ژیان و هونەری بێلا بارتوک 1945-1881

نووسینی :
ئێثنۆموزیکۆلۆجیست: توانا حەمە


بارتوک: [ela viktor janos Bartok] ئاوازدانەر، پیانۆژەن و ئیثنۆمیوزیکوڵوجیست، لە دایک بووى 1881 ى ووڵاتى هەنگاریە. ئەو بە یەکێک لە گەورەترین ئەو موزیکدانەرانى سەدەى بیستەم و بە پێشنگەکانى موزیکى مۆدێرن و بە گەورەترین ئاوازدانەرى هەنگاریا هەژمار دەکرێت.  بارتووک لە سەردەمى ئیمپڕاتۆریەتى (ئاسترۆ) چاوى بەژیان هەڵهێناوە، بەڵام (ئەم دەوڵەتە گەورەیەلە دواى جەنگى جیهانى یەکەم لەیەکدى ترازاوە و جیابونەتەوە.
بارتووک لە تەمەنى 7 ساڵیدا باوکى لە دەستدەدات و لەگەڵ (پائولا)ى دایکیدا پێکەوە ژیانیان بەسەر دەبەن. بارتوک دایکى مامۆستاى ئامێرى پیانۆ بوو، بەهۆکارى ئەوەى کە بارتوک هەر لە منداڵیەوە دووچارى نەخۆشى ببوو، هەمیشە لە لەماڵەوە کاتەکانى  هەموو ساتەکانى بە گوێ گرتن لە پیانۆژەنینى دایکى بەسەردەبرد .
دواتر( بارتوک) زیاتر پەرە بەموزیک دەدات و تا دواجار پەروەردەى موزیکى لە ئەکادیمیاى شاهانەى بۆدابێستى هەنگارى تەواودەکات.
دواى ئەوەش بە ناونیشانى (پیانۆژەن) دەست بەکارکردن دەکات و هاوکات دەستى بە سەرەتاکانى ژیانى موزیک دانانى دەکات.
ئەو یەکەمین کارى دانراوى بەناوى لاجووست کشوت  Lajos kossuthy   دادەنێت. کە (باس لە پاڵەوانێکى میللى شۆڕشى هەنگارى دەکات).

دواجار لە ساڵى 1907 بە ناونیشانى مامۆستاى پیانۆ لە ئەکادیمیاى (بودابیست) دادەمەزرێنێت و بۆ ماوەى 25 ساڵ لەم ئەکادیمیەدا کار دەکات.
بارتوک تەنیا بە کارکردن لە نێو دنیاى موزیک دانان و پیانۆژەنیندا، بەهرەکانى قەتیس ناکات، بەڵکو لە بوارى کارکردن و کۆکردنەوەى موزیکى گەلان و فۆلکلۆرى نەتەوە ئەورپى و نا ئەوروپییەکان دەستێکى باڵاى هەبووە. ئەوەى کە زیاتر بارتوکى بەرەو دنیاى زانستى (ئیثنوموزیکولوجى) پەلکێشکرد، بۆ  ساڵی 1904 دەگەڕێتەوە. کە لە کاتێکدا بۆ مەبەستى ڕاهێنان کردن لەسەر موزیک لە (سلۆڤانیا) دەژیا، هەمیشە دەنگى گۆرانى چڕینى ژنان سەرەنجى ڕادەکێشا. هاوکات گفتوگۆکردنى بارتوک بە (لیدى دوپ) دەربارەى ئەو ئاوازانەى کە دەیان زانیت،  هۆکارێکى دیکە بوو، بۆ ئاراستەى کارکردنى بارتووک بەرەو دنیاى موزیکى فۆلکلۆرى.
دواجار هەر ئەمە بووە زەمینیەک کە بە هاوکارى (زوڵتان کۆدالى) ( کەئەویش یەکێکە لە موزسیان و دانەرە دیارەکانى سەدەى بیستەم) دەست بە کارکردن لەم بوارى موزیکناسى گەلاندا بکات.
لە سەرەتادا ئەو بە بنەما باوەکانى (سونەتى) موزیکناسى بەراوردکارى (comparative of music ) و بە سود وەرگرتن لە ئامێرى گرامافۆن کارى دەکرد.  کە سەرەتاى هەنگاوى گرنگ بوو، بۆ دەسکەوتنى مادەى خامى ڕەسەنى موزیکى فۆلکلۆرى لە ڕۆژهەڵاتى ئەوروپا.
بارتوک  توانى زۆر بەسەر کەوتوانە زۆرترین موسیقى هەنگارى کۆبکاتەوە.
 
