پێناسه‌ی
تێكستی گۆرانی كوردی, هه‌روه‌ك مێژووه‌كه‌ی كۆنه و تا ئێستا هیچ
پێناسه‌یه‌كی دی شك نابه‌ین , جگه له‌وه‌ی كه ده‌ڵێت:(تێكستی گۆرانی
ده‌بێت كێش و سه‌رواداربن , هه‌رچۆنێك بێت ئاوازه‌كان له‌نێو ووشه‌كانیدا
جێگای خۆیان بكه‌نه‌وه و دێڕو بڕگه و ووشه‌كانی هێنده كورت بن تا
بتوانین به ئاسانی میلۆدی یه‌كی خۆماڵی یا بیانی بكه ین به
به‌ریدا).هه‌ربه‌م هۆیه گه‌رچی ئێستا له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كداین
,كه‌چی زۆریك له هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مڕۆمان هۆنراوه‌ی كلاسیكی
سه‌ده‌كانی ڕابردوو ده‌كه‌نه گۆرانی,یاخود ئه‌و پێناسه‌یه‌ی سه‌روه
به‌كاردێنن,یا زۆرجار به بیانووی نه بوونی تێكست نووسی گۆرانی یه‌وه
به ناچاری خۆیان تێكستی گۆرانی یه‌كان ده‌نووسن,یا ئاوازێك به‌به‌ریدا
ده‌كه‌ن یا ده‌یكه‌ن به‌به‌ر ئاوازێكدا. بۆیه زۆربه‌ی جار له‌م
پرۆسه‌یه‌دا یا ئاوازیكی جوان تێكستێك ده‌یكوژێت ,یاتێكستێكی ناسك
ئاوازێك ده‌یكوژێت..من ناهه‌قیان ناگرم چونكه به‌و پێناسه‌یه‌ی
سه‌ره‌وه‌بێت كه بۆتێكستی گۆرانی كوردی كراوه ئه‌م كێشه‌یه ڕه‌وایه
گه‌ر ڕووبدات.پرسیارگه‌لێك هه‌یه كه پێمان ده‌ڵێت:ئایا ڕه‌وایه‌یه
كه‌مه‌وداكانی هه‌ست و سۆز و خه‌یاڵ و ئه‌ندیشه‌ی مرۆڤ به‌م جۆره له
قاڵب بدرێت؟یاپێویسته تا ڕۆژی حه‌شر تێكستی كلاسیك بكرێته‌گۆرانی؟یاخود
تێكستی ئه‌م سه‌رده‌مه خاڵی یه له هه‌ست و سۆز, و هیچی تیا به‌سه‌ر
نیه,و گوناهه‌یشه ساده‌ترین میلۆدی تێیدا خه‌ساركرێت؟یاخود به‌كارهێنان و
هێنانه ناوه‌وه‌ی تێكستی ئازاد (شعرالحر),مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له
سه‌ر ئاسایشی تێكستی گۆرانی كوردی و پێناسه‌كه‌ی؟! بیگومان نه‌خێر..
هۆكاره‌كانی ئه‌م كه‌م بینی و كورت بینیه هێنده زۆرن بۆیه به
ڕاگوزه‌رێك هه‌وڵده‌ده‌م بیانخه‌مه ڕوو,هه‌ربۆیه سه‌ره‌تا نابێت بێ
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا له مێژوو, وكاریگه‌ریه‌كانی هه‌نگاو بنێن ,بۆ
وه‌لاَم دانه‌وه و دیاری كردنی هۆكاره‌كان.روونه‌كه گۆرانی كوردی
ئێستا و ئاینده‌مان سه‌رچاوه‌كه‌ی پاشماوه‌ی مێژوو وكلتوورو فه‌رهه‌نگ و
ڕۆشنبیری سه‌دان ساڵه‌ی میلله‌تی كورده,وه‌هه‌روه‌ها بوون و
سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین ئاین و ئاینزا به‌تایبه‌ت ئاینی زه‌رده‌شت
وگاتاكانی كه كاریگه‌رترین ئاینه ئاسه‌واری هێشتا به‌ڕوونی دیاره
به‌سه‌ر گۆرانی كوردیه‌وه ,وه هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی دی
