دەربارەی
ژەنیار ی ئامێری ڤایۆلین و ئێتنۆموزیکۆلۆجیست
توانا حەمە
ناو: توانا حەمەعەلی رەشید
لەدایک بووی: ٣/٥/١٩٨٤ سلێمانی
ڕەگەز: نێر
ڕەگەزنامە: کوردستانی – عیراقی
ناونیشان: سلێمانی – سەھۆڵەکە
ئیمێڵ:
twanahama984@gmail.com
ب. بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی فامیلی سەنتەر – سەر بە MRDS ی ئەمریکی لە کوردستان.
بڕوانامەی ئەکادیمی
٢. بەکالۆریوس لە ئێتنۆمیوزیکۆلۆجیدا، کۆلێژی ھونەر بەشی موزیک، زانکۆی سلێمانی ٢٠١٥.
- بواری کارکردن :
نوسەر و لێکۆڵەرەوەی موزیک:
پتر لە ١٠٠ ووتاری زانستی دەربارەی موزیک، لە زۆرینەی گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەرە کوردییەکان نووسیەنەکانم بڵاوکراونەتەوە.
نموونە: (گۆڤاری شاکار، ئەستێرە، ھەفتانە، ڕۆژنامەکانی: ئاسۆ، شەبەنگ، کوردستانی نوێ، ڕەخنەی چاودێر، ڕوانگەی چاودێر).
ماڵپەرەکانی.( کلتورمەگەزین، باڵا، خەڵک ، چراکان، چرا تیڤی، پێنووسەکان).
دەستەی نووسەران: لە پرۆژەیەکی ڕیکخراوی یونسکۆ بۆ نووسینی ئینسکڵۆپیدیای شاری سلێمانی - بەشی موزیک.
ئاستی زمان:
کوردی: زمانی دایک زمانی عەرەبی : باش زمانی فارسی: زۆر باش زمانی ئینگلیزی: زۆر باش
دیاترین کارە موزیکیە ھونەرییەکانم:
- ٢٠٠٣ بەشداری کردن لە کۆرسی نوێکردنەوەی سرودە نیشتمانیەکان کە لەلایەن م.ئەنوەر قەرەداغی ئامادەکرابوو،وە بەرھەمی کوردسات کلیپی بۆ کراوە.
- ٢٠٠٧ _ ٢٠١٠ مامۆستای موزیک لە قوتابخانەی دوا ڕۆژی نموونەی چەندین چالاکی جۆراو جۆر بۆ قوتابخانەی ناوبراو.
- ١٦/١١/٢٠١١ کۆنسێرت و ڤیستڤاڵی کەلتوری بۆ قوتابخانەی دواڕۆژ بە ئامادەبوونی قونسوڵی بەڕیتانیا و شاندی قوتابخانەی کینگ ئیدوارد.
- لە سەرەتایی دەستپێکی ھەڵمەتی نا بۆ توندوو تیژی دژی ئافرەت دووکاری ھونەری کە بیرۆکە و دەرھێنان و ئامادەکردنی موزیک کە تێکەڵکردنی سەرجەم ھونەرکان بوو بۆ ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بەم پرسە کە بریتی بوون لە
ڕ. ٢١/١١/٢٠٠٧ ( شەرەف ) بۆ سەنتەری خاتووزین لە پارکی شەھید سامی عبدولرحمان کە زیاتر لە ٣٠٠٠ کەس بینەری بوو
ب. ٢١/١١/٢٠٠٨ بەنەبین بە قەقنەس کاری دووەمم لە سەرداوای وەزیری وەرزش و لاوان بەڕیز تەھا بەرواری شوێن پارکی شانەدەر.
- لە ٢٠٠٧ تا ٢٠١٢ سەرپەرشتیاری تیپی موزیکی منداڵانی سلێمانی سەر بە ڕیکخراوی منداڵپاریزی کوردستان کە دەیان چالاکی جۆراو جۆر نموونە: یادی منداڵان لە ١/٦/ ھەموو ساڵاەکانی کار کردنم لە ڕیکخراوی ناوبراو ،ھەروەھا کارکردنم وەک مامۆستای ڕاھێنەر لە سەر ئامێری ڤایۆلین،بەدەیان منداڵ لەسەردەستم فێری ئامێرەکە بوون و ئیستا درێژە بە خویندن ئەدەن لە پەیمانگا و قوتابخانەکانی سلێمانیدا وەک ژەنیار ڕۆڵیان ھەیە.
نموونەی کارەکان لە تیپی منداڵانی سلێمانی
١. ١/٦/٢٠٠٩ کۆنسێرتی موزیک و گۆرانی
٢. ٢١/٦/٢٠٠٩ کۆنسێرتی لە جەژنی موزیکدا بەردەم کتیبخانەی گشتی.
٣. ٨/٩/٢٠١٢ کۆنسێرت لە ھۆڵی تەوار بە بۆنەی کرانەوەی دەرگای قوتابخانە دواکارم لەگەڵ ڕیکخراوی ناوبراو.
- ٢٠٠٦ ئامادەکردنی موزیک و ژەنینی ئامێری ڤایۆلین بۆ کلیپە شیعرێکی
ناسڕ شێخ کەریم بەرھەمی کەناڵی سلێمانی .
- دانان و ژەنین و ئامادەکردنی موزیک بۆ سێ شانۆگەری منداڵان بەناوەکانی :
- ٢٠١٠ شانۆی دارستان :دەرھێنانی ڕێبین سدیق ھۆڵی تەوار
- ٢٨/٩/٢٠١١ شانۆی مەرامەکانی گوێدرێژ: دەرھێنانی ڕێبین سدیق ھۆڵی تەوار
- ١٤/١٥/١٠/ ٢٠١٢ شانۆی گەشتی بەتریق: دەرھێنانی ڕێبین سدیق ھۆڵی ڕۆشنبیری
لە بەرھەمی خانەی نەورۆز سەر بە بەڕیوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی.
