عەیب نەبێ
(ھەستی پیاوێکی شەرقی بۆ سەفەر).....
(ھەستی پیاوێکی شەرقی بۆ سەفەر).....
ئاخ بۆ چنگێ پارە، بۆ سەفەرێکی کورت، بۆ ڕۆخی دەریا، بۆ بینینی سوخەمە و ستیان بەپڕی، بۆ چاوبزی کردن لە گەڵ کچانی پاڵکەوتووی بەرخۆر، بۆ بینینی ڕامووسانی کوڕان و کچان، بۆ گویگرتن لە عاشقانە ترین گۆرانی بە زمانێکی دی، بینینی ئازادی ڕاستەقینە. کورە ( عەیب نەبێ) ئاخ بۆ لەزەت وەرگرتن لە خۆ پێوەنان و بۆنی خۆش و ناخۆشی بنباڵی سەرنشینانی بە پێوە وەستاوی ناو پاسە گەورەکان.
کورە واخ ( واخ تۆخترە لە ئاخ)، بۆ قەرەباڵەغی شارە گەورەکان، بۆ وەستانی حەشامەتێ لە خەڵک، لە کاتێ وەستانێکی کورت بۆ پەڕینەوە، ئاخ بۆ ناو میترۆیەکی فێنک لە قرچەی نیوەڕۆدا، بۆ دابەزین لە ھەمان میترۆی سەعات حەوتی ئێوارەدا.
ئاخ بۆ گەشتێک لە پاپۆڕێکی پیری بە ویقاری دەنگ گڕدا، بەرەو دورگەیەکی بێ ماشێن و بێ قڕە، بۆ بینینی نەوڕەسە دەنگ خۆشەکان. بۆ بینینی ئاسمان بە ملەوەنی، بۆ تامی مەکسیکیەکی تەڕ، بۆ قومێ جگرەی نیکۆتین عەسڵ، وای چەند حەزم لە شارێکە لەزمانی خەڵکەکەی نەگەم، بە جۆرێک بێت تەنھا ئیشارەتی دەستەکانم ھەڵکەم.
ئەمەوێ خواردنێک بخۆم لە تونیکدا ھەست بە لەزەت نەکەم، بەینی خۆمان بێت ئەمەوێ تۆزێ چەوری ورگم دابەزێنم، ئاخ بۆ دوو ھەفتە پشوو وەرگرتن، ئاخ بۆ قومێ دورکەوتنەوە لە ئازارەکانی نیشتمان...
ئاخ، ئاخ، ئاخ.. بیرمکەوتەوە ھێشتا پارەی تکتی پاسەکەی پێشوو قەرزارم ...

(لە یاداشتەکانی جاویدی قەمبەر)
Comments
Post a Comment