كه‌سه‌رنجامی ژیانی كۆمه‌لاَیه‌تی یه هاتوونه‌ته بوون.له‌هه‌مان كاتدا
ئه‌و باره جوگرافیایه‌ی كه تێیداژیاوین ,كۆی ئه‌مانه‌كاریگه‌ری
ڕاسته‌خۆو ناڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له سه‌ر چۆنیه‌تی داڕشتن و درووست
بوونی گۆرانی ,كه ده‌توانیرێت كۆی ئه‌مانه‌ش له چوارچێوه‌ی ووشه‌ی
فۆلكلۆردا كۆبكه‌ینه‌وه, كه‌ئه‌ویش, بۆته بناغه‌ی موزیكی و گۆرانی
كوردی,كه‌كارگه‌رترین و گه‌وره‌ترین كێشه‌یه له ئێستای تێكستی گۆرانی
كوردیدا , چونكه تا ئێستا هونه‌رمه‌ندو گۆرانی بێژ, یا موزیكزانی كورد,
هێنده‌ی چاوی بڕیووه ته‌گه‌نجینه‌ی فۆلكلۆر, نیوئه‌وه‌نده چاوی
نه‌بڕیووه‌ته داهێنان,هه‌ر بۆیه زۆرینه‌ی تێكستی گۆرانی كوردی له
فۆلكلۆری كوردی یه‌وه وه‌رده‌گیرێت, یان ووشه‌كانی له سه‌رهه‌مان
ڕیتم و قالب و ستیلدا داڕێژراوه‌ته‌وه,بۆیه هه‌میشه هه‌ست به‌دوو
باره‌ی له‌وێنه و ماناكانی تێكسته‌كانی دوێنێ و ئه‌مڕۆماندا ده‌كرێت
به‌م هۆیه‌وه گه‌ر وابڕوات هه‌تا ماوین ده‌بێت كاره‌كانمان له‌ناو
واتاكانی فۆلكلۆردا بسوڕێته‌وه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانین خۆمان له‌و
ڕاستی یه بدزینه‌وه كه ده‌ڵێ :(سه‌رچاوه‌ی گۆرانی و موزیكی هه‌موو
گه‌لان فۆلكلۆره‌كه‌یه‌تی) , به‌لاَم بڕواناكه‌م هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك
كورد فۆلكلۆری خۆی به‌هه‌ده‌ردابێت و به‌رده‌وام خه‌ریكی بۆیاخ و
پۆڵیش و مه‌عجون كاری بێ تێیدا, به‌ڵكو له‌لایه‌ن هه‌موو میلله‌تانی
دنیاوه ته‌نها كۆده‌كرێنه‌وه ,چونكه فۆلكلۆر وه‌ك توحفه‌ی
مۆزه‌خانه‌یه نه‌ك كالاَیه‌كی ئاسایی و پێوسته به‌ڕه‌نگ و بۆی
خۆیه‌وه بیان پارێزن .به‌داخه‌وه كارگه‌ریه‌كانی ئه‌م ستایله
به‌رده‌وام به شێوازه نه‌رێنی یه‌كه‌ی ڕه‌نگی له زۆریك له‌موزیك
وگۆرانیه‌كاندا داواته تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی كه له ساتی گوێگرتنی له
زۆرێك له گۆرانی یه‌كانماندا وا هه‌ست ئه‌كه‌یت به‌رده‌وام له
مۆزه‌خانه‌ی فۆلكلۆریداین.گه‌رچی به‌رده‌وام كارده‌كرێت كه‌چی نه‌مان
توانیه‌وه باشتر تێكستی گۆرانی كوردی له چوارچێوه‌ی فۆرم و واتای
دی‌دا جاریكی دا بنه‌خشێنین و هونه‌ری گۆرانی سه‌رده‌میانه دا بڕێژین و
خۆمان قورتاركه‌ین له‌ڕابردوو, ڕووه و ئاینده‌و سه‌رده‌مێكی دی هه‌نگاو
بنێین. هه‌ربۆ ئه‌م باسه تۆكاتێ پرسیار له تازه‌ترین ڤێرژنی گۆرانی
بێژی ئه‌مڕۆمان ده‌كه‌ی و پێی ده‌ڵێیت: گوێ له كێ ده‌گریت ؟بێ بیر
كردنه‌وه ده‌ڵێت:مامۆستا حه‌سه‌ن و ماملی و مه‌ردان و خاڵه تایه‌رو....
