ئەزانی لە چی ئەچی؟
لە...
پەڕەسێلکەیەک کە خۆی ئەخشێنێت
لە شەپۆلی دەریا،
بۆ خواردنەوەی دڵۆپێ ئاو،
لە گوڵێک ئەچی،
لە سپێدەیەکی زوودا،
کە شەونمێکی
کردۆتە باوەش.
نا تۆ....
لە ئێوارەیەکی دڵتەنگی
پایزی باخچەکەمان ئەچی،
کە خۆی غەمبارکردووە،
بۆ وەرینی گەڵاکانی
درەختێکی ھاوڕێی
نا تۆ ...
لە ھەڵمی ھەناسەی
ڕێبوارێکی عاشق ئەچیت،
کە ھەناسە بڕکێیەتی
لەساتی ڕاموسانێ لەگەڵ یارەکەی...
لە ئێوارەیەکی ساردی زستاندا،
نا .. نا...
بمبەخشە...
تۆ لە ھیچیان ناچی، تۆ تەنھا لە خۆت ئەچی،
تەنھا لە خۆت...
Comments
Post a Comment