Posts

نوێترین بڵاوکراوە

چەند لایەنێکی شاراوە دەربارەی ژیانی هونەرمەند (حەسەن زیرەک) لە ٤٨مین ساڵیادی کۆچیدا..... نوسینی: توانا حەمە

زیرەک وەک: ژەنیارێک، شێوەکارێک و ستەم لێکراوێک! حەسەن زیرەک یەکێکە لە دیارترین هونەرمەندانی سەدەی ڕابردوو، بە هۆکاری ئەوەی  بەرهەمەکانی، زادە و ئاوێتە بە هەست و ئەندێشەی کۆمەڵگە و کلتوری کوردین، بە یەکێک لە کاریگەرترین هونەرمەندانی مێژووی موزیکی کوردی هەژمار دەکرێت. سەرەڕای پایە بڵندی (زیرەک)، بەڵام بەراورد بە خۆی، هێشتا کاری ئەو تۆ لە سەر ژیان و بەرهەمەکانی نەکراون. هەر بۆیە زۆر لایەنی شاراوەی ئەم کارەکتەرە دیارەی نێو دنیای موزیک و گۆرانی کوردی، ڕاڤەی بۆ نەکراوە و تا هەنووکە لە ڕوویەکی زانستی و لۆژیکی و مێژووی موزیکەوە، لێکدانەوە بۆ ئەو باس و خواسانە نەکراوە، کە دەربارەی ئەو لە بەرنامەی تیڤی و ڕادیۆکاندا، بەتایبەت لە ساڵیادەکانیدا دەربارەی باس دەکرێن.  ئەوەی جێی سەرنجە مێژووی ئەم هونەرمەندە بۆ نزیکەی سەد ساڵێك لەمەو بەر دەگەڕێتەوە، واتە مێژوویەکی زۆر دوور نییە، بۆیە کەسانێکی زۆر لە نزیکەوە کاریان لەگەڵدا کردووە، یان لە نزیکەوە هاوڕێ و ئاشنای ژیانی بوون.   کەسانێکی زۆر لە ساتی گۆرانیگوتن و گۆرانی تۆمارکردن لە نزیکی بوون، گەرچی زۆرێک لە کەسانە زانیاری زۆریان دەربارەی هەیە. ب

بەراوردێک لە نێوان موزسیانی دەربار لە مێژوودا، موزسیانە دەربارەکانی باشووری کوردستان لە ئەمرۆدا...

Shared with Public بە بیانوی کۆچی دوایی (#محمەد_رەزا_شەجەریان- خوسرەوی ئاوازی ئێرانی) و خوێندنەوەیەکی موزیکناسی!

وەڵامی (توانا حەمە)ی ئیتنۆمیوزیکۆلۆجیستە بۆ پرسیارێکی تەوەری ڕەخنەی ئەدەبی و هونەری ماڵپەڕی ژنەفتن.

(کۆتا پزیشک - اخرین طبیب) ووتی: مەھەستی گۆرانییەکی ئاینییە بۆ (مەسیح) ووتراوە یان بۆ عەشق؟