ده‌گرم كه ئه‌مه باشترین به‌ڵگه‌یه كه نه‌توانراوه گۆرانی كوردی
خۆی ئه‌بده‌یت بكاته‌وه‌و ئه‌م كه‌لێنانه پڕبكاته‌وه ,كه له‌دوای
نه‌مانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوازانه دروستبوون. واتای ورد تره‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه كه ئێمه هێشتا له نیو هه‌ست و سۆزی سه‌رده‌می ئه‌وانداین
نه‌ك سه‌رده‌مێكی تر .(باوه‌ڕبكه‌ن گه‌ر ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زه‌مین و
ئه‌م سه‌رده‌مه بێگومانم هه‌ست به نامۆی ده‌كه‌ن كه‌چی زۆر
سه‌یره‌ئێمه له سه‌رده‌می ئه‌وانداین و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به نامۆی
بكه‌ین). هه‌ر ئه‌مانه وای كردووه بازنه‌ی ووشه‌و تێكستی گۆرانی
ئێستا شمان له نیو هه‌مان به‌ندو بالۆره‌و چه‌ند ووشه یه‌كی قه‌ڕنێ
له‌مه‌و به‌ر دا خول بخواته‌وه, كه ئه‌وانیش ووشه وماناكانی (مه‌ڕۆ
,جێت هێشتم,سوتام,ده‌ڕۆی ,ده‌بڕۆ,دابڕن, په‌شیمانی,بێزارم,به‌جێت دێڵم,بێ
وه‌فا....) گه‌رچی زۆر دووباره‌ن كه‌چی نه‌توانراوه ئه‌م بابه‌تانه
له دووتوێ ی ووشه وباكگراوندی فه‌لسه‌فه‌یی دی‌دا
وێنابكه‌ینه‌وه,بۆیه له‌زۆرنه‌ی تێكستی گۆرانی ئه‌م ڕۆماندا كه
زۆرینه‌یان كێش و سه‌روادارن, زۆر كه‌م هه‌ست به‌م باكگراوندانه ده‌كرێت,
كه پێویسته هه‌موو تێكستێك پڕبێت له وێنه‌و فه‌لسه‌فه‌و دنیایه‌ك له
ئه‌ندێشه... تا له‌گه‌ڵ ئاوازه‌كه‌دا ئه‌و مانایانه بده‌ن به‌ده‌سته‌وه
كه مرۆڤ پێویستێتی بۆتێركردنی ڕۆح و هه‌سته‌كانی, چونكه (سه‌ره‌تا له
گۆرانیدا پێوستمان به هێزی تێكسته‌كه‌یه تا دواتر بتوانین میلۆدیه‌ك پڕ
به مانای تێكسته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنیات بنێین) .جگه‌له‌ماته‌ش نه‌بوونی
ئاوازدانه‌ری باشه تا خۆی ماندوو بكات به تێكسته‌كانه‌وه به تایبه‌ت(
شعری نۆێ و ئازاد) كه مامه‌ڵكردن زۆر گرانه له گه‌ڵیدا, چونكه
ئاوازه كه, هێنده قوڵ خۆی حه‌شارداوه كه‌م سه‌لیقه‌ی دانه‌ر هه‌یه
په‌یان پێ ببات و بیان دۆزێته‌وه,به پێچه‌وانه‌ی شعری كلاسیك كه
هه‌زان ئاواز مله‌قوتیت له گه‌ڵ ده‌كه‌ن,كه ته‌نها هێنده گرنگه‌كام
دانه‌ری به‌سلیقه,جوانترین ئاوازیان لێ هه‌ڵده‌بژێرت هه‌ر ئه‌مه
وایكردووه‌زۆریك گۆرانی بێ‌ژان بێ ئه‌وه‌ی له ئامێرێكی موزیكی بزانێت
یا دانه‌ریش بێت,بێ دوودڵی خۆیان ئاوازیان بۆدا ئه‌نێن. بۆیه به بڕوای
من داهێنان ئه‌مڕۆ له‌وه‌دا ده‌بینرێته‌وه كار له سه‌ر شعره ئازاده‌كان
بكرێت نه‌ك كێشداره‌كان چونكه كاركردن تیاندا سانایه پێویست ناكات
هه‌رچی دانه‌ر و هونه‌ر مه‌نده‌خۆیان به زۆرێك له‌وتێكستی بێ مانا یا
هه‌زارباره‌وه‌خه‌ریك بكه‌ن.كێشه من له‌گه‌ڵ تیكستی كلاسیك‌دا نی یه
هه‌رچه‌نده له‌ساتی گوێگرت ئه‌مه‌شدا پێویستت به فه‌رهه‌نگێكی
عه‌ره‌بی_ كوردی یا فارسی كوردی هه‌یه به‌لاَم مه‌به‌ستی من ئه‌و
