Skip to main content
"من پەرستاری زۆر فریشتەی باڵ شکاو بووم، بە جۆرێک تیماری ئازارەکانیانم دەکرد، وەک ئەوەی بەشێک بن لە جەستەی خۆم، من بە شکاندنی باڵەکانی خۆم، بە کونکردنی دڵم و دەرھێنانی خوێنی ڕۆحم تیماری ئازارەکانم ئەکردن.دڵخۆش بووم بەوەی فریشەتەکان، بە زووی باڵەکانیان چاک بێتەوە و لە شەقەی باڵیان بدەن و ئازادانە گوزەرکەنەوە بە نێو ئاسمانی ژیاندا.ئەمە ئەرکی من بوو وەک پەرستاری فریشتە باڵشاکاوەکان، بەڵام ھەمیشە دوو شت نیگەرانی دەکردم، ھەندێکیان کە چاک دەبوونەوە، بەزووی لە باڵیان دەدا، بە جۆرێَک فریای ماڵئاوای نەدەکەوتم. ھەندێکیان سەرەڕای زوو بەجێھێشتنم بەر لە ڕۆشتنیان، دووسێ چنگ و دەنوکی تیژیان لە پەڕەی دڵم دەچەقاند، بە جۆرێک خوین جەستەی دەشتمەوە و شەلالی خوینیان دەکردم. ئەمە ئەو شتەیە کە ھەمیشە ئازارە بۆم و لێی تێناگەم، ئەمەشیان دیسان قەدەری من بوو". (بەشێک لە نامەی (پەرستاری فریشتە باڵشکاوەکان: جاویدی قەمبەر. ن: توانا حەمە
Comments
Post a Comment