جاوید لە بەر دەمی گوڵبەهاردا كەوتە دەردە دڵ، بە جۆرێك دەدوا دەتگووت، غەزەلخوانێكە و گڕی ئەوێنی تێبەر بووە، بەڵام لە ڕاستیدس ئەو گڕی نائومێدی تێبەر ببوو، شەرابی سووری بێ ئومێدی نۆشكرد بوو.
بە دەنگێكی گڕەوە كەوتە غەزەل و ڕووی كردە گوڵبەهار و ووتی:
ئەی گوڵبەهاری من:
ئێمە لە كوێین؟
ئێمە لە كابوسی چ شەوێكی تاریكداین؟
ئێمە كەوتوینەتە چ ئۆقیانوسی بێ ئابروو؟
ئێمە لە چ سەردەمێكی بێ مانادا گوزەر دەكەین؟
لە چ زەمەنێ، چركە ساتەكانمان گڕتێ بەر دەدەین؟
لە چ شوێنێ دەست لەملانێ لەگەڵ نائومێدی دەكەین؟
ئەرێ پێم بڵێ: هیوایەك هەیە بۆژیان؟ ئەگەر هەیە، لە كوێدا هیواكان بگرینە ئامێز؟ ببوورە گوڵبەهار
من نازانم بۆ ئەم پرسیارانە لە تۆ دەكەم؟
دەبێت لەخۆم. بپرسم، بۆچی مرۆڤێكی لاتەریك و تەنهام لێ دەچووە؟
تۆ بڵێی هی ئەوە بێت، زیاتر تێدەگەم، مرۆڤ و سێبەرەكەی، (تاریكی و ڕۆشنایی( بەئاسانی لێك جیادەكەمەوە!؟ یان دەبێت هی ئەوەبێ ئێستا زیاتر درك بەوە دەكەم، كە دەزانم لە جەهلدا دەژیم و ناتوانم جاهیل بم. لە بێ ئومیدا دام و ناتوانم باوەڕ بە تروسكای كەم، لە هەمان كاتدا نامەوێ بە چۆكدا بێم، گوڵبەهار قەسەم بە خەزانی عومرم خەر یكە تێدەگەم، زۆر باشتر لە جاران تێدەگەم، بەڵام لەوە تێناگەم بۆچی من لێرە گریساومەتەوە؟ گوڵبەهار بەس لەوە تێناگەم، من چی دەكەم لێرە، بۆ لێرە گیرساومەتەوە!!!!!!!!
یاداشتەكانی سوڵتان جاویدی قەمبەر
ن: توانا حەمە
Comments
Post a Comment