- ٢٠٠٩ کارکردن بۆ بەرھەمی( سەری ساڵ ) ھونەرمەند کەمال محمەد وەک ژەنیاری ڤایۆلین ،ئەم بەرھمە کلیپی بۆکراوە لەلایەن سەنتەری شارەوە لە سلێمانی لە زۆرینەی کەناڵەکان پەخشکراوە.
- ٢٨/٤/٢٠١١ وەک ئەندامی ئۆرکسترای سەمفۆنی و کۆرسی بەڕیوەبەرایەتی ھونەرکانی موزیک سلێمانی بەشداربووم وەک:ژەنیاری ئامێری ڤیۆلا _ھۆڵی تەلاری ھونەر ؟
- ( توند و تیژی دژی ژنان) بەرھەمی بەشی موزیک ی زانکۆی سلێمانی ھۆلێ کەمپی زانکۆ.
- پرۆتستۆ بە موزیک، گروپی ١٧٣ چالاکی موزیکی لە ناو نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان ١٣.٣.٢٠١٤.
- بابە ھەستە: کیژان خەیات، تێکست توانا حەمە.
- بەشداری کردن لە کۆرسی چلەی کەریم کابان ٢٠١٦.
دیارترین پرۆژەی کلتوری:
- دەیان چالاکی ھونەری بۆ ئاوارەکانی شەنگار بە ھاوکاری فامیلی سەنتەر.
- پرۆژەی ئاشکردنەوەی باڵندەکان، دروستکردنی گەورەترین کۆشکی باڵندە لە سلێمانی، شوێن باخی گشتی سلێمانی ٢٠١٤.
ڕێکخستن و بەڕیوەبەری سیمینار دیارترینیان:
- بەڕیوەبەری سیمناری خالید سەرکار لە ڤیستڤاڵی کامەران موکری، ھۆڵی تەوار سلێمانی ٢٠١٢.
- بەڕَیوەبەری و ڕێکخەری سیمناری (دلێر حسەین) ھۆڵی (زیرەک)، لە بەشی موزیکی کۆلێژی ھونەری زانکۆی سلێمانی ٢٠١٥.
- بەڕَیوەبەری و ڕیکخەر سیمنار چەنگ ژەنی ناوداری کورد (تارا جاف) لە بەشی موزیکی کۆلێژی ھونەری زانکۆی سلێمانی ٢٠١٢.
- بەڕَیوبەر و ڕیکخەری سیمنار بۆ تارژەنی بە ناوبانگ (کەیوان ساکت) لە بەشی موزیکی کۆلێژی ھونەری زانکۆی سلێمانی ٢٠١٥.
سیمناری تایبەت بە کار و پرۆژە و توێژینەوەکانم:
- گۆڕانی کلتوری موزیکی کوردی بە نموونە: بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین، لە بەشی موزیکی کۆلێژی ھونەری زانکۆی سلێمانی ٢٠١٥.
- گۆرانی ھەورامی لە ھەورامانی لھۆن: کتێبخانەی غەزەلنووس سلێمانی٢٠١٥ .
- موزیک و سیاسەت، کۆلیژی ھونەر زانکۆی سلێمانی بە ھاوکاری گروپی ٦٨، ٢٠١٦.
چاوپێکەوتن و بەرنامەی تایبەت دەربارەی موزیک :
بۆ زۆرینەی تیڤییەکان وەک: کوردسات، کەی ئێن ئێن، ئین ئاڕتی... ھتد.
لێکۆڵینەوەکانم دەربارەی موزیکی کوردی/
- لیکۆڵینەوەیەکی مەیدانی بۆ ماوەیی چوار ساڵ گەڕان و پشکنین لە ناوچەی ھەورامانی لھۆن،بۆ کۆکردنەوەو دیراسە کردنی موزیک و گۆرانی ھەورامی و پۆَلین کردنی سیاچەمانە و بەزمی چەپڵە لە ڕوانگە ئێتنۆموزیکۆلۆجی و ئەنترۆپۆلۆجییەوە ئەم بەرھەمە تا ئیستا چاپ نەکراو، پێشکەشی زانکۆی سلێمانی کراوە . بە پلەی نایاب قبوڵکراوە.
- لیکۆڵینەوە پەیوەندی موزیک و سیاسەت تیپی شەھید کارزان وەک نموونە: چاپ نەکراو. لە زانکۆی سلیمانی پلەی نایابی وەرگرتووە.
- لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی و مێژووی دەربارەی موزیک و گۆرانی بە ناوی (سەرەتایەک بۆ میژووی بۆ گۆرانی و موزیک لە شاری سلێمانی/لە میرنشینی بابان تا ١٩٦٠) کە کاری بە بەڵگەکردنی مێژوویە دەربارەی موزیک بە درێژای ماوەیی دیاری کراوی لێکۆڵینەوەکە، چاپ نەکراو.
- ژیان و بەرھەمەکانی ڕەفیق چالاک کاری ھاوبەش لەگەڵ سارا عەبدول لەتیف چاپنەکراو.
ھونەری میللی چاپنەکراو.
- چاپکراو
- کتێبی چەمکی ئەوانی دی لە موزیکی کوردیدا ٢٠١٤.
توانا حەمە
٢٠١٦
Comments
Post a Comment