وه‌نه‌وز

٠٠٠٠وه‌نه‌وز
خوێنی باڵەکانت شكاوه‌كانت
بسوو
لە جەستەی شەکەت و
ماندووی من.
تکایە ...
تەنهایت
 بە لاشەی
مندا هه‌ڵواسه‌٠٠٠
ئیوارانیش ئازارەکانت
بهۆنەرەوه‌
شەوان توند بیانخەگەردنی
تەنهایی من.
لە هەر
 شوێنک دڵ تەنگ بووی
بە
نەسیمێکدا هەواڵ بنێرە،
من لە یەک چرکە ساتدا،
دەگەمە لات؛
ئاگاداری خۆت بە،
ئەگەر وا نەکەی گلەی دەکەم...

توانا حەمە
٢٠١٦

Comments