تێكستانه یه كه لاوازن وبێ ناوه‌رۆكن وكه‌چی به‌رداوام
ده‌كرێنه‌گۆرانی .به‌بڕوای من ئیتر پێویسته مانا‌و مه‌وداكانی تێكستی
گۆرانی كوردی فراوانتر بكرێت, ناكرێت هه‌میشه خۆمان ببه‌ستینه‌وه به
یاساوڕیسا گه‌لێك كه كه‌سمان نازانینین كێ دایتاشیون . بۆیه پیویستی
ده‌زانم جارێكی دی چاكسازی و فۆرمه‌له و ئه‌بده‌یتی پێناسه‌ی
تێكستی گۆرانی كوردی بكه‌ینه‌وه چونكه( تێكستی ئازاد ,گۆرانی ئازاد
دروست ئه‌كا)( تێكستی سه‌رده‌م ,سه‌رده‌مێكی دی دروست ده‌كات )و تێكستی
باش گه‌ر كێشداریش بن مه‌وداكانی ده‌ربڕین و ئه‌داكردنی گۆرانی له
یاری كردن له‌و سێ تا چوار پله ده‌نگی یه‌ی ئێستادا نا هێڵێته‌وه.بۆ
باشتر ڕوونكردنه‌وه‌و مه‌به‌سته‌كانم دوو نموونه هه‌ن له كوردستانی
باشووردا (كه‌له‌وانه‌یه كه‌سانی دیش له‌م جۆره هونه‌رمه‌ندانه له
لێره‌و پارچه‌كانی دیشدا هه‌بن) ده‌كرێت پیان بووترێت داهێنه‌ر له هه‌ڵ
بژاردنی تێكستی گۆرانی كوردیدا كه به ته‌واوه‌تی هه‌موو سنوره‌كانی
ده‌ربڕین واتاكۆن و سواوه‌كانیان به‌جۆرێك به‌زاندووه كه زۆر زوو هه‌ست
به ئاواز‌و ڕیتم و سه‌لیقه‌ی جیاواز‌و تێكستی سه‌یر ده‌كه‌ی, كه
ئه‌توانرێت پیان بووترێ تێكستی جوان, گۆرانی سه‌رده‌میانه‌ی باش
به‌وانیش بڵێیت داهێنه‌ر, وه ئه‌مانه نموونه‌یه‌كی باشن بۆگه‌یاندنی
په‌یامه‌كه‌م و تابابه‌ته‌كه هیچ ته‌فسیرێكی هه‌ڵه له خۆ نه‌گرێت .
(سه‌رینه‌كه‌م بۆ دووكه‌سه.. دوو كورسی تامه‌زرۆم هه‌یه ...دوو پیاڵه‌شم
هه‌یه بۆچا), پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه شێركۆ تاڵب چۆن توانیوو یه‌تی
جارێكی دی پیاڵه‌و كورسی و چا به‌م فه‌لسه‌فه و واتا و ڕۆمانسیه‌ته‌وه
له نیو ئاوازێكی كوریدا جێبكاته‌وه وه‌لاَم بۆئه‌مه, زۆركه‌من
ئه‌وانه ی بێ سڵمینه‌وه خۆیان به‌م ده‌ریا قوڵه‌دا ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی
له نێو ئاوازه‌كاندا گیانی هونه‌رمه‌ندیان بسپێرن,یاخود سالاَنیكی زۆره
له غوربه‌تدا چاپ كراوه, و له چاپه نوێ كانی تێكستی( نامه‌یه‌كی
پایزی) كه له هه‌مان سه‌رده‌مدا نوسراون خرایه ناو ئه‌م دیوانه‌وه
به‌لاَم (كه‌س وه‌ك شێركۆ نه‌یتوانی په‌ی به( ئه‌وكچه‌ی پایزانیش به‌رگ
سه‌وزه)ی نامه‌یه‌كی پایزی ی‌دا به‌رێت له ئاوازێكی سه‌وزدا له نیو
گه‌لاَ ڕیزانی گۆرانی كوردیدا به‌ده‌نگێكی فلات و بێ خۆسه‌غله‌ت و كردن
و هاواركردن به‌گوێماندا بخوێنێ و قوڵتر له‌ماناكانی تێكسته‌كه
ئاوێته‌ی پایزمانكات ته‌نانه‌ت توانیوویه‌تی دێویكی مه‌رگ دۆستی ناو
تێكسته‌كه‌ش ده‌سكاری بكات هێنده‌ی تر ژیان سه‌وز تر بكا له نێو
ئاوازێكی كوردیدا ئه‌ویش به‌گۆرینی ووشه‌یه‌ك له‌ناو دێڕێك له
تێكسته‌كه‌دا (ئه‌گه‌ر هاتوو بیستت (خۆم كووشت).... ) به گۆرینی بۆ (
ئه‌گه‌ر هاتوو له (گۆ كه‌وتم) بزانه كه نه‌م توانییووه...شعری بڵێم
