جاوید گوتی: ئه‌م پرسیارانه به‌رۆکی گرتبووم! و خه‌وی زڕاندبووم... ئایا مرۆڤ تا چه‌ند ده‌توانێ به‌خشنده بێ؟ ئایا ده‌توانێ به‌خشنده بونێکی خودایانه بگرێته به‌ر، به‌رامبه‌ری ئه‌و که‌سانه‌ی که غه‌درێکی گه‌وره‌یان لێکردووه و له سه‌ر دڵی لا ناچێ؟
یان خه‌تایه‌کی گه‌وره‌ی بێ هۆیان به‌رامبه‌ر کردووه و بووه به سندان و سه‌ر دڵی گرتووه؟ یان ئه‌وانه‌ی بونه‌ته له‌مپه‌ر له به‌ر ده‌می خه‌ونه‌کانیدا و بێهۆ خه‌ونی جوانیان پێ له باربردووه، به تایبه‌ت له لایه‌ن ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی، ڕۆژانێک خۆیان وه‌ک ڕۆحی خودا پشان داوه و به ڕوویه‌کی خۆش هاتوونه‌ته سه‌ر ڕێی، که‌چی دواجار له دواوه خه‌نجه‌ریان به بڕبڕه‌ی پشتیدا چه‌قاندووه؟ بۆ ئه‌مه به ناچاری بیرم له یاساکانی به‌خشنده‌یی خودا کرده‌وه، هه‌ر زوو نا‌ئومێد بووم، له به‌خشنده‌یی خودایانه، له هه‌موو ده‌قه‌کانی ئه‌ویشم ڕوانی، ته‌نانه‌ت ئه‌ویش به‌و گه‌وره‌ییه‌وه ناتوانێ له‌و که‌سانه خۆش بێ، که خه‌تایان به‌رامبه‌ر کردووه، یان که له‌یاساکانی لایان داوه.
ئه‌ویش به‌و گه‌وره‌یی و میهره‌بانییه‌وه هه‌ر چه‌ند ده‌کات ناتوانێ بیان به‌خشێ، هه‌ر بۆیه یه‌ک ئاگردانێ به ناوی جه‌هه‌نمه‌وه بۆ ساز کردوون. که‌واته پرسیارێکی دی دێته گۆڕێ، ئایا من چیم ئه‌م به‌خشنده‌ییه گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره له مرۆڤ بنوێنم ؟!؟ که‌واته به بڕوای من و باری ته‌عالا، به‌خشنده‌یی زۆر له ئاستی باڵادا ترسنۆکی و گه‌مژانه‌یه، بگره تیۆرێکی گه‌وجانه‌یه، هه‌ر بۆیه له بیری ئهوهدابه ئه‌گه‌ر له دوا ڕۆژی تهمهنیشتدا بوو، ئه‌و تاڵاوه‌ی کردیان به گهروتدا تۆ باشتر بیکوڵێنهو به زۆر بیکهوهوه به گه‌روی ئه‌و که‌سانه‌دا و به خه‌ستی پێیان ههڵقورێنه. تا تێبگه‌ن غه‌در، خه‌نجه‌ر وه‌شاندن، خه‌ون له بار بردن چ سزایه‌ک یان چ جۆره دۆزه‌خێکی له سه‌رزه‌وی هه‌یه... وابزانم هه‌ر ئه‌مه‌یه پێێ ئه‌ڵێن عه‌داله‌ت.......
ماویه‌تی:
نوسینی:
#توانا حه‌مه
Comments
Post a Comment