینەوە دەنگی مەکینەی پاپۆڕو ژاوەژاوی خەڵک و شەپۆلی دەریا و دەنگی نەورەس، وایییییییی چەند سەیربوون، ھەتا چاو بڕکا دەریا بوو، ئەوەی یەکەم جار بەرمکەوت ئەوە بوو کە من پێشتر ھیچ باڵندەیەکی کێویم نەدیبوو دوای مرۆڤ بکەوێت تا نانی پێبدات، ئەوەی من بینی بووم تەنھا ڕاوکردنیان و ساچمەزەن و دارولاستیک قەلاچۆ کردنی باڵندەکان بووە، ھیچ کاتێ نەمدیوە چۆلەکەیەک بە بێ دوودڵی لە سەر دارتێلێک بووەستێ، نەوڕەسەکان بە یاری کردن و لەنجە و لارەوە بە درێژای کاتژمێرێک دوای پاپۆڕەکەم کەوتن، منیش چۆرەکم ورد ئەکرد و بۆم ھەڵئەدان، من پێشتر نەورەسم نەدیبوو، کورە پاپۆڕ و شەپۆلی دەریاش بەھەمان شێوە ئەزمونێکی سەیر بوو،  بە دێژای ڕێگەکە جوانی بوو، حەزم ئەکرد چوار چاوم ھەبوایە تا ھەموو جوانیەکان ببینم. فریای بینیینی ئەو جوانیانە نەدەکەوتم کە سی ساڵی ڕابردووی تەمەنم نەمدیبوون. چووبومە پێشی پیشی پاپۆڕەکە، چاوم زەقکردبوو، بیرم کەوتەوە پڕبوو لە ئافرەتی جوان، بەڵام من سیحری دەریا مەستی کردبووم، یەکەم جاربوو ھەست بەوە بکەم شت گەلێک ھەن وەک ئافرەت جوانن، (تۆ بڵێی دەریا مێینە بێت بۆیە بەو جۆرە سەرنجی منی وا ڕاکیشابێت؟ بۆیە ھەستە میبازەکانم بیری ئافرەتە جوانەکانیان نەبووبێت؟)). بە ھەر حاڵ دورگەکە پاش نزیکەی یەک کاتژمێر دەرکەوت، ئیتر بە پەلە دابەزیم، یەکەم جارم بوو دورگە ببینم، زۆر جوان بوو، بەڵام زۆر گەرم بوو. ئیتر لەگەڵ ئاپۆرای خەڵک تیکەڵ بووم، سەرەگیرابوو بۆ دۆلدرمە و ئەسپ و عەربانە و پاسکیل چونکە ماشێنی لێنەبوو تەنیا ھۆکاری گواستنەوە پاسکیل و عەربانە بوو، وەک شێتی ماڵە دەوڵەمەند لە ڕێگادا ئەڕۆشتم بە حساب پیاسەم ئەکرد پەشۆکاو بووم بە پەلە پیاسیەکی کورتم کرد، گەیشتمە شوێنیک ھەر خەڵک بوو خۆی ڕووت ئەکردەوە، و مەلەیان ئەکرد.... ئافرەتاکان زۆر زیاتر بوون لە پیاوان، خوا قەزا پڕبوو لە حۆری بۆ چەند چرکەیەک مێشکم لە کار کەوتت، میشکم سلفی نە ئەگێڕا، چونکە من سوتفەی ئافرەتم نەکردووە لە کەناری دەریادا و تەنھا بە ستیان و دەرپێیەکەوە، من ستیان و دەرپێم بە بەتاڵی لە دوکان و بازار بینی بوو، ئەمە قورس بوو، خۆش بوو، زۆر شت بوو. لای ئێمە ژن بەردەوام دەستی بە تیشێرتەکەیەوەیەتی بۆی درزی مەکی دەرنەکەوێ، پشتە قنی دەر نەکەوێت، لە پڕیکا ئەم بەھار و جوانیەم بینی، زۆر خۆش بوو، بە جۆرێک خۆش بوو، شتەکانم تیکەڵ ئەکرد، لە بەرخۆمەوە قسەم ئەکرد، بیرمە ئەم ووت: (پڕە لە سامبیی عولی و باچی کونی)، دواتر ئیتر چومە حەوت کۆلان ئەولاتر منیش شۆرتم لە پیکرد و خۆم ھەڵدایە ناو دەریایەکی سوێر سویر، بەڵام ئەو کچانەی لە نێویدا بوون بەڕاستی ئاوەکەیان شیرین کردبوو، یەکەم ووشە کە بیستم: کچێک بوو ووتی: فەریبا بیا تووش، تومەس ئەوانیش لە دۆزەخەکەی دراوسیمانەوە ھاتبوون، ئەیان وویست لە زەت لە خۆ ڕووتکردنەوە وەرگرن، گە بەدرێژایی تەمەنیا ھەر ئەرکیان داپۆشینی ئاسایی ترین شوینی جەستەیان ببوو.... 


...................ماویەتی
....................سوڵتان جاویدی قەمبەری............. 

ن: توانا حەمە.


Comments