چاپته‌ری زیندانی بوونی جاوید
حه‌ز ئه‌که‌م تا دوو ساڵی تر بنووم، ئاخر من ده‌بێ تا دوو ساڵی دی چاوه‌ڕوان بم، چاوه‌ڕوانی ده‌رباز بوون و کۆتایی هێنان به ئیسرافی ته‌مه‌نه، به ئه‌م پوچگه‌راییه، به ئه‌م خه‌مۆکییه، به ئه‌م ته‌راویلکه ژیانه. ده‌مه‌وێت زووتر کۆتایی به ژیان کردن له‌م سۆزانیخانه بێ ئابڕووه‌د بێ خاوه‌نه‌بێێت، ئه‌گه‌ر به هه‌ر نرخێکیش بێت، به‌ڵام چاره‌نووسم زۆر بێ ئه‌ده‌بانه دوو ساڵی دیکه‌ی له ته‌مه‌نم ئه‌وێ.
ئه‌م ماوه‌یه میللی کاتژمێره‌که‌م ئه‌ڵێی تووشی گیانه له‌رزه بووه، خاو خاو، هێدی هێدی، وه‌ک کیسه‌ڵ ڕێ ئه‌کات.
ئه‌م ماوه‌یه هێنده‌ی تامه‌زرۆی گۆڕینی ژماره‌ی ڕۆژی مانگ و ژماره‌ی ساڵه‌کانی ته‌مه‌نم، تا مه‌زرۆی هیچ شتێکی دیکه نیم. گه‌ر بۆم ده‌کرا کاتژمێره‌که‌م خێرا ده‌کرد و میله‌که‌یم ده‌خسته هه‌ناسه بڕکێ، به‌ڵێ زۆر خێرا ، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که زمانی میلی کاتژمێره‌که‌م یه‌ک بست دێته ده‌رێ.
بێزار بووم له‌م زیندانه، له‌م سنووره، له‌م جوگرافیا نه‌فره‌تییه، که ته‌نگه به‌به‌رم.
بێزارم که ده‌بینم ئه‌و هه‌موو ووزره و ته‌مه‌نه‌م، وه‌ک ئاوی ته‌نکی سه‌ربانێک، که کاتێ پڕ ده‌بێت و ته‌وافه‌که‌ی شکاوه، و ئاوه‌که ڕاناگرێ، به‌ڵێ هه‌ر وه‌ک ئه‌وه ده‌بینم که ته‌مه‌نم چۆن خوڕ خوڕ فیڕۆ ده‌ڕوات. له‌م سۆزانیخانه بێ ئابڕووه‌دا به‌ڵێ... له‌م سۆزانیخانه بێ ئابڕوه‌دا......
جاویدی قه‌مبه‌ر
چاپته‌ری زیندانی بوون بۆ ماوه‌ی ٣٤ ساڵی ته‌مه‌ن
Comments
Post a Comment