لەکۆتایدا کارکردن و لێکۆڵینەوەو گەڕانە مەیدانیەکانى بارتوک لە چوارچێوەى سنورى موزیکى فۆلکلۆرى (هەنگارى) نەمایە و بەڵکو بە مەبەستى کۆکردنەوەى موزیکى چەندین گەشت ئەنجام ئەدات لەوانە:
 لە ساڵى 1906 دەکاتە دوورگەکانى ڕۆمانیا ، سۆلۆڤانیا.
 لەساڵى 1936 سەردانى تورکیاى کردووە کە زۆر کارى لە ناوچە کوردییەکان و لەچەندین کۆنفراسى نێو نەتەوەى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا کردووە.
بارتوک بە هۆکارى گەشەسەندن و بەرفراوانبوونى نازینزم و ناسەقامگیرى ئەو سەردەمەى ئەوروپا، بە ناچارى بیرى لە بەجێهێشتنى هەنگاریا دەکاتەوە .
سەرەنجام لە ساڵى 1940 لە ڕێگاى دەریاوە ڕوو لە ئەمریکا دەکات. پاش (5) ساڵ ڕەگەزنامەى ئەمریکى پێدەدرێت. .دواى جێهێشتنى ووڵاتەکەى لە زانکۆى کۆڵۆمبیا لە بوارى موزیکى (سربى - کرواتى ....)  لەوانەوتنەوە و ئاوازدانان بەردەوام دەبێت . بارتووک بە تاکە دانەر دادەنرێت کە تێڕوانینەکانى و ناسنامەکەى وا بەستەیە بە موزیکى فۆلکۆرى گەلان. ئەو دەربارەى موزیکى فۆلکلۆرى و میللى تیڕوانینەکانى خاوەنى دەیان ووتار و لێکۆڵینەوە یەو لە یەکێک لە باسەکانیدا بەم جۆرە دەربارەى کارکردن لە بوارى موزیکى فۆلکلۆر و دانراوەکانى دەدوێت:" کەسانێکى زۆر وا بیر دەکەنەوە کە (بە هارمۆنى کردنى میلۆدى میلى و فۆلکلۆرى کارێکى سادەو ئاسانە و کارکردن لە نیو تێماکانیدا بە ئارەزوى خۆت نیە، بەڵام ئەم (تێروانینە بە تەواوەتى هەڵەیە، کارکردن لەسەر گۆرانى میللى و فۆلکلۆرى سەخترین کارى دەوێت. (
بارتوک لە کۆتایى تەمەنیدا بە نەخۆشى شێرپەنجەى خوێن لە گوزەرانێکى زۆر خراپ و بیماریدا ژیانى بەسەردەبرد و زۆربەى کاتەکانى کۆتا مانگەکانى تەمەنى لە نەخۆشخانە بەسەردەبرد بەڵام هاوکات سەرقاڵى کاکردن و نوسینى کۆنسیرتۆى ژمارەى سێ بوو،  پێشمەرگى تەواوى کرد و تا دواجار لە لە 26 ى سێپتەمبەرى 1945  کۆچى دواى دەکات و تەرمەکەى لە نیۆرک بە خاک دەسپێرێت.
 بەڵام دواتر لە ساڵى 1988 لە لایەن کوڕەکەیەوە (تەرمەکەى) بۆ زێدى خۆى لە (بودابێست) گواستەوە. 

کلیل لێرە بکە.بارتوک
...................................................................................................................................................................

سەرچاوە :
     بیلا بارتوک ، 1377 ، مقالە دەربارە موسیقى محلى ، ترجمە : سیاوش بینایى، تهران انشارات بارتوک ، بیلا .
ترجمە : تبیچاى –سیاوش ، تهران ، 1378 ئەم کتێبە چەند مقالەیەکى (بیلا بارتوکى) خۆى گرتوە ، کە بیروڕاکانى ئەو دەربارەى موزیکى فۆلکلۆرو میللى ) .
     جین فریس موسیقی ھنر شنیدن، و: کتایون ێارمی چاپخانەی مشعل:  ١٣٨٥، ل 478، 2003.






Comments