ئازارمی تیا ...) ئه‌م ده‌سكاری و گۆرانكاریه هێنده‌ی تر جوانی
سه‌لیقه‌ی شێركۆ له هه‌ڵبژاردنی تیكستی نایابی گۆرانی ڕوونتر
ده‌كاته‌وه كه به چ شێووه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ووشه‌كانی
نیو تێكسته‌كه ده‌كات كه هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه به ته‌نها
ئه‌لبومێك و چه‌ندكارێك بگاته پله‌یه‌كی زۆر باشی نیو ده‌نگه جدی
یه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه دواجاریش توانی له‌سه‌ر باڵی گۆرانی یه‌ك
هه‌موو مانی (گه‌رانه‌وه بۆ مناڵی) .هاوڕێ جگه‌ره‌یه داگرسێنه
تاوێ بڕوانه ئابوون)ئه‌مه دیاری قه‌ره‌داغی بوو به‌به‌ر چاوی باوكی
گۆرانی كوردی یه‌وه جگه‌ره‌كی له‌ناو ئاوازیكدا داگرسان و كه‌چی
كه‌سێ نه‌ی ووت به‌یارمه‌تی بیكوژێنه‌وه, نه‌كه‌سیش ووتی دانه‌یه‌كیش
بۆ من داگرسێنه ,چونكه به‌و تێكسته و كزه‌ی ئاوازه‌كه‌ی زۆر دووری
خستینه‌وه له دووكه‌ڵی ڕه‌شی گۆرانی و تێكسته دوو باره‌كانی
ئه‌مڕۆ.( هه‌ناسه‌كانم بۆتۆ ئێسقانه‌كانم بۆ مردن) ئێسقان جگه
له‌ماناكانی مردن و ئه‌نفال هیچی دیكه له‌نێو تیكستی گۆرانی له خۆ
ناگرێت, كه‌چی له‌م ئاوازه‌دا ئه‌وپه‌ڕی وێناكانی خۆبه‌خشی
وه‌فاداریه‌كی ئاشقانه, هیچی دیكه ناكه‌وێت به‌ردیده,كه‌چی زۆر
سه‌یره ئه‌م ئێسقانه ووشك و داماوانه به‌دیووه مردوه‌كه‌شیدا له ناو
یه‌ك تێكستی گۆرانی كوردیدا به‌دی ناكرێت .بۆیه به بڕوای من گه‌ر
گۆرانی كوردی كار له‌مجۆره تێكستانه‌دا بكات و بیانكاته بناغه‌ی
گۆرانی ئه‌م سه‌رده‌م وقۆناغه نه‌ك هه‌نگاوێك.. سه‌دان هه‌نگاو تێكستی
گۆرانی كوردی ده‌چێته پێشه‌وه.له‌كۆتایدا, ئه‌مانه‌و چه‌ندین كێشه‌ی
دی هۆكارن بۆ به ناوچه‌ی مانه‌وه‌ی گۆرانی كوردی و له‌ده‌ستدانی
هه‌زاران گوێگری كوردی به تایبه‌ت (ئه‌وانه‌ی كه زمانی بێگانه
ده‌زانن )چونكه بێگومانم كه هه‌زاران مانای دیان له گۆرانی
ئه‌وزمانه‌ی كه ده‌زانن پێی بئاخفن دۆزیوه‌ته‌وه, بۆیه پێویستیان
به‌م بالۆره‌و قه‌وانه كۆنانه‌ی ئێستای ئێره‌نی یه .بۆیه
گه‌ربمانه‌وێت ئه‌وگوێگره ئاوارانه‌ی ,كه هه‌ڵهاتووی ده‌ست تێكستی بێ
ناوه‌ڕۆك و بێمانان. بگه‌ڕێنینه‌وه و گۆرانی كوردیش به لیڤڵیكی به‌رز
بخه‌ینه ناو گۆرانی یه‌كانی میلله‌تانی دنیا وه ,پێویسته
مه‌وداكانی تێكستی گۆرانی له نێو ئه‌م بازنه بچكۆله‌یدا چی تر قه‌تیس
نه‌كه‌ین و پێویسته جۆرێك له تێكست و گۆرانی دی بخوڵقێنین كه‌ئیدی
له ساتی گوێ‌گرتن‌دا بیسه‌رێكی ڕاسته قینه‌ی یبین ,نه‌ك هه‌میشه له
ناو ووشه و ئاوازه نامۆ وبێگانه‌كانی میلله‌تێكی دی‌دا, به خۆمان
وقامووسێكه‌وه بگه‌ڕێین به‌دوای دێڕیكی جوان و مانایه‌كی تر..و..وێڵی
دوای واتا تازه‌كانی ناو گۆرانیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دابین...
Comments
Post a Comment