بیقیمەتنامە ....


کەس نییە بیقیمەتنامەی ئەم ووڵاتە بنوسێتەوە، ئەوە باس کات کە کوردبوون پشووی تێدانیە، ڕۆحت تا ئەو ڕۆژەی ئەتۆپی پشوویەکی کورت و بێکێشە وەرناگرێ؟ کوردبوون تاعونێکی کوشندەیە بەڵام زۆر بە سەختی گیان ئەسپێری؟ باسی ئەوە بکات ژیان لە کوردبووندا واتە تەنگ و چەڵەمە و ھەرگیز تەنگیەکی بە پەنجەش بۆت فراوان نابێت و ئەم چەڵەمەیەش کە (نازانم واتای چی) وازمان لێناھێنێ. 
بە جۆرێک شتەکانی ئەم دەڤەرەم  لە بەرچاو کەوتووە بیست و چوار سەعاتە ڕشانەوەم دێت ئەڵی حامیلەم. ئەوەی باسی نیشتمان پەروەری بکات ئەبێت بە داڵەکەر خۆرە لام.  ئەوە منم کە ئەوشتەی بە نیشتمانەوە ئەمبەستێـەوە تەنھا پێڵاوە ژمارە چل و دووەکانمە. ئێستا ڕقم لە دار و بەردی ئەم خاکە ھەڵگرتووە، بە تایبەت ڕقم لە بێھۆشی و نەفامیمانە کە وەک مەڕ وبزن کۆمەڵیک شوانی خوێڕی لێمان ئەخوڕن. بەڵێ من ڕۆژانە بە دوای داتاشینی جوانترین جۆری جوینداندا ئەگەڕیم، ئاوەزم ھێندە ماندووە، شەڕ ئەفرۆشم، کەسیش نایکڕیت و کەچی ھەر سووریشم لە سەر فرۆشتنی. بە جۆرێک گۆڕاوم نامەوێ بە ھیچ قسەیەک بڵیم ئامین، ڕاستی بڵین: ھەر  درۆیە، دۆرش بڵین ئەوە ھەر زۆر زۆر درۆیە لام. تەڕ و ووشک دەسوتێنم، ئەو گڕی تێمدا داگیرساوە کڵپەی شۆڕشێکی بەڵام شۆڕشێکی تاقەکەسی، شۆڕشەکەم پڕ پڕە له‌ بێکەسی. من نازانم ئەم بیقیمەتنامەیە چەند سەدەیە دەستی پێکردووە؟ من نازانم لە کوێی ئەم بیقیمەتنامەیە دام، سەرەتا یان کۆتا!!!  ؟؟؟؟؟
بە توندی ادوایی ژیرکردنەوەی ڕۆحم ئەکەم و دەڵێم: تۆ بڵێی بگەمە ئارامی دڵخۆشیەک لە سوچێکدا، بۆ ٣٠ ساڵی تری ئایندە  کە ١٥ پانزەی نووستووم و بەشێکی تەمەن لە تەوالێت و ئەوەی تر ناو پاس و سەیارە... ھتد چاوەڕێم کات.  ئەرە ئێرە کەی باش ئەبێت؟ ئەرەی کەی خودا بۆ کورد کەریم و ڕەحیم ئەبێت؟ 
ئەوە گریمان خودا لە پشوودایە و جارێ نایەتەوە، ئەرە ئەی خوداکانی ئێمە کەی کۆتایی دێنن بەم بیقیمەتنامەیە، هۆ له‌گه‌ل ئێوه‌مه‌ بیقیمەتیتان گەیشتە قیمە... ھەی بیقیمەتانە.. ئه‌رێ ده‌ بۆ کەسێک نییە ئەم بێقیمەتنامانە بنوسێـتەوە...؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

توانا حەمە.      

Comments